داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرێکی حزبی گۆران دەکرێت!
داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرێکی حزبی گۆران دەکرێت!
١٠ ئایاری ئەم مانگە، ژمارەیەک پەنابەری دەستبەسەرکراو لە گرتوخانەکانی بەریتانیاوە، نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی سکرتاریەتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کردووە، کە وێنەیەکی بۆ ئیمە نێردراوە. لەو نامەیدا ئەو پەنابەران داوا دەکەن “وەزیری کۆچ و کۆچ بەرانی عێراقی یان ئیدانەی ڕێکەوتنی حکومەتی عێراق و بەریتانیان بکات، یان دەست لەکاربکێشێتەوە، کە ڕیگا دەدات بە ناردنەوەی زۆری پەنابەران بۆ عێراق” هەروەها لەبەشێکی نامە کراوەکەدا هاتووە” … ئێوه خۆتان وه‌زیری ئه‌و حکومه‌ته‌ن که خه‌ریکه بازرگانی و سه‌دا به ژیانی ئێمه‌وه ده‌کات سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێزتان له‌سه‌ر لیستی( گۆرانن)که‌باستان له به‌رژوه‌ندی نیشتیمانی وپاراستنی هاوڵاتیانی خۆتان ده‌کرد به‌لام به‌داخه‌وه ئێستا ئێوه بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردوه…” هه‌روه‌ها به وه‌زیری کۆچ کۆچبه‌ران ده‌ڵێن ”ئێمه ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌رانی کوردی عێراقیین که ماوه‌ی زیاتر له دوومانگه له گرتوخانه‌کانی به‌ریتانیا زیندانی کراوین و به‌پێ ڕێکه‌وتننامه‌ی نیوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت پێچه‌وانه به‌خواستی خۆمان به‌زۆره ملی دیپۆرتی به‌غدامان بکه‌نه‌وه”
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن “ئیمه زۆربه‌مان زیاتر له 15ساله له وڵاتی به‌ریتانیا ژیانمان دامه‌زراندوه‌و خێزان و مناڵمان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌مانه له کاتی به‌زۆرناردنه‌وه‌مان ڕووبه‌رووی سوکایه‌تی وئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌بینه‌وه..”
شایانی باسە فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لەهەوڵی بەردەوامدایە له ئاستی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا وعێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه و لە ئاکامی ئەم هەوڵەشدا تونراوە حەوت لەو پەنابەرانە لە زیندانەکانی بەریتانیا، ئازاد بکرێن.