قوربانیانی توندوتیژی ونامووسپەرستی

0

قوربانیانی توندوتیژی ونامووسپەرستی

بەرواری ١٧/٦/٢٠١٩ لە شارۆچکەی دیرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی کجێکی تەمەن ١٦ بەناوی” ه، ف”ساڵ لەرێگای خۆ فڕیدانە نیو ئاوی زێ گەورەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا… دەوترێت ئەو کچە باری دەرونی تەواو نەبووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە.

بەرواری ١٩/٦/٢٠١٩ ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی”گ، ر” لە گەرەکی ڕاپەرینی شاری قەڵادزی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی… لە رێگەی دەبەیەک نەوتەوە گڕی بەرداوەتە جەستەی خۆی و بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە لەنەخۆشخانەی قەڵادزێوە گواستراوەتەوە بۆ خەستەخانەی سلێمانی..

بەرواری ٢٨/٦/٢٠١٩ لە شارەدێی رزگاری سەر بە سنوری کەلار ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی گڕی بەرداوەتە جەستەیی بەشیکی زۆری جەستەی سوتاوەو بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە… دەوترێت کە پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.