وتی ئەگەر نەچمە دەرەوەی وڵات خۆم دەکوژم

0

وتی ئەگەر نەچمە دەرەوەی وڵات خۆم دەکوژم
رۆژ عەزیز

ژنێک ووتی ئەگەر لە کوردستان دەرنەچم ئەوە بریاری خۆکوشتن دەدەم جونکە هیچ چارەیەکی دیکەم نیە . سەرگوزشتەی ئەم ژنە دوورو درێژە هاوسەرەکەی بەکوردیەکەی نایەوێت وە دەڵێت دەبێت تۆ داوای جیابوونەوە بکەیت بۆ ئەوەی هیچ هەقێک نەدات بە مناڵ و ژنەکەی ، لەدواجاردا پێی دەڵێت ئەگەر داوای جیابوونەوە نەکەیت خۆت و مناڵەکان دەکوژم . ئەم ژنە چەندین جار لێی دراوە سوکایەتی پێ کراوە .

هاوسەرەکەی هەرۆژەو لەگەڵ ژنێک کچێکدا پەیوەندی دەگرێت .دەڵێت بۆ دەرباز بوونم تەنها یەک رێگە شک دەبەم بێمە تورکیاو خۆم تەسلیمی یوئێن بکەم دەڵێت ئەگەر ئەوە نەکەم دوا کۆتا قسەی من ئەوەیە خۆم بکوژم ، دەڵێت تەنها ئەو دوو رێگەم لەبەر دەمە ، گەرچی من باسی یوئێن وئەوبارودۆخەم بۆ کردکە ئیستا پەنابەران تێیدا دەژین ئەو بێئومیدتر دەبوو بەردەوام کە تێل دەکات دەڵێت خەبەری یوئێن چیە کەس وەردەگرێت منیش کەباسی واقیعەتی یوئێنی بۆ دەکەم بێ
ئومێد دەبێت دەگەرێتەوە بۆ دوا باری خۆکوشتن .

ئەم کەیسە زۆر بەئازارە گەرچی ژنەکە لە قسەکردن زۆر ئارامەو تا بڵێی ژنێکی باشە بەڵام فشارەکان بۆ سەر لەو ناچاری کردوە چەندین جار کۆتایی بەخۆی بهێنێت و دەڵێت چەندین جار حەبم خواردوە تا بمرم دواجار فریام کەوتوون بردویانم بۆ نەخۆشخانە . زۆر جێگای نیگەرانیە لەئێستادا ئومیدەکان کەمە بۆ دەرباز بوون چونکە نە ئیمکانی هەیە بە قاچاخ بروات خۆی و مناڵەکانی وەنە لەئێستادا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کاری بۆ دەکەن .

من تەنها یەک رێگەم شک دەبرد ئەویش لەئێستادا ئیمکانی نیە ووتم ئەگەر لەئێستادا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەرەقەی حیمایەی پێ بدایە و وە ئەگەر ئیمکانی پارەی هەبوایە بۆ معاملاتی سپانسۆری بۆ کەنەدا من هەوڵم دەدا لەرێگای فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کاری بۆ بکەم بۆ کەنەدا ، بەڵام بەداخەوە نە ئەو ئیمکانی هەیە بۆ معاملاتەکەی پارەکە بخەوێنێت کە دواتر پارەکە خۆی وەری دەگرتەوە بۆ خۆی دەبوو وە نەلەئیستادا هیچ ئیمکانێکی هەیە کە ئەو معاملاتە بکات .

چونکە نە پارەی هەیە وەنە لەئێستادا یوئێن لەتورکیا وەرەقەی حیمایە دەدات بەهیچ کەس بگرە ، چاوەروانیەک کە هەیە و هەموو لەحزەیەک کە من چاوەرییم ئەوەیە داخۆ لە رۆژنامەو سایت و تی ڤیەکانەوە کەی گوێم لێ بێت ئەم ژنە خۆی کوشتووە .

هیوادارم هەرگیز ئەو خەبەرە نەبیستم بەس وەک خۆی ئیشارەی پێ داوە رەنگە دوا جار ئەو بریارە بدات کە ئەویش خۆ کوشتنیەتی . ئەم ژنە هێندە دایکێکی بەوەفایە بۆ مناڵەکانی ناتوانێت منالەکانیش بداتەوە بە باوکی دەڵێت بەیەک رۆژ هەموویان دەکوژێت …ئەم ژنە بارودۆخی خراپە من بەردەوام قسەی لەگەڵ دەکەم دەڵێم کوشتن رێگە چارە نیە و منالەکانیش لەدوای تۆ سەرگەردان دەبن .

ئێستا من ئەوکاتە دڵم دادەخورپێت کە گوێ بیستی کوشتنی ژنێک دەبم دەڵێم داخۆ ئەوە هەمان ژن نەبێت کوشتبیان یان خۆی کوشتبێت، کاتێک کە درەنگ تەلەفۆن
دەکات بۆم تا بزانێت لەتورکیا چ باسەو بزانێت داخۆ یوئێن وەری دەگرێت من یەکسەر بیر دەکەمەوە بۆیە دەنگی نیە خۆی کوشتووە یان کوشتویانە ، بەڵام کە لەرۆژنامەو سایتەکان و تیڤیەکان گوێ بیستی کوشتنی ژن نابم دەڵێم نا دیارە هیچ نەبووە سەلامەتە …. من هەموو لەحزەیەک چاوەڕیی کوشتنی ئەم ژنەم یاخود خۆی کوشتنی …ئەوەی لەسەرەوە باسم کرد چیرۆکێکی راستەقینەی ژنێکە …

Leave A Reply

Your email address will not be published.