دیمانە لەگەڵ نەوزاد بابان سەبارەت بەپێکهاتنی ناوەندی رێکخراوەی کرێکاریی و جەماوەیی

0

بۆپێشەوە: چەند رۆژێک لەمەوبەر ناوەندی رێکخراوەی کرێکاریی و جەماوەری پیكهات، پاڵنەری سەرەکی بۆ پیکهاتنی ئەم ناوەندە چی بوو؟ وە لایەکانی بەشدار لەو ناوەندەدا کامانەن؟ا

ئامانج له دروستكردنى ناوەندى خەباتى كريكاری و جەماوەرى له ئێستادا پيداويستيەكى ئانیيه ئێمه سەيرى باردوخى كوردستان بكەين وە بروانينە هەرتاكێکى ئەم كومەڵگەيە دەبينين لەبەرامبەر ئەم دەسەلاتە نارازیيە، بەلام به هۆى نەبوونى ئاينده و ئاسويەكى روون نارەزايەتیيەكان له شێوازى تاكدا خوى بەرجەستە كردوه. ئەوەشمان بيرنەچێ خەڵكى كوردستان لەمسى هەمووهێزوجەريانيكى كردووە لە كوردستان لەسەرەتاى نەوەدەكاندا خەڵكى كوردستان ئومێديێكى زٶريان به شوراكان بەست و راسته هێزە ناوخويیەكان وهيزە دەرەكیيەكان دژايەتى شوراكانيان دەكرد بەلام نابێ شانى خومان خاڵيكەینەوە، خوشمان به شيك بووين بۆ پاشەكشەى ئەو بزوتنەوەيە كە نەمان توانى باش رابه رايە تى بكەين. وە لەگەل ئەوەشدا زياتر٢٦ساڵ گيروده بووه به دەست هەردووحزبى دەسەلاتداری یەكيت و پارتییەوە. وە حكومەتى قيزەونى ئيسلاميەكانى بينى لەهەلەبجەو دە وربەرى كەچى نەهامەتيیەكیان بۆخەلكى ئەو ناوچەیە هێنا. لەم دوايانەدا بزوتنەوەى گوڕان پەيدابوو وەك فريادرەس خوى نيشاندا وسوارى شەپولى نارەزايەتییەكانى خەڵك بوو، بەڵام نەك هیچی نەکرد، بەڵکو پاشەكشەى به نارەزايەتيیەكانى خەڵك كرد. هەرلەبەرئەم هۆيانە خەڵك توشى نائوميدى بووە، راستە لەئيستادا كاركردن بۆگەراندەوەی متمانە و رێكخستنى خەڵك زۆر سەختە، وە هيچ كارێكيش به ئيرادەگەرى ناكرێ، بەلام ئەوەشمان بير نەچێ سەد ساڵى تريش هەردەبێ دەست بۆ ئەم هەنگاوە بەرين كه ئەويش ريکخستنى ناوەندە كريكاري و جەماوەریيەكانمانە، ئێمه لەئێستادا هەنگاومان بۆناوه. هەر لە كارەبا، لە كريكارانى بيناسازى له ناو ماموستايانى زانكۆ و بانقەكان و…وە لە پەيوەندی تەواوداين لەگەڵ ناوەندەكانى تردا.

بۆپێشەوە: ئایا رێکخراوەی و ناوەندی کرێکاریی و جەماوەری تر دەتوانن پەیوەست بن، بەو ناوەندەوە؟

ئێمه ئامانجمان كٶكردنەوەى تەواوی ناوەندەكانە، لە ژێر يەك چەتردا. وە لە ئێستادا خەريكى نووسينەوەى چەند خاڵێكين كە پەيوەندە بە تەواوى ژيان و گوزە رانى خەڵكەوە هه يه، بەڵى كاربۆئەوە دەكەين كە تەواوى ريکخراوە سەربەخۆ و نارازیيەكان كۆبكەينەوە.

بۆپێشەوە: ئامانجەکانی ئەم ناوەندە چییە و چ نەخشەو ئەرکێکتان، بۆ داهاتوو خستۆتە سەرشانی خۆتان؟ تا چەندە لاتان وایە ئەم ناوەندە دەبێتە سەکۆیەک، بۆ ریكخراوکردنی کرێکاران و کارمەندان، لە ناوەندەکانی تری کارو بەرهەم هێنان؟

ئێمە لە ئێستاداهەنگاو دەنێین بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەم ناوەندە ببێت بە سەكويەك بۆبەرگرى لەخواستە كريكاری و جەماوەريیەكان، ديارە ئەمەش بەهەوڵ و ماندوبوونیکی زۆر دەتوانین بگەین بەو ئامانجە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکی زیاتر دەکەوێتە سەرشانی ئەو هاوڕێیانەی کەهاتوونەتە مەیدان بۆ ئەم کارەو خۆش بەختانە لەماوەیەکی زۆر کورتی کارکردندا هەنگاوی باش نراوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٤ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/٥/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net  

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.