سێ ساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن دا، تێدەپەڕێت، تۆمەتبارانیشی ئازادن!!

0

سێ ساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن دا، تێدەپەڕێت، تۆمەتبارانیشی ئازادن!!

١٣ ئابی ٢٠١٦ رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە ناوجەرگەی شاری دهۆکدا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، ڕفێنراو پاشان بەبرینێکی سەختەوە لەسەر رێگای سومێل- دهۆک جەستەی زامدارو لەخوێن هەڵکێشراوی دۆزرایەوە، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

١٣ ئەم مانگە سێ ساڵ بەسەر ئەم کردەوە تیرۆریسیەدا تێپەربوو، کەچی تا ئێستا بکوژ و نەخشەدارێژەری ئەم رفاندن و تیرۆکردنە، وەکو باقی تیرۆرەکانی تری رۆژنامەنووسان، ئاشکرا نەبووە.

دوا سێ ساڵ لە تیۆری رۆژنامەنووس وەداد حسێن، دەزگاکانی حکومەت!! و دەسەڵات، نە سەرەداوێکی ئەم تیرۆرەو نە تاوانبارێکی ئاشکرا نەکردووە، لەکاتێکدا هەر ئەو دەزگایانە بۆ سەرکوتی رابەرانی جەماوەری و خۆپیشاندەران، بۆ دۆزینەوەی نەیارانی دەسەڵاتیان، چاوتیژ و تیژ ڕەون و لەماوەیەکی کەمدا روداو و دۆسیەی زۆر ئاڵۆز لە رێگای دەزگا و جاسوسەکان و پیاوە نۆکەرەکانیانەوە، ئاشکرا دەکەن و دەدۆزنەوە. ئەمەش ئەو نیشان دەدات کە خودی دەسەڵات ئاگاداری ئەم پیلانە چەپەڵەی تیرۆرەو لەژێر باڵی ئەوان بەدەستی خۆیان یان بەئاگاداری ئەوان، ئەنجام دراوە. بەناو ئۆپۆزیسێۆنی دەسەڵات و ئەو هێزانەش کە بانگەشەی بەرگری لە ئازادی و رۆژنامەنووسان دەکەن و لەهەموو شارەکانی کوردستاندا بوونیان هەیەو دەتوانن کاری دۆزینەوەو ئاشکراکردنی تۆمەتباران ئەنجام بدەن… بێدەنگەیان هەڵبژاردووەو ئامادەنین، بەکردەوە خۆیان بکەنە خاوەنی ئەو دۆسیانەی پەیوەندیان بە ئازادی و ئازادی کاری رۆژنامەگەرییەوە هەیە. ئەوەی دەنگی نەفرەت و تورەیی بەرووی ئەم پلانەدا بەرزکردۆتەوە یان خەریکی ئیدانەو چالاکی و بەدواداچوونە، ژمارەیەکی کەم رێکخراوەی مەدەنی دەستکورت و ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ویژدان زیندووی نەکڕدراو کەڕ نەکراون و کوێرنەکراون. دۆسیەی وەدات و تەواوی رۆژنامەنووس و هەڵسوراوانی سیاسی و ئازادی و قوربانیانی، دۆسیەکی کراوەیەو تا سەر دیزە بەدرەخۆنە ناکرێن و ناشاردرێنەوە، رۆژێک دێت، تۆمەتباران و نەخشە دارێژەرانی پشتیان، توشی لێپێچینەوەی عەدالەتخوازی بکرێن، ئەم رۆژە هەر دێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.