دیمانە لەگەڵ شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەبارەت بەپرسی کەرکوک

0

شیرین ئەمین: ئەو ئاگری بەرژەوەندییە کە لەکەرکوک ھەڵگیرساوە شەڕی تایفی و بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتیە! ھەمووان کلیلی ئاشتەوایەتی و چارەسەری کێشەکان تەنھا لەوەدا بەدی دەکەن کەچۆن دەستیان بگات بە بیرە نەوتییەکان و داھاتی کەرکوک بۆگیرفانی خۆیان بێت…

 دیمانە لەگەڵ شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەبارەت بەپرسی کەرکوک

بۆپێشەوە: هەلومەرجی ئێستای کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان دوای ١٦ ئۆکتۆبەر چۆن دەبینن؟

شیرین ئەمین: دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بەھاتنی داعش لەساڵی ٢٠١٤ تاخیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بەئێستاشەوە دۆخێکی تەواو نەخوازراوە،  کوردانی ناوچە کوردستانییەکان ماڵوژیانیان لەبەر مەترسییەکی ئێجگار گەورەدایە، لەکاتێکدا بائاشکرا ئەمە دەبینرێت کەعێراق ساڵی ٢٠٢٠ سەر ژمێری بکات، و بەئاشکرا بەپێش چاوی ھەمووانەوە عارەبی ھاوردە دەست بەسەر ماڵ و عەرزی کشتوکاڵیدا دەگرێت کورد لەو ناوچانە وەدەردەنرێت. بەڵام حکومەتی ھەرێم لەئاست ئەم دۆخەدا دەڵێی مێشێک میوانی نییە! کەدەبینێت کوردانی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم لەبەرامبەر ھەڕەشەی مەرگ لەوناوچانە ماونەتەوە. گەر ئەم دۆخە بەم شێوازە درێژە بکێشێت پێدەچێت کوردانی ئەو ناوچانە بەرگەی ئەو ژیانە کولە مەرگییە نەگرن و بەلێشاو ئەو ناوچانە بەجێبھێڵن، بەمەش خەونی عەرەبی شۆڤێنیست بەدی دێت. گەر سەرژمێری لەعێراق بەڕێوە بچێت؟  ئەوا گەر کورد لە١٦ ئۆکتۆبەر سەدا پەنجاو یەکی خاکی لەدەست دابێت؟ ئەمجارەیان سەریش لەدەست دەدات. بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێم میکانیزمی گونجاو و پێوێست بۆ دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بگرێتە بەر. کوردی ئەو ناوچانە قەت ھێندە بێ ناز نەکەوتن! نە نوێنەرانی کورد لەبەغدا و نەحکومەتی ھەرێم بەپێی پێوێست ئاوڕی جدیان لێ نادرێتەوە، لەکاتێکدا ھەموو داوای ئەوان پاراستنی ماڵوژیانیانە. دەزگا ئەمنیەکانی ئەو ناوچانە لەژێر نێشانەی پرسیاردان، لەکاتێکدا ئەمنیەتی ئەوناوچانە پارێزراو نییە!

بۆپێشەوە: ململانێی نێوان حزب و لایەنەکان لە کەرکوک لەسەر چییە؟

شیرین ئەمین: بوونی ئەو ململانێیە زۆر بەئاشکرا بەدی دەکرێت، ئەو ئاگری بەرژەوەندییە کە لەکەرکوک ھەڵگیرساوە شەڕی تایفی و بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتیە! ھەمووان کلیلی ئاشتەوایەتی وچارەسەری کێشەکان تەنھا لەوەدا بەدی دەکەن کەچۆن دەستیان بگات بە بیرە نەوتییەکان و داھاتی کەرکوک بۆگیرفانی خۆیان بێت.!

بۆپێشەوە: ڕۆڵی پارتی و یەکێتی لە کەرکوکدا چۆنە؟

شیرین ئەمین: یەکێتی و پارتی لەڕابردودا نەیان توانیوە یەکگرتوو بن!  حوکومڕانی کەرکوک لەئێستاشدا بێگومان خاڵی نین لەبەر پرسیارێتی ئەو دۆخە، بەتایبەت یەکێتی پێی ئاسان بوو لەماوەی کەمتر لە٤٨ کاتژمێر ٥١٪ی  خاکی ھەرێمی کوردستان ھەڕاج بکات، و خوێنی دەیەھا پێشمەرگە لەکاسە بکات! بەڵام بیری لەم دۆخەی ئێستا نەکردۆتەوە، بیری لەم بەربەستانە نەکردۆتەوە، خێرە ئێستا خەمی کەرکوکی لەسەر شان ناوە! ھەوڵی بەدەست ھێنانەوەی پارێزگای کەرکوک دەدات؟ ھەر بەڕاست لە پێش ١٦ ئۆکتۆبەر پارێزگاری کەرکوک نەک کورد… یەکێتییەکیش نەبوو؟ ئەی بۆچی ئەو کەرکوکەی لەمێژووی باو باپیرانمانەوە کورد خوێنی تێدا دەڕژێت ڕادەستی دوژمنانیان کرد.!

Leave A Reply

Your email address will not be published.