بەشێکی تر لە دەقی دەستێك لە مردن. ڕادەگرم

0

هەر كە لێرەوە ڕۆیشت، ڕای دەگرم
كاتژمێرەكەی دەستی خۆمی پێ دەبەخشم
پێی دەڵێم ;
وەرە ،با هەناسەم لەسەر هەناسەت موتوربەكەم
ئەدرێسكەمان بگۆڕینەوەو
تۆ ببە بە ژیان و منیش مردن !!
تۆ ببە بە سەرخۆشێكی بەدمەست و
منیش سۆفیەكی گۆشەگیر !!!
ڕایدەگرم، هەموو شتێك ڕادەگرم ئاخر بەم سەرە شكاوەی خۆمەوە ناتوانم، بێزاری چۆلەكەیەك بخوێنمەوەو
پێی بڵێم،،
وەرە با پێكەوە خۆمان بكوژین،
پێكەوە تابوتەكەی خۆمان، بەدوای یەكتردا ڕاكێشین.
ئەم دونیایە پڕە لە تاوان،
پڕە لە خۆكوشتن،
ئەگەر بڕواش ناكەن، لە ژنەكەی دراوسێمان،
بپرسن !!!
ئەو، دەمێك نیە لە گۆڕستان گەڕاوەتەوەو
گۆرانیەكی  تازە فێربووە، لەمردووەكانەوە
پێش لەوەی شتێك بڵێت ،
سەری بەناو كۆشیدا شۆڕ دەكاتەوەو
خۆی ڕادەوەشێنێت و
دەڵێت ;
هەموو دانیشتنەكانتان لێ تێكدەدەم،
خۆشیتان دەخەمە ژێر پێڵاوەكەمەوەو
ئێوە مردوون،
ئێوە تەنیان،
ئێوە شەڕبەم ژیانە بۆگەنە دەفرۆشن .
ڕای دەگرم، هەمووشتێك ڕادەگرم
خۆم بە بڕیارێكی خۆم!!!
حوكمی سێدارە بەسەر خۆمدا  دەسەپێنم
ئاخر من ناتانم هەتا هەتایە، زیندانی ئەبەدی بم
دەبێت ..لەم گەمە شێتانەیە بێم دەرێ و
ژیانی خۆم بەمە بە خەنجەرو
بەسەر جەستەی هەلا هەلای خۆمدا،
وەك دایكی، پێشمەرگەیەكی كەساس
بەسەر گۆڕەكەیخۆمدا بلاوێنمەوە.

ڕای دەگرم!!!
ئەوەی بەبێ پاسپۆرت بە گەرەكەكەماندا بڕوات ڕای دەگرم،
جانتاكەی دەكەمەوەو، كتێبەكانی دەدڕێنم
هەناسەی بەو ناوەدا پەرژو بڵاو دەكەمەوەو
سەری بەرد باران دەكەم،
چەترەكەی لێ دەسەنم،
گۆانی ناو گیرفانی چاكەتەكەی، سەرەوخوار
هەڵدەواسم
بەدەنگە گڕەكەی خۆم بەسەریدا دەنەڕێنم و
پێی دەڵێم ;
ئەم جارە بەبێ پەنجە مۆری مردنەوە،
لێرەوەنەڕۆیت .
ڕای دەگرم!!!
كەمردنلێرە ڕۆیشت، ڕایدەگرم
گیرفانەكانی دەگەڕێم،
پەڕە پەڕەی پاسپۆرتەكەی هەڵ دەدەمەوە
بەدزی خۆمەور بە گوێیدا دەچرپێنم،
دەڵێم ;
چێت پێیە بۆبەهەشت لێرە دای نێ  و
شتەكانی جەهەننەم لەگەڵ خۆت بەرە .

ڕای دەگرم !!!
ئەمەوێت لەسەر سوچی كۆڵانەكەی ماڵی خۆمان
دەستێ لە مردن ڕاگرم !!
ئیتر وەك جاران سەرم ناگرم بەدەستمەوەو
بە ناو ئەم هیچستانەی خۆمدا ڕاناكەم و
جانتاكەم بەتاڵ ناكەمەوەو
ئاوێنەكەی جارانم، بەلای سێبەرەتەنیاكەمەوە
دادەنیم .

ڕای دەگرم !!!
ئیتر بیرلە خۆكوشتن ناكەمەوەو
لە خۆم زیاتر، ئێخەی هیچ كەسیێك ناگرم
ئەوان بیرم دەكەن و خۆشیان دەوێم !!
كەچی كەسێكیان نامەیەكی بێتاقەتیان بۆ نەناردم
ڕای دەگرم، هەموو شتێك ڕادەگرم …..

میرزا

١١/٧/٢٠١٩

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.