خۆپیشاندن و نارەزایەتی جەماوەری لە عێراقدا، دەیان خواستی بەسەر دەسەڵاتدا سەپاند

0

خۆپیشاندن و نارەزایەتی جەماوەری لە عێراقدا، دەیان خواستی بەسەر دەسەڵاتدا سەپاند

 

دوای ئەوەی جەماوەری زۆریك لە شارەکانی عێراق، بەدژی نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان، بەدژی گرانی و گەندەڵیدا هاتنە سەرشەقامەکان، لەگەڵ ئەوەدا کە دەسەڵات بەتوندوتیژی وەڵامی هاتنە مەیدانی جەماوەری برسی و ناڕازی دایەوە، بەڵام سوربوونی ملیۆنی خۆپیشاندەران و بەرین بوونەوەی، دەسەڵاتی ناچار بە مل کەچ کردن کرد، تا بەزوویی هەنگاوی کرداری هەڵبگرێت. لەو راستایەشدا ناچار کرا، کە دەیان بەڵێن بە بەجەماوەری ناڕازی بدات و پەرلەمانیش واژۆی رەزامەندی لەسەر بدات… دیارە هێشتا بۆ بە کردەوە دەرهێنانی ئەو بەڵێنانە پیویست بە بەردەوامی دان بە گوشارەکان دەکات، بەڵام ئەم خۆپێشاندانانە لە شەقامی شارەکان، تەنها هەر ئەوەی بەدەست نەهێنا کە دەسەڵات و حکومەتی ناچار بە ملکەچ کردن بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لەداخوازییەکانی بکات، بەڵکو هاوکات نیشانیدا کە رێگای بەدەستهێنانی داخوازییەکان، باشترکردنی ژیان، ئاڵوگۆرهێنان بەسەر دەسەڵاتدا، تەنها و تەنها لە گرەوی هاتنە مەیدانی لەخوارەوەی جەماوەریەوە مەیسەر دەبێت… و ئەوەی لای وایە لەڕیگای هەڵبژاردنەکان و پەرلەمانەوە دەتوانرێت ژیانی خەڵک باش ببێت و داخوازی جەماوەری بەدەست بێت وەهمە… ئەمە دەرسێکی گرنگ بوو بۆ هەر کەسیک کە خوازیاری ژیانێکی باشتر و بەدەستهێنانی داخوازییە رەواکانی جەماوەری بێبەشی عێراقە… هاوکات ئەم خۆپێشاندانانە بووە دەرس و سەرمایەکی گرنگ بۆ رابەرانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، بۆ راسان و هاتنە مەیدانەکانی داهاتووی جەماوەری بەدژی دەسەڵاتی تاڵانچی و مافیایی و تایفی عیراق. بێگومان ئەم خۆپیشاندانانەو داسەپاندی داخوازییەکانی بەسەر حکومەتدا، ئەزموونێکی گرنگیشە بۆ جەماوەری ناڕازی کوردستان، کە دەبێ لە خەباتی خۆیاندا بەدژی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی بەدەستیەوە بگرن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.