لەوێ
لەوێ،
لەناو تەموومژی جوانیی تۆدا
خودام بینی!
بینیم ڪە چۆن،
لە هەناسەت شنەبا و
لە لێوەکانت باران و
لە گەردنت گۆی زەویی و
لە شوێنپێت کانیاوی خوڵقاند..
بینیم کە چۆن،
لە ویقارت کێوەکان و
لە پەرچەمت دارستان و
لە چاوەکانت ڕووناکی و
لە ئەبرۆت پەلکەزێڕینە و
له برژۆڵەت تیشکی خۆر و
لە بیلبیلەت ئەستێرە و
لە گۆنات هەسارەکان و
لە خەندەت ئاگری خوڵقاند…
ئارام حەسەن
Aug/2019