ئافرەت قوربانی یەکەمی مومارەسەی سێکس
ئافرەت قوربانی یەکەمی مومارەسەی سێکس
نووسینی: شوانە حەسەن
له هه‌موو قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ر له کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه تا زه‌مه‌نی ئێستا موماره‌سه‌ی سێکس کراوه، ئه‌و موماره‌سه‌کردنه له ڕێگه‌ی ژیانی هاوسه‌ریه‌وه بووبێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری بووبێت یاخود موماره‌سه‌کردنی سێکس، وه‌ک دوا لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی بوو بێت، یان به شێوه‌ی ده‌ست درێژی کردن بووبێت یان به‌شێوه‌ی بازرگانیکردنی جه‌سته بوونی هه‌بوه، و قوناغ دوای قۆناغ ئه‌نجام دراوه به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه، به‌ڵام تێڕوانینه‌کان له زه‌مه‌نێکه‌وه بۆ زه‌مه‌نێکی تر گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه‌و قاڵب و چوارچێوه‌ی وه‌رگرتوه. ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای مێژوودا سێکس به جه‌ماعی و به‌بێ بوونی هیچ سنورێکی دیاری کراوی پیاوان و ژنان به‌گشتی و پێکه‌وه موماره‌سه‌ی سێکسیان کردبێ، ئه‌وا هیچ باجێکی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نه‌بووه، به‌ڵام به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌کان و ده‌رچوونی مر‌ۆڤ له عه‌قڵی شلیکی سێکس ده‌خرێته قاڵبی ژیانی هاوسه‌ریه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری سێکس به گوناه و تاوان داده‌نرێت و سزاشی له‌سه‌ره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌و کرداره هه‌ڵده‌ستن، به‌تاییه‌ت ئه‌و سزایه به‌سه‌ر ژنان و کچاندا جێبه‌چێ ده‌کرا و تا ئاستی کوشتن و له‌ناوبردن بووه، چونکه ئایینه‌کان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ژن سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می فریودانی پیاوان و داوێن پیسی یه‌و ئه‌مه‌ش له ئه‌فسانه‌ی یه‌که‌مه‌وه ” ئاده‌م- حه‌وا” و به دیاری بۆ ژنان هێنراوه به‌پێ ئه‌و ئه‌فسانه‌یه حه‌وا یه‌که‌مین که‌س بووه که ئاده‌می فریوداوه بۆ ئه‌وه‌ی له میوه‌ی به‌هه‌شت بخوات، بۆیه خودا‌ش به‌سزای ده‌رکردن له به‌هه‌شت مه‌حکومیان ده‌کات. لێره‌وه ژنان وه‌ک گومان لێکراو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن و ده‌بێت به‌رده‌وام ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی پیاو بن، چونکه خوا پیاوی له ژن به گه‌ورتر دروست کردوه، به‌زۆری ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئایین ڕه‌گه‌زی مێیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد، له ته‌مه‌نی له دایک بوونداو به سه‌رچاوه‌ی کاره‌ساتیان داده‌نا، به‌ڵام کاتێک ڕه‌گه‌زی مێ به‌ره و له‌ناو چوون و که‌م بوونه‌وه هه‌نگاوی نا، دیارده‌ی زینده‌چاڵکردنی ڕه‌گه‌زی مێینه کۆتاییهات. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌به‌رمانه‌وه‌ی نه‌سلی به‌شه‌ری بوو بێت، ئه‌وا هه‌نگاوی دووه‌میان ڕوانگه‌یه‌کی سێکسی هه‌بوو، چونکه به‌نه‌مانی ڕه‌گه‌زی مێینه پیاوان مه‌حروم ده‌بوون له چێژی سێکسی، بۆیه به ناچاری زینده به‌چاڵکردن ڕاگیرا، به‌ڵام چه‌ندین یاسا‌و ده‌ستوری جۆراو جۆریان بۆ کۆیله کردنی ژنان دانا‌و به چاوی که‌متر له پیاو سه‌یر ده‌کراو به‌رده‌وامیش گومان له‌سه‌ری هه‌بوو به‌فریوه‌ده‌ر حسابی له‌سه‌ر ده‌کرا. سه‌رباری ئه‌وانه به هه‌موو ئه‌و سزا‌و ئازاردانه‌شه‌وه ده‌بوایه ژنان کۆیله‌یه‌کی باشی دامرکاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌کانی پیاو بوونایه سزای سه‌نگسارکردن و به‌رده‌بارانکردنیش بۆ ئه‌و ژنانه هه‌بوو ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی سێکسیان هه‌بوایه له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری هه‌تا مردن، لێره‌شه‌وه ژنان هیچ کات خۆیان بۆیان نه‌بوو به خواستی خۆیان هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرن، یاخود په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ببه‌ستن، به‌ڵکو هه‌مووی له ده‌ستی پیاودا بوو که بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسیان بدات، چونکه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی سروشتی یه که پیاوان سه‌ردار و سه‌روه‌ری ژنان و پیاو هه‌موو مافێکی هه‌یه به‌سه‌ر ژنانه‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش خودا داویه‌تی به پیاوان!!، چونکه ژنان به که‌ڵکی ئیداره‌کردنی خێزان نایه‌ن و چاکه‌و خراپه نازانن و سه‌رچاوه‌یه‌کیشن بۆ داوێن پیسی و فریودانی پیاوان بۆ کاری سێکسی، بۆیه پیاوان ده‌بێت سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتداریان بێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش شتێکی سروشتییه. سروشتییه پیاو فه‌رمان ده‌ربکات و ژنه‌که‌ش ملکه‌چی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر له مێینه باشتره بۆ سه‌رکردایه‌تیکردن که‌واته ده‌سه‌ڵاتدارێتی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی سروشتییه!! به‌پێی ئایدیای ئایینی سروشتییه ده‌سه‌ڵاتدارێتی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا و ڕه‌وتێکی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی پاڵپشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆیه ژنان بۆیان نییه هاوسه‌ر دیاری بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه باوکه‌و برا هاوسه‌ر بۆ کچه‌که‌یان دیاری ده‌کان، ئه‌وه‌ش به‌شێک بووه له‌و ده‌سه‌ڵاته سروشتییه‌ی ئایین دوایه‌تی به پیاو و ئه‌فسانه‌ی یه‌که‌مه‌وه سه‌پێنراوه و پیاوان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. بۆیه هیچ کات له سه‌ده‌می کۆندا ڕێگه به خۆشه‌ویستی نه‌دراوه و هاوسه‌ر دیاریکردن سوننه‌ت و ته‌قلیدێکی بووه و هیچ پاڵنه‌رێکی هه‌سته‌وه‌ری له پشته‌وه نه‌بووه، به مه‌یلی سێکسیشه‌وه و بگره ئاره‌زوه سێکسیه‌کانی ژنان هیچ حسابی له‌سه‌ر نه‌کراوه و پیاو هه‌رکاتێک ئاره‌زوی سێکسی جوڵابێ به‌بێ حساب کردن بۆ به‌رامبه‌ر مومار‌سه‌ی کردوه، چونکه ژن لای ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و که‌لتووره ته‌نها تۆپه‌ڵێک سێکس بووه بۆ تێرکردنی ئاره‌زوه‌کانی پیاو و خستنه‌وه‌ی منداڵان و به‌خێوکردیان، هه‌ر کاتێک ژنێک ئاره‌زوی سێکسی کردبێت نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاره‌زوی ته‌نانه‌ت بۆ هاوسه‌ره‌که‌شی ده‌ربڕێ، چونکه ژنان بۆیان نه‌بوو گوزارشت له هه‌ست و سۆزه‌کانیان بکه‌ن، یاخود پێداویستییه فیسێۆلۆژی و ڕووحیه‌کان به خواستی خۆیان تێر بکه‌ن. نه‌ک ئه‌وه‌ی تێر بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان هیچ مافێکیان نه‌بووه و هیچ کاتیش بۆیان نه‌بووه ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕن به‌رامبه‌ر به هه‌ر کردارێک که‌له ژیانیاندا به‌ڕێوه ده‌چێت. ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن له‌لای ده‌سه‌ڵاتی باوکسالاریی مانای ده‌ر‌چوونه له فه‌رمانی باوک و خێزان و خواوه‌ند و ده‌سه‌ڵات. بۆیه ژنان ده‌بوایه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ملکه‌چی بوون هه‌ڵبژێرن ئیدی که‌بتی به‌رده‌وامی هه‌ست و سۆز‌و غه‌ریزه‌کانیان ده‌کرا ته‌نانه‌ت مافی مر‌ۆڤ و بونیشیان لێ زه‌وت ده‌کرا، تا ئه‌و جێگایه‌ی مر‌ۆڤ وه‌ک کۆیله سه‌یر بکرێ و هه‌رچی مافی مر‌ۆڤ بوونیه‌تی لێ زه‌وت بکرێ. مر‌ۆڤ چۆن ده‌توانێت هه‌ست به بوونی خۆی بکات و مر‌ۆڤ و چۆن گوزارشت له خواسته‌کانی بکات، یاخود چۆن گوزارشت له سه‌ره‌تاییترین مافی بکات که سێکسی و هاوسه‌ری به خواستی خۆی یه‌که‌مینیانه، ئه‌وه ئه‌و که‌لتووره‌یه که ئایین و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و پیاو سالاری له ئاده‌م حه‌وا وه بۆ ژنانیان به‌دیاری هێناوه‌و ژنانیش پێ کۆیله کردوه و بچوکترین ڕێگایان بۆ ئازادی ژنان نه‌هێشتۆته‌وه. ئایینه‌کان و عه‌قڵیه‌تی خێڵ و باوک هه‌موویان به درێژایی مێژوو هه‌تا به سه‌رده‌می ئێستاش ده‌گات، لەسه‌ر ئه‌وه کاریان کردوه که ژنان کۆیله‌کان و پیاو بکه‌نه دا‌دوه‌ری ڕه‌هایان به‌مه‌ش ژنان له زۆرترین حاڵه‌تدا بێبه‌ش بوون له دیاریکردنی ژیانی خۆیان، هه‌میشه سزای زاڵمانه‌ی پیاوسالاری بۆیان ئاماده بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچوکترین سزا بۆ پیاو بوونی هه‌بووبێ ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریش په‌یوه‌ندی سێکسی هه‌بوایه و ئاشکرا ببوایه سزایه‌کی زۆر بچوکیان ده‌دا. له‌کاتێکدا موماره‌سه‌ی سێکس به‌بێ بوونی دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز ڕوونادا و ئه‌گه‌ر تاوان بێت، ئه‌وا ئه‌و تاوانه هاوبه‌شه‌و سزاکه‌ش ده‌بێ به یه‌کسانی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بێت، به‌ڵام له و جۆره حوکم ده‌سه‌ڵاتانه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک سزای پیاوان یه‌کسان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ژنان، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به حاکمیه‌تی ڕه‌های پیاو هه‌یه به‌سه‌ر ژن‌دا. جیا له‌وانه‌ش پیاوان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زوه‌کانی خۆیان بۆ سێکس هاوسه‌ریان هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌یان بۆ ژنان حه‌رامه و قه‌ده‌غه بووه، بۆیه هه‌میشه باوکان بڕیاریان داوه هاوسه‌ر بۆ کچه‌کانیان دیاری بکه‌ون و ژنیش بۆ کوڕه‌کانیان بهێن. به‌مه‌ش هیچ کات هاوسه‌ر دیاریکردن له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی بوونی نه‌بووه، واته موماره‌سه‌کردنی سێکس، له ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بوو، ته‌نها له ڕێگه‌ی ژیانی هاوسه‌ریه‌وه سێکس ده‌کراو ئه‌وه‌ش زۆرترین جار دوور بوو له ئیراده‌ی خۆیان و وه‌ک سونه‌تێکی هاوسه‌ریش ئه‌و ژن و مێرده‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئه‌و ژنانه یان بۆ دیاری کراوه ده‌بێت موماره‌سه‌ی سێکسیش بکه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆرترین کات چێژی به‌و دوو مرۆڤه نه‌به‌خشیوه و نه‌بووته هۆکاری دروستبوونی خۆشه‌ویستی و ژیانێکی ئارام و بێگرێی ده‌رونی، که بێته هۆکاری گه‌شه‌کردنی هه‌سته‌کان و ژیانێکی پڕ له ئاسوده و پێکه‌وه گونجانی ڕووحی و جه‌سته‌یی.