ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، ژنان بۆپیشتیوانی لە مافەکانیان لەسەرتاسەری دنیا خۆپیشاندانیان کرد

0

 ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

 بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژ بەژنان؛ کۆڕوکۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهان ڕێکخرا، لەوانە (مەکسیک، ئیتاڵیا، تورکیا، سودان، … بۆ زیاتر هەوڵدان بۆ  پشتیوانی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.

بەو بۆنەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی نۆڤەمبەر، خۆپیشاندان لەزۆرێک وڵاتانی دنیا ڕێکخرا. بەپێی زانیاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لەساڵی ٢٠١٧دا نزیکەی ٨٧ هەزار ژن و کچ کوژراون لە سەرتاسەری دنیا. ئەوەش زیاد دەکات کە ” توندوتیژی دژ بەژنان  و کچان بەیەکێک لە باوترین و بڵاوترین و بەردەوامترین  پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤە لە وێرانکردنی دنیای ئەمڕۆماندا” تاوەکو ئێستاش و بەرادەیەکی زۆر تاوانباران بەسزای خۆیان ناگەن و ڕزگاریان دەبێت لەسزا بەهۆی نەریتی ناموسپەرستیەوە.

لەشاری مەکسیکۆ ستی وڵاتی مەکسیک؛ خۆپیشاندن لە شەقامەکانی ئەو شارە بەڕێوە چوو و داوایان لە دەسەڵاتداران دەکرد بۆ کێشانی ئەرکی زیاتر بۆ لەناوبردنی بەرزبوونەوەی کوشتنی ژنان بەهۆی جێندەر و لاقەکردنەوە.

هەروەها ناڕەزایەتی گەورە لە هەموو وڵاتانی ئەمریکای لاتین بەڕێوە چوو. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ” ١٢ ژن ڕۆژانە دەکوژرێن.

لە وڵاتی شیلی ژنان لە شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین وێنەی دەستێکی سوریان لەسەر سیمایان دروستکردبوو، بەهەمان شێوە دوای هەوڵی زیاتریان لەدەسەڵاتداران کرد بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەژنان.

ژنانی ئەرجەنتین بەهەمان شێوەی ژنانی شیلی لەسەر سیمایان بەڕەنگی بەنەوشەیی وێنەی دەستێکیان کردبوو، کاتێک لەبەردەم کۆنگرەی نیشتمانی لە بۆینس ئایرسی پایتەخت ڕێکخرابوو.

ژنان و پیاوان لە پایتەختی ئۆرگوای مۆنتیڤیدیۆ بەلەبەرکردنی جلی ڕەشەوە بەشداری ڕێپوانیان کرد

بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان.

لەپایتەختی هیندۆڕاس تیغۆسیغالیاش، خۆپیشاندەران بووکە شووشەی ئاژەڵی ناواخنکراو بە لۆکەیان بە تەنافەوە کردبوو بۆ یادەوەری ئەو ژنانەی توشی کوشتن بوونەتەوە.

کۆمەڵێک لە ژنان لە پەنەما نمایشێکی شانۆییان کرد بە لەبەرکردنی پەڕۆی سپی و داپۆشراو بەخوێن بۆ یادەوەری ئەو ژنانەی بەهۆی جێندەرەوە کوژراون. Uبەهەمان شێوە لە وڵاتە ئەوروپیەکان ناڕەزایەتی گەورە ڕێکخرا. لە وێنەکەدا دیارە کە لەناو لەپی دەستیان نووسیوە ” بوەستن”و”١٣٨” کە ئاماژە بوو بە ژمارەی ئەو ژنانەی ئەم ساڵ بەدەستی دەستگیرانەکانیانەوە کوژراون. وێنەکە شاری تانتی فەرەنسیە.

لە ئیتالیاشدا تەلاری ئەنجومەنی پیران لە شاری تۆرینۆ ڕووناکرایەوە بە ڕەنگی سوور بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە.

لە ئیسپانیا لە جەند شارێکدا هەزاران خۆپیشاندەر هاتنە سەر شەقامەکان بۆ بنەبڕکردنی  توندوتیژی دژ بەژنان. داتاکان نیشانیانداوە کە ٥٢ ژن لەسەر دەستی دۆستەکانی ئێستایان یان پێشوویان کوژراون لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٠١٩

لە تورکیا خۆپیشاندانی مەزن لە شاری ئەنستەنبۆڵ بەرێوە جوو بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ بەکارهێنانی توانای زیاتر بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەژنان.لە تلە

لە ئەستەنبۆڵ پەشێوی پێکدادان  کەوتە نێوان پۆلیس و هەندێک لە خۆپیشاندەرانەوە. کۆمەڵی” کوشتنی ژنان دەوەستێنین” گوتی لە ئەستەنبۆڵ لەم ساڵدا ٣٠٠ ژن کوژراون!

لە شاری برۆکسێلی بەلجیکا، پۆتینی سوور لەسەر زەوی شەقامەکان دانرابوون وەک سونبولێک بۆ قوربانیانی کوشتنی ژنان.

ژنانی سودانیش لەڕیزی ژنانی دنیا بەوبۆنەوە خۆپیشاندانیان ڕێکخست، و لە کاتی ڕێپوانەکان لە شاری خەرتومی پایتەخت هاواریان دەکرد” ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری”

Leave A Reply

Your email address will not be published.