ئەودەمەی پڕم لە نەفرەت
ئەودەمەی پڕم لە نەفرەت و
خاڵیم لە وشە
ئەو دەمەیە دارێک
بۆ تەورێ خۆی بادەدات
ئەو دەمەی شار لە مقۆ مقۆ دەکەوێ
ئەودەمەی قاچەکانی شەقام
لە جولە دەوەستێ
ئەودەمەی نێچیر
بەشێوێن تاپڕەوە وێڵە
ئەو دەمەی تۆ قوربانیت و
من جوێن دەدەم
ئەو دەمەی من جوێن دەدەم و
تۆ ڕاوم دەکەیت
ئەو دەمەی من شیعر بۆ ئازادی دەچڕم
تۆ کرنوش بۆ زیندانی خۆت دەبەی
هەر ئەوکاتەیە
سپارتاکۆسەکان
شاپور و
بەکر عەلیەکان و
سەردەشتەکان
لەبەرچاوتان ولەبەردەمتان
تیرباران ئەکرێن
تۆش هێشتا
چاوەڕوانی دوبەیی
ئارامیان لێدەکەی
کڕنوش نەک هەر بۆخۆت
بۆ جەللادترینیان دەبەیت!!!
—————————–
فوئاد عەزیز 9/2018