ماڵپەری”لیکۆڵین”: پاراستنی پارتی لەپشت کوشتنی دیار غەریب بووە
ماڵپەری”لیکۆڵین”: پاراستنی پارتی لەپشت کوشتنی دیار غەریب بووە
سایتی ‘لێکۆڵین’، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە، دەربارەی شەهیدکردنی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە زانیاریی بڵاوکردووەتەوە، لەناوەڕۆکەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پاراستنی پارتی هاوکاری سەرەکی میتی تورکی بووە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
ئەمڕۆ سایتی لێکۆڵین، لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شەهیدکردنی دیار غەریب بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا سوودی لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگرتووەو چەند زانیارییەکی لە زاری شایەتحاڵانەوە بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پێنجی ئەم مانگە، دیار غەریب لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی گوندەکانی بناری قەندیلدا کۆبووەتەوە، کە لە ناویاندا چەند ئەندامێکی پاراستنی پارتی هەبووە، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پاراستنی پارتییەوە کە بەشداریی کۆبوونەوەکە بووە، بە لێکۆڵین-ی ڕاگەیاندووە: چەند ئەندامێکی پاراستن ئەرکدارکراون بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکەن و زانیاری ورد بدەنە میتی تورکیا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، دیار غەریب لە کۆبوونەوەکەدا بە هاوڵاتیانی وتووە، “بەرپرسانی باشور دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی تورکیا دەیکات بیخەنە ئەستۆی پەکەکە، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان- پ د ک کۆدەبینەوە”، بەوپێیە، ٥ی مانگ دیار غەریب مەوعیدی لەگەڵ شاندێکی پارتیدا هەبووە، ئەوەش لەسەر داوای پارتی بووە کە کۆببنەوە.
دوای ئەوەی دیار غەریب کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوڵاتیان جێدەهێڵێت و لەگەڵ دوو گەریلادا لە سنوورەکە دوور دەکەوێتەوە بە مەبەستی ڕۆشتن بۆلای شاندەکەی پارتی، لە کەمترین کاتدا و هەر لەو سنوورەدا دەبێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و لەگەڵ دوو گەریلادا شەهید دەبن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لێکۆڵین لە سەرچاوەکەیەوە وەریگرتووە، ئەو ئەندامانەی پاراستن ناسراونەتەوە و ناوەکانیان لە بەردەستی ئەواندایە، بەڵام لە ئێستادا ئاشکرایان نەکردووە، ئەوەی جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەوەیە، کە پاراستنی پارتی لەڕێگەی ئەندامەکانییەوە هاوکاری سەرەکیی دەزگای سیخوڕیی میت-ی تورکیا بووە لە کردەوەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ڕووداوە کەجەکە ڕایگەیاند، “بە سیخوڕیی خیانەتی ناوخۆیی باشور هەڤاڵانمان شەهیدکراون و دەبێت سزای خۆیان وەرگرن”.
سەرنجڕاکێشە، پێش ئەوەی کەجەکە هەواڵەکە بڵاوبکاتەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی حکومەتی تورکیا و کەناڵی ڕووداوی پارتی هەواڵەکەیان ئاشکرا کرد…