سواڵکردن یان تێکۆشان ڕەوایە؟

0

سواڵکردن یان تێکۆشان ڕەوایە؟

عبدالرحمن رسول 

سواڵکردن واتە پاڕانەوە و چەمانەوە بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی ژیان، واتە پاڕانەوە و سواڵکردن بۆ نان، بۆئەوەی مرۆڤەکان درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن، ئەمەش لەئەنجامی هەبوونی سیستەمی چەوسێنەر ونابەرابەرو سەرکوت. کە بە هاوکاری  موبەلیغان وعەناسرو  بانگەوازانی دین و بیروباوەڕە کۆنەپەرست و دواکەوتووەکان کە ئەم جۆرە مرۆڤانە گرینگی یان بەهەبوونی جیاوازی یە چینایەتییەکانیان دەدەن، لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و وەرگرتنی ئیمتیازی جۆراوجۆر لەلایەن موبەلیغانی دین ومەزهەبەکان و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی چەوسێنەر زۆر بێ ڕوحمانە گەشە بە چەوسانەوە و هەژاری و بێکاری دەدات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر. بەردەوام لەناو کۆمەڵگەدا بەرپەرچی هەر تێکۆشانێکی مرۆڤایەتی دەدەنەوە کە داوایی مافەکانی مرۆڤ بکات و داوایی بەرابەری و ئازادی بکات.

لەناو سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداریدا هەژاران و کرێکاران و بەساڵاچوان باجی زۆر قورس دەدەن و بێ ڕحمان دەچەوسێنەوە. بە ساڵاچووان یان مرۆڤە بەتەمەنەکان، کە ئەو مرۆڤانەی کە بەدرێژایی تەمەنیان خزمەتی کۆمەڵگەکەیان کردووە، هەتا توانیویان بیرکردنەوەو هێزی خۆیان بەهۆی کارکردنەوە خەرجکردووە، چ لەجۆری کرێکاری و کیشاوەرزی و جوتیاری و زەحمەتکێشی هەتا فەرمانبەری وئەندازیاری و دکتۆری و مامۆستایی و سەرجەم پیشە وبەشەکانی تری کۆمەڵگەدا. ئەو مرۆڤانە هەوڵ وتێکۆشانی خۆیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی مناڵەکانیان خزمەت بە کۆمەڵگە بە باشترین شێوە و جۆرپێشکەش بکەن. ئەم مرۆڤە بەساڵاچوانە ماندوو وهیلاکن، بەپێویستیان بە پشوودان و حەسانەوەی دەروونی و جەستەیی هەیە بۆیە پێویستە ژیانێکی کامەران و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بکرێت، بەڵام کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕایی هەبوونی سەرچاوەی زۆری داهاتی ماددی ژێرزەوی وسەرزەوی کە کەمینەیەکی خەڵک لە پارێزەرانی دەوڵەتی ئیسلامی لە خۆشگوزرانی و ئاسوودەیی دا  دەژین، بەڵام لەژێر سایەی دەوڵەتێکی وەکو کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز بەساڵاچووان و کرێکاران و هەژاران و زەحمەتکێشان ئاسوودە و کامەران نابن، چونکە بەرپرسانی باڵای ئەو دەوڵەتە کۆنەپەرست وتیرۆریستە بەردەوام گەشە بە بێکاری و هەژاری و برسیکردنی زۆرینەی خەڵکی دەدات. ڕۆژانە خەڵکی خۆپیشاندەرو ناڕازی ڕاپێچی زیندانەکان دەکات و لەسێدارە دەدات. هەژاری دەردێکی کوشندەیە بۆ مرۆڤەکان هەروەکو دەڵێن ” هیچ شتێك هێندەی مەنجەڵی بەتاڵ قورس نیە، لەسەر سەری برسیەکان “.

بەشێکی زۆر لەخەڵکی کوردستان ڕوبەڕوویی هەژاری و بێکاری بێ خانەولانەی بوونەتەوە وبەساڵاچوان و پیروپەککەوتەکانی کوردستانیش هەمان کێشەی نەبوونی نانیان هەیە. کەواتە تەنها ڕێگا تێکۆشانە بۆ هێنانەدی نان، کار، ئازادی بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی ئەمانەش تەنها لەدەسەڵات و حکومەتی شوورای چارەسەر دەبێت. کەدەتانەوێ ئەم جۆرە دیمەنانە کۆتایی بێت وەرنەمەیدان بۆ تێکۆشانی هێنانەدی نان کار ئازادی حکومەتی شوورایی، لەژێر سایەی دەسەڵات و سیستەمی حیزبایەتی، خێڵایەتی، کوردایەتی دا  چەندەها نموونە هەیە کە دایکێک وباوکێک  لەژوورێکدا… کە ژووری میوان و نوستن و مەتبەخە یان هەیە  چەندین مناڵ بە خێو دەکەن کەچی بە چەندین  مناڵ  دایکێک یان باوکێک بەخێو ناکەن و فڕێی دەدەنە  سەرجادە، وێنەی ئەو دایکە یان ئەو باوکە لە گەڕەک و شارو شارۆچکەکان بە شەو لەبەردەم خەڵوەتگەی پیری فڕێیان دەدەن  ئەمەش چەندین جار چەند بارە دەبێتەوە. تێکۆشان بۆ هەژاران و چەوسێنەران ئەرکە کە پێویست دەکات لە تێکوشانی  یەکگرتووانەی هاوبەشی چەوساوەکان درێژە بە تێکوشانیان بدەن. تێکۆشان واتە خەباتکردن بۆ هێنانەدی ماف وئازادییەکان. چەوسانەوە، هەژاری، ئاوارەیی، نابەرابەری، سەرکوت، زیندان، سێدارە، کوشتن بەرهەمی بێدەنگی گشتی یە.

هەرگیز ناکرێت لەبەرامبەر چەوسانەوە و دزی وگەندەڵی و بێ مافییەکان بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی هەبێت، بۆئەوەێ ڕێگربن لەدرێژدانی هەژاری و چەوسانەوە. ئەرکی ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانە بەگەشەدانی تێکۆشانی یەکگرتووانە گریان بۆنان لەلایەن مرۆڤە هەژارەکانەوە ڕاگڕین، ئیتر بەسە. تێکۆشان بۆ دابینکردنی نان کار ئازادی خۆبەڕێوەبەری شوورایی بکەینە تێکۆشانی هەموو ئازادیخوازو کۆمۆنیست ومرۆڤ دۆستێک، ئیتر با بەس بێت سووتانی ناخی مرۆڤە جوانەکانی کۆمەڵگە، مرۆڤەکان بەگشتی و مرۆڤە بە تەمەنەکان هی سواڵکردن نین، هی ئەوەنین کە لەسەرشەقام کاربکەن یان بێ خانەولانەبن ویاخود لەسەرشەقام و لاکۆڵانەکان و کەلاوە ڕووخاوەکان فڕێبدرێن، پێویستە جوانترین و شایستەترین ژیانی سەردەمی وشارەستانیان بۆدابن بکرێت. کەواتە ئەرکی هەر مرۆڤێکە کەدڵی بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر لێ دەدات بۆ ئەم مرۆڤانە وتەواوی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەی کوردستان پێویستە ڕاشکاوانە و دڵسۆزانە بێنە مەیدان بۆ هێنانەدی نان، کار، ئازادی خۆبەڕێوەبەری شوورایی.

پێویستە ئازادیخوازو یەکسانیخواز ومرۆڤدۆستان شان بەشانی کرێکاران وهەژاران وچەوسانەوەکانی کۆمەڵگە بێنەمەیدانی تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانە لەناو بزووتنەوەیەکی شوورایی بەهێز و پڕ کاریگەر و گشتگیردا کە تەواوی گۆشەو کەنارەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بگرێتەوە بە یەک دەنگ بانگەواز بکەن و تێکۆشان گەشەپێ بدەن بۆ هێنانەدی نان، کار، ئازادی، حکومەتی شوورایی . ..

پارەو سامانی خەڵکی کوردستان بەم جۆرە تەخشان وپەخشانی پێدەکرێت، ئەم بەشێکی کەمی پارەی خەڵکی کوردستانە بەم جۆرە دەدرێت بە حیزبەکان  و سەرۆکی حیزبەکان. ئیتر بەسە. واز لەحیزب و سەرۆکەکان بێنن، ئیرادەی تێکۆشانی یەکگرتووانەی خەڵکی ناڕازی و خەڵکی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر و ئازاد گەشە پێبدەن. باچیتر بەساڵاچووان ناچاری سواڵکردن و پاڕانەوە بۆ نان نەکرێن. تێکۆشانی بزووتنەوەی شوورایی  یەکگرتووانەی هاوبەشی خەڵک گەشە پێبدەن .

ئیتر بەس، با کۆتایی بێت  ژن کوشتن و کوشتن و زیندانیکردنی ڕەخنەگران و هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان وئەشکەنجەدان و ئازاردان و تیرۆری دەروونی وئاوارەیی و نەبوونی و هەژاری وبرسێتی ومردنی بەشێنەیی مرۆڤەکان. هەموو ئەوانە بە دانانی چەندین یاسایی مرۆڤایەتی وشارستانی وپێشکەتوو چارەسەربکرێت، کەلەلایەن شووراکانی خەڵکەوە یاساکان دەربکرێن و هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی بندرێت. دابینکردنی بیمەی بێکاری و بیمەی تەندروستی و یاسایی سەلامەتی کار و یاساکانی تر کەتایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان. هەموو ئەمانە بە دەسەڵات و حکومەتی شوورایی کە لەلایەن خودی خەڵکەوە دابمەزرێت مسۆگەر دەبێت .

هەنگاوی یەکەم وشیاربوونەوەیە بۆ ڕێکخراوبوونی ناڕەزایەتییەکانی ئێستای خەڵکی کۆمەڵگەی کوردستان  هەروەکو کارڵ مارکس دەڵێت “هەژاری شۆڕش بەرپا ناکات، بەڵکو هۆشیاربوونەوەی هەژارانە شۆڕش بەرپادەکات”. کەواتە پێویستە خەڵکی چەوساوە و هەژاران و کرێکاران و دەست فرۆشان و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگەی کوردستان کەزۆرینەی خەڵکی کوردستان پێکدەهێنن هەنگاو بۆ ڕێکخراوبوون و تێکۆشانی یەکگرتووانەی هاوش بەرن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات و سیستەمی چەوسێنەر، دواتر تێکوشان بۆ دامەزراندنی حکومەتی شوورایی بنێن ئەمە باشترین هەنگاوە کە مرۆڤەکان بەرەو کامەرانی و خۆشگوزەرانی و ئازادی بەرێت…

Leave A Reply

Your email address will not be published.