بەشیکی تر لە دەقی ئەمەوێت دەستێک لە مردن ڕاگرم
بەشیکی تر لە دەقی ئەمەوێت دەستێک لە مردن ڕاگرم
خەوتوم و
پێكەنینم بەشكاوی لێدەكەوێتە
خوارەوە
دایكم بەچاوێكی پڕلەگریانەوە
دەستێك دەخاتە ژێر سەرم و
پێمدەڵێت كوڕم
سەرت بگرە بەدەستەوەو
لەم وڕێنە زل زلانە دەرچۆرە دەرەوە
………….
خەوتوم و
گیرفانی كراسە شینەكەم
پڕ پڕە
لەهەناسەی كچە ئەتك. كراوەكانی ئەم نیشتیمانە
بێ سەرو بەرە
خەوتوم و
دڵم لەسەر مێزی مەیخانەیەك
لێ بەجێماوەو
پیاوە
سمێڵ زلەكانی ناو. هۆڵی ئەم پەرلەمانەش
دەستیان لەناوگەڵیانایەو
داڵغەیان لای ترازاندنی
سوخمە ماتەكانە
………..
خەوتوم و
دەستێكم خستۆتە ژێر سێبەرەكەی خۆم و
دەستێكیشم بەتابوتەكەمەوە
هەڵواسیوە
ئەم بۆنە هەراسنم دەكات
ڕقم لەپاسەوانەكانی بەردەرگای ماڵی سەرۆكە
خەوتوم و
سەرم لێ بۆتە شارەمێرولەو
دایكیشم زو زو بەتانێكە
لەسەرم لادەدات و
پێ دەڵێت
ئەرێ كوڕم تۆكەی واز لەم بۆڵە بۆڵە دەهێنیت
ئێ هیچ نەبێت بەزەییەكت
بەم پرچە سپیانەی مندابێتەوە
دەزانم پاسەوانەكانی سەرۆك
دڕن دڕ
…………
خەوتوم و
خەو بەخۆمەوە دەبینم
لەخەوما
هەموو جەستە م پارچە پارچە
كراوەو
هەر پارچەیەكم بەدەم گوركێكەوەیە
ئەم گورگانە بێزارم دەكەن
پەنجەرەیەك نەما لەسەر خۆم
داینەخەم و
چرایەك نەما بەدزی ڕەشەباوە
دای نەگیرسێنم
…………
خەوتوم و
خەو بەخۆمەوە دەبینم
دایكم زو زو
سەرم لادەبات و. پێم دەڵێت
كوڕم تۆكەی لەكەلی شەیتان دێیتە خوارەوەو
ترسی سەرۆك قاوەیەكم
لەگەڵ دەخۆیتەوە
خەوتوم و
خەو بەخۆمەوە دەبینم
هاوڕێكانم بەچرپە لەگەڵ یەكتری قسەدەكەن و
پەرلەمان تارێكیش
بەپاسكیل دەڕوات بۆپەرلەمان
………
خەوتوم و
بۆگەنی ناوهۆڵی ئەم پەرلەمانە
دەهری كردوم
شەڕ بەخۆم دەفرۆشم
لەسەر تابوتەكەی خۆم دێمە خوارەوەو
بەدەنگە گڕەكەی خۆمەوە
بەسەر خۆمدا دەنەڕێنم و
دەڵێم بۆگەنی ئەم هۆڵە شێتی كردوم
خەوتوم و
خەو بەخۆمەوە دەبینم
میرزا ١٣/٨/٢٠١٩