بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە لەماوەی سێ رۆژدا، ٣ کرێکار… گیانیان لەدەستداوە.

0

بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە لەماوەی سێ رۆژدا، ٣ کرێکار… گیانیان لەدەستداوە.Bildresultat för arbetare

رۆژی ٦، ٧، ٨ ئەم مانگی ئایار سێ کرێکار بەناوەکانی” سەلام سەعید عەبدوڵا، حامید حسێن ئیبراهیم، زانا سدیق مەحمود” لە سێ شوێنی جیاوازو لە کاتی کاردا، بەهۆی نائەمنی شوێنی کارو لەبەردەستدا نەبوونی ئیمکاناتی پێویست… گیانیان لەدەستداوە… بەمەش ژمارەی قوربانیانی شوێنی کار رۆژ بەرۆژ هەڵدەکشیت و حکومەت!! و سەرمایەدارن و خاوەن کۆمپانیاکانیا چاوچنۆکەکانیش کە باڵای سەرمایەکانیان رۆژ بەرۆژ لەسەر هیزی کاری کرێکاران، بەرزتر دەبێت… بەهۆی چاوچنۆکی و دەستراگەیشتن بە قازانجی زیاتر نەک لە لەمژینی شیلەی گیانی کرێکاران، تیر نابن، بەڵک و ئامادەنین ژینگە و شوێنی کار و پێداویستی سەلامەتی کارکردن، بۆ کرێکاران فەراهەم بکەن… ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدانی کرێکارانە… هیچ دام دەزگایەکی حکومییش بۆ بەرگری لە کرێکاران ومافەکانیان بوونی نییە… ئەوەی کەهەیە چەند رێکخراو سەندیکایەکی کرێکاریی دەستکورتن… کە دەیانەوێت هاوکاری کرێکاران بکەن و دەسەڵات و سەرمایەداران و کۆمپانیاکان ناچار بکەن… کە شوێنی کاری کرێکاران باش بکەن و پێداویستی سەلامەتی کارکردنیان بۆ زامن بکەن… ئەم هەوڵانەش زۆر کەم و هاوکات زۆر کاریگەرن… رێگاچارەسەر ئەوەیە کە کرێکاران لە رێکخراوەی سەربەخۆیی خۆیاندا خۆیان ریکخراو بکەن و بەهیزی رێکخراوی خۆیان… دەسەڵات و کۆمپانیاکان ناچار بکەن… کە کۆتایی بەم کوشتارگەیە بهێنن کە ناوی شوێنی کارە و رۆژانە گیانی کرێکاران دەکێشێت… پیکهێنانی ئەم رێکخراونەش بەبێ دەستپێشخەری رابەرانی کرێکاری لە توانادا نابێت… دەبێ ئەم دەستپێشخەرییە، دەست پێبکات و کرێکاران لە رێکخراوەی خۆیاندا، خۆیان ریکبخەن و بە هیزی یەکگرتوانەی خۆیان خواستەکانیان بۆسەلامەتی شوێنی کارو خواستەکانی تریان، بەدەست بهێنن…. شایانی باسە سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە سلیمانی لەوبارەیەوە بەیانیكیان دەرکردووە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.