خۆشم ئەوێی

0

خۆشم ئەوێی

خۆشم ئەوێی

ئەگەر ئەم دەستەواژەیە بخەینە ناو کێڵگە واتاییەکانی زمان و ڕێزمانی کوردییەوە بۆمان دەردەکەوێت کە:

خۆشم ئەوێی، وشەیەکی دوو بڕگەیی لێکدراوە، [خۆش] ئاوەڵناوە، [م] ڕاناوی لکاوە، [ئەوێی] کردارە و چاوگەکەشی “ویستن”ە

.. *خۆش.. هەم بۆ تامکردن و هەمیش بۆ وەسفی شوێن و هەندێ جاریش بۆ گوزارشت لە ئاسوودەیی بەکاردێت

. *ئەگەر پیتی [م]ی پێوە بلکێنین، ئەبێتە خۆشم، واتە [خود] بۆ نموونە: (خۆشم ئەوەم ئەزانی) یان (خۆم لەو کاتەدا لەوێ بووم) لەهەمان کاتدا مانای (من خۆشم) وەره بمخۆ یان وەرە تاممکە دەگەنێت. *

 ئەوێ.. جگە لەوەی کە خواستە بۆ بەدەستهێنانی شتێک، زۆر جاریش ئاماژەیە بۆ شوێن، بۆ نموونە: (بەڕاست تۆ خەڵکی ئەوێی؟!(

کەواتە [خۆشم ئەوێی] چ پەیوەندییەکی بە هەستەوە هەیە؟

ئەم دەستەواژەیە، له [خۆشەویستی]ەوە سەرچاوەی گرتووە، واتە خواست یاخود هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی خۆشیی، ئەمەش کەم تا زۆر پەیوەندی بە تێرکردنی ئارەزووەکانەوە هەیە، نەک [ئەوین] و ئەوینداریی و دڵداریی!

٢٠١٩

ئارام حەسەن

Leave A Reply

Your email address will not be published.