( بۆ کارڵ مارکس )
( بۆ کارڵ مارکس )
هۆنراوه ی : هێرمان خۆرتهر
وه رگێڕانی: ئه حمەد جوانکار
تۆبویت .. تۆبویت بەڕێزم
نیشاندەری ڕێگای ڕاستیم .
بەڕه خنەیەک
هەموو تەموومژی سروشتی
ژیانی ڕابردووت ڕەواندەوەو
ڕاستیەکانت وەک خۆر دەرخست.
ئه وانەی کەرەستەکانی
بنیادنانیان لەبەردەستایه
کرێکارانی کۆمەنیستن ..
ئەوانن ئەتوانن
ڕابردوو بسڕنەوەو
دنیای کۆمۆنیزم .. دابمەزرێنن ..
هەر ئەوانن ئەتوانن
هۆکارەکانی کۆیلایەتی و
چەوساندنەوەی ئینسان
لەلایەن ئینسانەوه .. نەهێڵن و
بۆ هەتا هەتایه .. تەفروو تونای کەن