هەڵبژاردن وگەمژی سیستەمی ئیسلامی ئێران

0

هەڵبژاردن وگەمژی سیستەمی ئیسلامی ئێران

عبدالرحمن رسول

گەمژەیی وکۆنەپەرستی ونەزانی کاربەدەستانی باڵای سیستەمی ئیسلامی لەلوتکەدایە، لەسەردەمی ئەمڕۆی گەشەی زانست وزانیاری وزانین وگەشەی ووشیاری مڕۆڤایەتی لەبواری تێکۆشان بۆئازادی ودەست ڕاگەیشتن بەمافە ئیسانی یەکاندا. بەواتایەکی ڕوونترلەم سەردەمەدا ناتواندرێت بەئاشکرا فرێوکاری ودووڕوویی وچەواشەکاری گەشەی پێ بدەی وبتەوێت خەڵک وەک  بەخشندەیی ومیهرەبانی ودڵسۆزیی بۆخەڵک بتناسێنێت وباوەڕت پێ بکەن.

ئەوەی لەناوبەرپرسانی باڵایی سیستەمی ئیسلامی ئێراندا ڕێک ئەوەیە کەبەدرێژایی زیاتر۳۷ساڵە ئیسلامییەکان لەدەسەڵاتدان جگە لە بەردەوام بوونی ڕێگرییەکان بۆسەرکوتی ئازادی ومافە سەرەتاییەکانی ژنان وکرێکاران وجوتیاران وزەحمەتکێشان وخوڵقاندنی ڕۆژانەی کۆمەڵکوژی لەسێدارەدانی کچان وکوڕانی لاو و ڕۆژنامەنووسان وڕۆشنبیران وئازادیخوازان لەئێراندا هیچ سوودی تری نەبووە.

رژێمی ئیسلامی ئێران ئەگەر لە ئاستی ناوخۆدا، سیستەمی لەسێدارەدان و سەرکوتی ئازادیی و ئازادییەکان و مافە فەردی و مەدەنیەکان و دژی هەموو سیمایەکی شارستانییە، دژی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستانەو بریاری ئازادانەیانە، وە زۆربەی و شارو شارۆچکەکانی میلیاریزە کردووە، لە دەرەوەی ئێران و لەسەر ئاستی ناوچەکەو دنیاش، پشتیوانی ئاشکرای تیرۆر و تیرۆریزم و هاوکاری رەوتە تیرۆریستەکانی کرێگرتەیی خۆیەتی.

لە ژێر سایەی ئەم نیزامەدا، هەژارییەکی فراون، گرانیەکی سەرسورهێنەر، بێکارییەکی بەرین، یەخەی بە زوربەی زۆری هاوڵاتیانی ئێران گرتووە. رادەی ئاڵودەبوون بە موادی مخەدەر سەرسام ئاوەرە… لاوانی ئێران لەژێر گەورەترین زەبری یاساو ریسای ئیسلامیدان

ئەو سیستەمە سەرکوتگەرە بەدرێژایی ۳۷ساڵە ژنان بەتوندترین شێوە دەچەوسێنێتەوە هەروەک سەردەمی کۆیلایەتی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات. بەزۆر حیجابی داسەپاندووە بەسەر ژناندا، کچانی تەمەن بچوک بەشێوەی سیغە هەرزان فرۆش دەکات بەشێوازی کاتی بەهەفتانە ڕۆژانەو مانگانە بۆ پیاوانی زۆر بەتەمەنتر بەپێی دەستووری ئیسلامی حەڵاڵیان دەکات و بانگەشەی ڕەواج پێدانیان دەکات. لەهەر شارێک چەند نووسینگە و دووکانێکی کردۆتەوە کە مەلایەکی شەرعی زان!! لەئاینی ئیسلام هاوسەرگیری کاتیان بۆئەنجام دەدات بەخوێندنی چەند ئایەتێکی قورئان و وەرگرتنی بڕێک پارە بۆمەلای دەڵاڵ کۆتایی دێت. دەستوری ئیسلامی کۆکردنەوەی دەسەڵات لەژێرناوی ویلایەتی فەقێ ڕۆژانە ژنان مافەکانیان پێشێل دەکرێت وسوکایەتیان پێ دەکرێت.

بەدرێژایی ۳۷ساڵ کرێکاران وڕەنجدەران بێماف دەکرێن، ڕۆژانە بەهۆی دابین نەبوونی مافی سەلامەتی شوێنی کارو نەبوونی پێداویستی  پیویستی کارکردن، بەچەندەها کرێکارو ڕەنجدەرانی لەئێران دەبنە قوربانی.

بەدرێژایی ۳۷ساڵە باس لەپاراستنی ئەمنیەت وئاسایشی خەڵک دەکەن، بەڵام مەلاکانیان کەدەچنە مزگەوت ومەرقەدەکانیان چاودێری پێڵاوەکانی خۆیان دەکەن لەشوێنی تایبەت دایان دەنێن، زۆرجاربردویانەتە بەردەمی خۆیان بۆ ژووری مزگەوتەکان لەکاتی ئەنجامدانی نوێژەکانیاندا!!کەمتمانەتان بەوەنییە کەپێڵاوەکەتان نەدزرێت ئەی چۆن خەڵکی ئێران متمانەتان پێ دەکات کەدەوڵەتداری دەکەن؟ سەرجەم داهاتی کۆمەڵگاتان لەبەردەستە؟ بۆیە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەنها بۆفرێودانە نەک بۆباشترکردنی  ژیان و گوزەرانی خەڵکی کۆمەڵگەی ئێران.

لەپێشەکی ناودەستووری ئیسلامی ئێرانداهاتووە کەلەیاسایی بنەڕەتی  خۆیدا واتە دەستووری وڵات ناوەڕۆکی دەسەڵات ئیسلامییە. وە سەرچاوەی ڕەوای ئەودەسەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی ئایینی ئاسمانی ودەسەڵاتەکەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بەدەسەڵاتی خودا پێناسە دەکات، کەبەوەکالەت دراوە بەویلایەتی  فەقێ. ئەمە زۆر ڕوونە کە گەڕانەوەی مافی ڕەوایی دەسەڵات بۆتەواوی خەڵکی کۆمەڵگایی ئێران پێشێل دەکات.

سازکردنی هەرهەڵبژاردنێک وبەشداریکردنی تێیدا جگە لەفریودان وگەمژەیی ونەزانین لەژێرسایەی سیستەمی ئاینی ئیسلامی داهیچی ترنییە، بەهۆیی ئەوەی لەدەستوورودەسەڵاتی ئایینی ئاسمانیدا، باسێک لەماف لەبەرامبەر پیرۆزی دەق وبڕیاری ئاینی ئاسمانیدا زۆربێمانایەو ئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانە ئایینی وئاسمانییە بەمەش هەمووکەس لەهەرچەشنە مافێک بێ بەشدەکات.

کۆماری سێدارەی ئیسلامییەکان بۆماوەی ۳۷ساڵە ئەمە دوانزەهەمین هەڵبژادنی خولی سەرۆک کۆمارەو پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارو گوندەکانە. کە جگە لەسەرقاڵکردنی خەڵکی ئێران وبەفیرۆدانی سامان وپولی زۆر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان هیچ سوودی تری نەبووەونابێت. هەرجۆرەبەشداریکردنێک جگە لەخۆفرێودان بەمانای ڕازیبوون بەدرێژەدان بەکۆمەڵکوژی لەسێدارەدانی ژنان وپیاوانی کۆمەڵگایی ئێران دێت.

لەبەرنامەو بڕیارنامەو بەڵێنە درۆینەکانی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتی کۆماردا ئەوە دەرکەوت کە ئەوان هیچ پلان وپڕۆژەیەکی جیاوازیان بۆچارەسەرکردنی کێشەو قەیرانە کەڵەکەبووەکانی کۆمەڵگای ئێران و ماف وئازادییەکانی خەڵکی ئێران نییە.

شتێک کە زۆر ئاشکرایە ئەوەیە ئیسلامییەکان لەئێران هەرلەسەرەتاوە واتە ۳۷ساڵ لەمەوبەرەوە هەوڵی ئەوەیان داوە کە دیاریدەی هەڵبژاردن لەئێڕان بسڕنەوە، بەڵام بارودۆخ وهەلومەرجە ناوخۆیی ودەرەوەیی ئەو مەجالەی پێنەدان، بۆیە هەروەک شانۆیەکی گاڵتەجاڕی ئەوهەڵبژاردنە سازدەکات.

ڕژێمێک بەدرێژایی ۳۷ساڵ هەڕەشە لەخاوەن دەنگ دەکات وفشاریان دەخاتە سەرو دووریان دەخاتەوە وئازاریان دەدات وزیندانیان دەکات…هتد. بۆئەوەی ناچاریان بکات بەدەنگدان.

ڕژێمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران هەرگیزبەبەشداریکردنی هەڵبژاردن ودەنگدان مل نادات بەگۆڕانکاری باشتر لەبواری گەشەی ئازادی ومافەکانی مرۆڤ و سەرجەم بوارەکانی تردا. بەڵکوبەشداربوون لەهەڵبژاردن کەڕۆژی هەینی ۱۹ی ئایاری ۲۰۱۷بەڕێوەدەچێت بۆخولی دوانزەهەمینی کۆمار وخولی پێنجەمین ئەنجومەنی شارو گوندەکان بەواتای ڕازیبوونە بەبەردەوام بوونی چەوسانەوە وکۆیلەیەتی وسەرکوت وزیندان ولەسێدارەدانەکانە.

رژێمێک کارنامەی ٣٧ ساڵەی سەرکوت و زیندان و لەسێدارەدانی نەیارانی بیت، ژیان و گوزەرانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەوپەری خراپیدا بێت، بەزۆر کۆمەڵگە حجاب پۆش کرابێت، ژنان لەو پەرێ بی مافیدابن، لاوان ئاییندیان وردکرابێت، پشتیوانی ئاشکرای تیرۆر بکات، دەستوەردانە کاروباری هەر وڵاتێک کە بۆی بگونجێت…تاد، چۆن دەتوانێت باسی هەڵبژاردن و کایەی دیموکراسی بکات.

باشترین ڕێگا بۆخەڵک نەک بەشداری نەکردنە لەهەڵبژاردن وڕەتکردنەوەی دەنگدانە. بەڵکو قوڵی خەباتکارانە لێ هەڵماڵینە بۆ وەریخستنی شۆرش و وکۆتاییهێنانە بە سیستەمی چەوسێنەرو زاڵمانەی ئیسلامی لەئیراندا.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٤ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/٥/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net  

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.