لە زمانی خۆیانەوە، سوکایەتی بەژنان ببیستن!

0

لە زمانی خۆیانەوە، سوکایەتی بەژنان ببیستن!

ئەبوبەکر هەڵەدنی ماندونەناسی دژە ژن و دژە کۆمەڵگە… وەکو پەیامبەری نازداریان!! و خێڵی کۆنەپەستی دژە ژنیان، هەوەسی بێ جڵەوەی خۆی و بزوتنەوە ئیسلامیەکان بە ئاشکرا ڕادەگەیەنێت و لەخەمی پیاوانی هەوەسبازی هاوشێوەی خۆیدا، لە دیمانەیەکدا کە لەرۆژنامەی “زەمەن” ی بەرواری ٩ ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت” من لایەنگری فرەژنیم بەتایبەت بۆ دۆخی ئەمڕۆ، پشت بەخوا خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەی هەمواری یاسای باری کەسێتیم تا کۆت و بەند و رێگری بەردەم فرەژنی هەڵگیرێ و… دەڵێت هەموو پیاوێک حەزی لە ژنی دووەمە”

هەڵەدنی کە ڕۆژانە بانگەشەی دژە گەندەڵی دەکات و بە چاکسازییەوە دەفشی، هێشتا لەوە تێناگات کە فرە ژنی گەندەڵکردنی کۆمەڵگە و وێرانکردنیەتی، وە فرە ژنی سوکایەتییە نەک تەنها بەژن، بەڵکو بە هەموو کۆمەڵگە و هەموو ئینسانێکی پێشکەوتنخوازە… هەڵەدنی و هاوشێوەکانی کە هەوەسیان بۆ جڵەو ناکرێت، دەڵێت هەموو پیاوێک حەزی لە ژنی دووەمە” بەو دەربڕینە هەوسار پچراویەی خۆی، دەیەوێت تۆمەت بۆ هەموو پیاوان هەڵببەستێت… کە وەکو خۆی تامەزرۆی چەند ژنە و تێرکردنی ئارەزووە سکسیەکانییان. ئەوە لە کاتێکدایە کە باش دەزانێت جگە لە کەمایەتییەکی کەمی ئیسلامی و داعشی و کۆنەپەرستی لێ دەربچێت، کەس لەگەڵ فرە ژنی نییەو فرە ژنی وەکو نەنگ لە هەر کۆمەڵگەیەکدا تەماشا دەکرێت بە کۆمەڵگەی کوردستانیشەوە…

 کاکی فکر داعشی و محەمەدی ئەندامی پەرلەمانە… چ کارەساتێکە؟ پەرلەمانێک ئەمانەی تیدا بێت، دەتوانێت  سیما و ژینگەی کۆنەپەرستی ئەو پەرلەمانە بخاتە روو، ئەو لێدوانەی هەڵەدنی پێویستە وەلامی کارساز وەربگرێتەوە چ لەلایەن بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و چ لەلایەن هەر کەس و لایەنێکی  سیاسی و جەماوەری و ئینسان دۆست و ژن دۆست و ژیان دۆستەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.