کەمپەینی کەم ئەندامان… ریسوایی حکومەت و دەسەڵات

0

کەمپەینی کەم ئەندامان… ریسوایی حکومەت و دەسەڵات

عەبدوڵا مەحمود

کەم ئەندامان یان خاوەن پێدوایستیە تایبەتەکانی کوردستان، بۆ ئەوەی بژین و ژیان بکەن، ئاه و ناڵەیان تا دەگاتە هاوارو نارەزایەتیان بەرامبەر بەدەسەڵات وەستانی بۆ نییە… خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە زوربەی هەرەزۆریان بەهۆی نائەمنی شوینی کار، رووداوی سەیارە، پێشمەرگایەتی…. بەشیک یان ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە، بێبەشترین توێژی کۆمەڵگەی کوردستانن… ئەم خاوەن پێداویستیە تایبەتیانە، کە دەبوو ماف و ئیمتیازاتی تایبەت و ریز و پێداویستیەکانی ژیان و هاتوچۆیان بۆ فەراهەم کرابا، داهاتی زۆرتریان خرابایە بەردەست، لە ریزی پێشەوەی کارنامەی دەسەڵاتدا ئاوڕیان لێبدرایەتەوەو موچەی کافی و هاوکاری تایبەتیان کرابا… کەچی موچەیەکی ١٥٠ هەزاریان بۆ بەڕەوا نابینن… ئەمەش وای کردووە ئەم توێژە ئیرادەیان وردبکرێت و کەسایەتیان تێکبشکێنرێت…

بەڵی کەم ئەندامان بەهۆی بێدەربەستی دەسەڵاتدارانی تەسەل و دزی کوردستان، ناچار بە پاڕانەوەکراون… ناچار کراون بۆ ژیانیان و مانەوەیان کەمپەینی کۆکردنەوەی کۆمەک و پێداویستی وەڕیبخەن، تا ئەوانەی پارەدارن ویژدانیان ببزوێت دەستی هاوکاری بۆ خاوەن پێداویستییەکان درێژ بکەن… ئەم کەمپەین وەرێخستنە وە هاوکاری هاوڵاتیان بەو کەم ئەندامانە بۆتە کارێکی ناچاری و ئەرکێکی ئینسانی… بەڵام بەو ئەندازەی هاوکاری هاوڵاتیان جێگای تەقدیر و دڵسۆزییە، هەزاران جار ریسوایی دەسەڵات و حکومەت!! دەخاتە روو… خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان سواڵکەر نین، ئینسانی کەمتر نین، خاوەن شکۆ  و هەستی ئینسانین… نابێ ڕیگەبدرێت شکۆیان وردبکرێت و لەرێگای خێرو سەدەقەوە ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان، دابین بکرێت… حکومەت!! و دەسەڵات بەرپرسن ژیانی ئەو توێژەو خیزانەکانیان مسۆگەر بکەن و پێداویستیەکانی ژیان و تەندروستی و بەڕیوەچوونیان بۆ فەراهەم بکەن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.