فینلەندا، وڵاتێک کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

0

فینلەندا، وڵاتێک کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

هەناسە عەزیز

سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی هاوپەیمانیی بەشدار لە دەوڵەتی فینلەندا، کە سەرۆک وەزیرانەکەشی ژنە، لەدەستی ژناندایە، هەروەها چوار وەزارەتی دیکەش لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت.

وڵاتی فینلەندا ساڵی ٢٠١٩ وەک خۆشگوزەرانترین وڵاتی جیهان هەڵبژێردرا و بە یەکەم وڵات لە مێژوودا و لە ئاستی ئەوروپا ناسێندرا، کە مافی دەنگدانی بە ژنان دابێت، ئەوەش لە ساڵی ١٩٠٦ـدا بوو.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی هەڵبژاردنی سانا مارینی تەمەن ٣٤ ساڵ، وەک سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بڵاوبووەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە جگە لەوەی سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی هاوپەیمانی بەشدار لە دەوڵەت کە ژنن، چواروەزارەتی دیکەی دەوڵەتیش لە دەستی ژنانی ئەو وڵاتەدایە.

ئەو وەزیرانەش بریتین لە؛ ئانا ماژا کریستینا هەنریکسۆن- وەزیری داد،ماریا ئۆهیسالۆ- وەزیری ناوخۆ، کاتری کۆلۆمۆنی- وەزیری ئابووریی و لی ئاندێرسۆن- وەزیری پەروەردە کە هەموویان ژنن و جگە لە وەزیری داد هەموویان لە تەمەنی گەنجیدان.

بەڵێ لە کاتێکدا کە ژنان رۆڵی بەرجەستەو زوربە لە پێکهێنانی حکومەتدا دەگێرن و سەرۆکی حکومەتیش ژنیکی گەنجی ٣٤ ساڵەیە، وە لەو رێگایەوە نیشانی دەدەن کە لەهەر گۆشەیەکی دنیا، ژنان بواریان بدرێت و لەبەرامبەر بەیاسایەکی شارستانیدا یەکسان بن، هیچیان لە پیاوان کەمتر نییەو دەتوانن هەموو کاریک بکەن و هەموو رۆڵێک لە کۆمەڵگەدا بگێڕن… بەڵی رێک لەوکاتەدا کە وڵاتێک ژن رۆڵی سەرەکی تیا دەگێرێت، یەکێتی زانایانی!! ئیسلامی، و گوێ لەمستی دەسەڵات، و لیژنەی فتواکەی، فتوا دەردەکەن کە ژنان نابێ بەتەنها سواری تەکسی ببن، بەمەش سوکایەتیەکی گەورە بەژنان دەکەن و بە لاوازو کەمتر لە پیاوان لێیان دەڕوانن… ئەمەش نیشانی دەدات کە کۆنەپەرستی ئیسلامی و دەسەڵاتی دژە ژن لەکوردستان، چەندە نامۆن بە مافە سەرەتایەکانی ژنان و مافە سەدەمییەکانی ئینسان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.