هەتاو
هەتاو
نووسینی: سیروان عەبدوڵا محەمەد
– وابزانم نائومێدی بوو وای کرد، تۆ ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بده‌یت.
كاتێك دكتۆره‌كه ئه‌مه‌ی پێ وتم، چاویلكه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری لوتی دانابوو، به چاوی بێ چاویلكه‌وه ده‌یروانیه چاوەكانم.
له‌وه‌ده‌چوو بیه‌وێت به‌و جۆره زیاتر كار له‌ده‌روونم بكات .ده‌یویست باڵانسم تێك بدات و هه‌ره‌س بێنم، ده‌یویست له‌و جه‌نگه ده‌روونیه‌دا بیدۆڕێنم، به‌ڵام منێك كه هه‌موو ژیانم له نێو چیادا به‌سه‌ربردوە، چی ده‌زانم تا نائومێدی و تاوانی بۆ لێک گرێ بده‌م، وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه.
له دڵی خۆشمدا، پێكه‌نینم به‌و قسانه ده‌هات. له‌سه‌رێكی تریشه‌وه دڵم بۆی ده‌سووتا و به‌زه‌ییم پیادا ده‌هاته‌وه كه له‌م سه‌رده‌مه شووم و سیخناخ له تاوانه‌دا، ئه‌و ده‌یه‌وێت له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نائومێدی به تاوانه‌وە، ڕێگری له ڕوودانی تاوان بكات و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی بكات.
– ها!!! هیچت نه‌وت.
زۆر له‌سه‌رخۆ و به هێمنی ئه‌مه‌ی پێ وتم، به‌ڵام به چاوە كراوه‌كانی زیاتر فشاری بۆ ده‌هێنام. ده‌یویست ئه‌و بازنەیه‌ی بۆ گه‌مارۆدانم كێشابوی ته‌سكتر بكاته‌وە. تا به ناچاری شتێك بدركێنم، تا ئه‌ویش بتوانێت سه‌ری ئه‌و داوه بدۆزێته‌وه كه ده‌یگه‌یه‌نێته تاوانبار. له چاوه‌كانیه‌وه هه‌ڵچون و نائارامی ناخیم ده‌بینی.
دكتۆر به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕییت. هیچ تاوانێكم ئه‌نجام نه‌داوە. من ڕۆحی پاكیزه‌یه‌كم له ژاكان پاراستوە. من ئابڕوی خۆمم كریوه‌ته‌وە. من نه‌مویستوه ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی چه‌ند ساڵه خۆمی تیا ده‌سوتێم، ژنانی تر ببنه میوانی. من نەمویست كه‌سێكی تر وه‌ك من زه‌لیل بێت. من پێویستیم به خوێن بوو تا سیمای ڕه‌ش و دڕنده‌ی ئه‌وانی پێ سواخ بده‌م.
هه‌ر ئه‌وان بوون ئه‌و شه‌وه گه‌مارۆی شاریان دا. هه‌ر ئه‌وان بوون. هە‌ر هه‌مان په‌نجه‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه و هه‌مان هاواریان ده‌كرد. هه‌ر ئه‌وان بوون، ئه‌وانه‌ی باوكمیان كوشت و هاواریان كرد الله اكبر. براكه‌میان سه‌ربڕی و هاواریان كرد الله اكبر. هه‌ر ئه‌وان بوون، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌یان بۆگرتم و لەگه‌ڵ هاواری الله اكبردا یه‌كه یه‌كه لاقه‌یان كردم. هه‌ر ئه‌وان بوون به‌ڵام ئه‌و زه‌مانه به‌رگی نیزامیان له‌به‌ردابوو
– چی یه قسه‌كانمت لا گرانه، وا ناته‌وێت قسه بكه‌یت؟.
نا جه‌نابی دكتۆر قسه‌كانت زۆر ساده و ئاسانن، به‌ڵام زۆر گرانه بتوانیت، وه‌ڵامێكت ده‌ست بكه‌وێت دڵخۆشت بكات. كاتێك لاقه‌كردن و سه‌ربڕین، ( جیهاد ) بێت. كاتێك شه‌ریعه‌ت تاوان حه‌ڵاڵ بكات، ئیتر ده‌بێت ئه‌و تاوانانه چی بن تا یاسا لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكات.
دكتۆر گیان ده‌زانم ئێوه ده‌تانه‌وێت، كه ڕاستیه‌كان له‌ده‌می تاوانباره‌كه‌وه ببیستن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، تاوانبارەكان لێره نین تا وه‌ڵامتان بده‌نه‌وە. دكتۆر پێت ناخۆش نه‌بێت، قسه‌كه‌ت زۆر بێ مانا و هیچ و بێزاركه‌ره. باشه تۆ بۆ ناته‌وێت بزانی ئه‌و شه‌وه چ ڕوویدا ؟.
ئه‌وان له‌شه‌وێكی ساردی باراناویدا هێرشیان كرد، شه‌وێكی ته‌لخ وسامناک، هێنده زۆر بوون له ژماره نه‌دەهاتن. كه‌س نه‌مابوو پارێزگاری له شار بكات. پاسه‌وانه چه‌كداره‌كان هه‌ر زوو تێ‌یان ته‌قاندبوو. خۆیان ڕایان كرد و ئێمه‌یان بۆ گورگ جێهێشت. ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵك توانیان به‌ره‌و شاخه‌كان هه‌ڵبێن. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نه‌یتوانی ڕاكا. هه‌ر یه‌ك له ماڵی خۆی. ده‌رگای له‌سه‌رخۆی داده‌خست. له‌كونجێكی ماڵه‌كه‌یدا خۆیدا خۆی حه‌شاردەداو چاوەڕوانی مه‌رگی ده‌كرد.
ئه‌و شه‌وه من و خۆر ) ی كچه‌زام له ژووری زه‌خیره‌كه‌ی ماڵه‌وه خۆمان شاردبۆوه. ( هه‌تاو ) ی كچیشم له عەسره‌وه ڕۆشتبووه بازار و نه‌گه‌رابۆوه بۆ ماڵه‌وه.
وا سه‌یرم مه‌كه دكتۆر. خۆ من تاوانبار نیم. بۆ وا قێزه‌ون سه‌یرم ده‌كه‌یت.
هه‌تاو ) كچه زۆڵه‌كه‌م بوو، نه خێزان و نه كۆمه‌ڵگە ئه‌ویان قبوڵ نه‌كرد. ده‌یانویست بیكوژن. ڕۆژ نه‌بوو چینێك شەق نه‌خۆم له‌سه‌ر ئه‌و. به پێی شه‌ریعه‌ت، من زینام كردبوو. ده‌یانویست ڕه‌جمم بكەن. ده‌یانویست به بلۆك سەرم پانبكه‌نه‌وە. ئازایه‌تی خۆم بوو، مه‌لاو شه‌ریعه‌كه‌یم دمكوت كرد. پێم وتن نه‌من زینام كردووه و نه هه‌تاو ) یش زۆڵه. ( هه‌تاو ) كچی خودایە. من له‌ژێر هاواری الله اكبر دا لاقه‌كرام و خواش هه‌تاوی پێ به‌خشیم.
ئای له‌وشه‌وه دكتۆر. ئای له‌و شه‌وە. خۆزگه تۆش له‌وێ ده‌بوی. ئه‌وسا ده‌تزانی تاوان چییە..! ئه‌وسا ده‌تزانی تاوانباران كێن.
– قسه‌یه‌ك بكه، حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ما. تۆ ده‌زانی ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ت زۆر بێزارکەرە..
دكتۆر منیش له ڕوانینه‌كانت بێزارم. ڕوانینه‌كه‌ت له ڕوانینی بت ده‌چێت. ئه‌ی ئه‌وه نییه باسی، شه‌وه شومه‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌م. خه‌تای من نییه، تۆ ده‌ڵێی مس له گوێت كراوه هیچ نابیستیت.
هه‌ر ئه‌و شاوه ( خۆر ) زۆر قسه‌ی بۆ كردم. وتی: دایه گه‌وره، خۆزگه بابه گه‌وره‌م لێره ده‌بوو. ئه‌گه‌ر باپیرم بمابایه ئه‌و خه‌ڵكه نه‌یده‌وێرا وه‌ك قه‌حبە!! سه‌یرت بكەن. كه قوڕگی پڕ بوو له گریان. دڵیم دایه‌وه و داوام لێ‌كرد كه نه‌گری. وتی: دایه گه‌وره چۆن نه‌گریم. تۆ نازانییت، هه‌موو جارێك كه من و دایكم به‌لای ژنی گه‌ڕه‌كدا ڕه‌ت ده‌بین، چۆن سه‌یرمان ده‌كه‌ن. چه‌ند قسه‌ی سووك و ناشرینمان پێ ده‌ڵێن. به دایكم ده‌ڵێن: سه‌یر سه‌یری ئه‌م لۆق درێژه سۆزانییه ناكه‌ی، چۆن خۆی باده‌دا. نه‌مان دیایه دایكی ده‌مردین له عه‌زره‌ت باوكی. ئه‌وسا هه‌موو ده‌ده‌نه قاقای پێكه‌نین و به یه‌ك دەنگ هاوار ده‌كه‌ن: باوكییییی!!! بۆ كه‌س ده‌زانێت دایكه قاحبه‌كه‌ی له چ پیاوێكی گرتووه؟ ئه‌و فه‌وجێك سه‌ربازی داوه به‌سه‌ر خۆیدا، ئێسته كێ ده‌زانێ كچی كام گه‌واده‌یانه.
دكتۆر به قسه‌كانی ( خۆر ) ئازام نیشته سه‌رئاو. قسه‌كانی ناخمی هه‌ژاند. هه‌ستم كرد خه‌ریكه هه‌ره‌س دێنم. ویستم ئارامی كه‌مه‌وه و زیاتر قسه نه‌كا. پێم وت گوێ نه‌داته قسه‌ی خه‌ڵكی. سوودی نه‌بوو وتی: نه‌نه گیان ئه‌ی ئه‌گه‌ر دایكیشم گیرابێت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه‌یان دۆزیه‌وه و منیشیان……..ده‌ستم له‌سه‌ر ده‌می دانا. نه‌مهێشت قسه‌كەی ته‌واو بكات. ساتێك له فكران ڕاچووم. وره‌م به‌ردا. كڕوكاس وه‌ك له بۆشاییه‌كی تاریك و بێ ده‌نگیه‌كی سامناكدا نغرۆ ببم وابوو. مردبووم هه‌ستم كرد بومه‌ته قاوغێك بۆ بۆشاییه‌كه‌ی هه‌ناوم.
به ده‌نگی ته‌قه‌و قیژ و هوڕی ژنان و پاڕانه‌وه و هاواری الله اكبر. هاتمه‌وه سه‌رخۆم. ده‌نگ و هاوارێكی ترسناك بوو. ئاگر به‌ربووه ده‌روونم. ڕۆحم ئازاری ده‌چێژت. ده‌ستم له‌سه‌ر ده‌می ( خۆر ) لادا. باوه‌شم پیاكرد و نوساندم به سنگمه‌وە. به هه‌ردوو ده‌ست توند گوێیه‌كانیم گرتن. وه‌ك شێتم لێهات. شتی سه‌یر و ترسناك ده‌هاتنه به‌ر چاوم. بینیمن ئه‌وان بوون سه‌ره بۆ لاقه‌كردنی ( هه‌تاو ) ده‌گرن. ئه‌وان بوون لاقه‌ی ( هه‌تاو ) یان ده‌كرد و به گوێی مندا ده‌یان قیژاند الله اكبر. بینیمن ئه‌وان بوون ده‌رگایان شكاند و سه‌ره بڕاوه‌كانیان به ژووری زه‌خیره‌كه‌دا بڵاو ده‌كرده‌وه.
– كات به فیڕ ۆدانە. تۆ ناته‌وێ هیچ بڵێیت. بتبه‌نه‌وه بۆ زیندان باشتره.
دكتۆر من تازه مردووم. جا له زیندان بم یان ئازاد بم بۆ كه‌سێكی مردوو چ جیاوازیه‌كی هه‌یە، به‌ڵام زۆر حه‌زم ده‌كرد گوێت له به‌سه‌رهاته‌كه‌م بگرتایە. تا بزانیت چی وامان لێده‌كات تاوان ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌ر ئه‌و شه‌وە، كاتێك ده‌نگی ته‌قه و قیژه‌ی ژن و منداڵ و هاواری الله اكبر له ماڵی ئێمه نزیك بۆوە، ئه‌و كاته‌ی بێ شك بووم له‌و دۆزه‌خه‌ی بۆ ( هه‌تاو ) داخراوە. ئه‌و كاته‌ی زانیم ده‌گه‌نه حه‌شارگه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌و كاته‌ی زانیم ( خۆر )یش لاقه ده‌كه‌ن. بڕیارمدا خۆر له‌ده‌ستی ڕه‌شی ئه‌وان بپارێزم. بڕیارم دا ( خۆر ) بكوژم، به‌ڵێ دكتۆر، خۆم به‌ده‌ستی خۆم ( خۆر )م خنكاند. من ( خۆر )م كوشت تا لاقه نه‌كرێت.