لەماوەیەکی زۆر کەمدا ٥ کرێکار بە هۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە

0

لەماوەیەکی زۆر کەمدا

٥ کرێکار بە هۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە

بەرواری ٢٤ تەموز بەهنام تارین، کە تەمەنی ٢١ ساڵ بوو، لەکاتی کارکردندا لەیەکێک لە بیناکانی شاری سلیمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیان لەدەست دەدات… بەهنامی لاو خەڵکی  لادییەکی نزیک شاری مەریوان بوو، بەدوای ناندا بۆ کارکردن رووی کردبووە شاری سلێمانی.

ڕێک دوو هەفەتە بەر لەو رووداوە کرێکارێکی تر بەناوی” فەرەیدون ڕەعنایی” لە کاتی کارکردندا و لە بینایەک لەشاری سلێمانی دەکەوێتەوە خوارەوە گیان لەدەست دەدات. فەریدون خەڵکی شاری بۆکان بوو، کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی رووی کردبووە کوردستانی عێراق.

بەرواری ٢٧ تەموز لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی “مەحمود حەسەن” لەکاتی کارکرنیدا لە گوندی ئەلجەدیدەی سەر بە ناحیەی تازە خورماتوی باشوری کەرکوک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەرواری ٢٦/ ٧ کرێکارێک بەناوی بەشار محەمەد کە کۆمپانیایەکی نەوت کاری دەکرد، بەهۆی کەش و هەوای و ناتەندروست بوونی شوێنی کارەکەی گیان لەدەست دەدات…

بەرواری ٢٥ تەموز، کرێکارێکی تر بەناوی ” یوسف ئەسعەد” تەمەن ١٧ ساڵ لەکاتی کارکردن بۆ کۆمپانیای شکار کە خەریکی پاککردنەوەی شەقامە، گیانی لەدەستدا…

هەموو ئەو قوربانیانە، قوربانی دەستی چاوچنۆکی سەرمایە و خاوەنکارە قازانج پەرستەکانن، قوربانی نائەمنی شوێنی کار و نەبوونی پێداویستیەکانی کارن، قوربانی نەبوونی لێپرسینەوەن لە خاوەن کارەکان و سەرمایەدارەکانن… قوربانی نیزامی زاڵمانەی سو پەرستی سەرمایەدارین…

Leave A Reply

Your email address will not be published.