گرنیگی ناڕەزایەتی لەجۆری بەرپرسیاریتی دا

0

گرنیگی ناڕەزایەتی لەجۆری بەرپرسیاریتی دا

عبدالرحمن رەسول

بەرپرسیارێتى ڕاستگۆیانە ئەوەیە کە بەرپرسەکان بەردەوام ڕاستگۆیانە بە دواداچوون دەکەن بۆ سەرجەم کێشە جۆراوجۆرەکان, هەرگیز لێناگەڕێن کێشەو قەیرانەکانی کۆمەڵگەکەیان بەرەو کێشە و قەیرانی گەورەتر بڕوات ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم جۆرە بەرپرسانە خاوەن هەبوونی وێژدانێکی زیندوویی مرۆڤایەتین و بەهەبوونی فکرو بیروباوەڕێکی مرۆڤ دۆستانەو ئازادیخوازو یەکسانیخوازانە بەردەوام بەرپرسەکان لەناو خەڵکدان، هیچ کاتێک خۆیان لەخەڵک جیاناکەنەوە تەنانەت بۆ ئەوخەلکانەش کە کاتى دەنگدان و ڕاپرسى دەنگیان بەونوێنەرو نمائیندە نەداوە یان ئەو مرۆڤانەی خاوەن بیروباوەری جیاوازو ڕەخنەگری جدین لەدەسەڵات وجۆری یاساکان و بەهیچ جۆرێک کاریگەری لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتییەکانیان ناکات، ئەم جۆرە بەرپرسانە کاتێک کۆمەڵگە ڕووبەڕوی کێشە و قەیران بۆووە بە هەستی بەرپرسیارێتی داوا لە خەڵکی کۆمەڵگەکەیان دەکەن هاوکاربن بۆ چارەسەر و دەرخستنی کێشە وقەیرانەکان، کاتێک نەیانتوانی چارەسەری کێشە وقەیرانەکان بکەن زۆر بە ڕاشکاوی واز لە پۆست و جۆری بەرپرسیارێتی دەهێنن بۆئەوەی کەسی شیاوتر و شارەزاتر جێگەی وان لە پۆستە باڵاکان (سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکی حکومەت و وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتی بەشەکانی تر بگرێتەوە.) هەروەها (لەناو ئۆرگانی حیزبیشدا هەروایە) ئەم جۆرە لە بەرپرسیارێتییە زۆر باش خزمەت بە تەواوی کۆمەڵگە دەکات لەسەر دەستی ئەو مرۆڤانە دامەزراوەکانی دەوڵەت و حکومەتەکان بەرەو پێشەوە و نوێ بوونەوە دەچن و بە ماندووبوون و تێکۆشانەکانیان خزمەت بەکۆمەڵگەکەیان دەکەن، هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتواندرێت لەکاتی قەیران و کێشەدا ڕیفۆرم و چاکسازی ئەنجام بدرێت کۆمەڵگە بەرەو پێشەکەوترو نوێبونەوەی باشتر بچێت، ئەم جۆرە بەرپرسانە لە وڵاتانی پێشکەوتوو و شارستانی کە خاوەن یاسا و دەستوورێکی سیکۆلار و مەدەنی و پێشکەوتوون بوونیان هەیە و هەبوونیشیان نیشانەی سەرسووڕمان نییە لە وڵاتدا، لەبەرئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە وشیارن بۆ دەست ڕاگەیشتن بە ماف و ئازادییەکان و بەردەوام لە تێکۆشانی زیندوو و پڕکاریگەردان بۆ دەستهێنانی ماف وئازادی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکەیان… لەقۆناغ بە قۆناغ خەڵک و دەسەڵات لەململانێدان بۆ ئاراستەکردنی کۆمەڵگەکەیان بەرەو ئایندەو داهاتووێکی باشتر. خەڵک لەدەسەڵات وپارێزەرانی سیستەم قبوڵ ناکەن کە کۆمەڵگە و دەسەڵات چەقبەستووبێت و کۆمەڵگە ڕاپێچی زیاتری چەوسانەوەو نابەرابەری بکات هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی فیداکاری وتێکۆشانن، نموونەش خەڵکی کۆمەڵگەی فەڕەنسا و ئێرانە کە بەردەوام لەسەر شەقامەکانن بۆ کۆمەڵگەکەیان بەرەو پێشەوە بچێت نەک بەرەودواوە بگەڕێتەوە، هەربۆیە ئامادەشن قوربانی گیانی و ماڵیش بدەن. زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕ کراون لە کەسانی ڕادیکاڵ وڕابەری ناڕەزایەتییەکان هەر بۆیەش ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەردەوام ڕێگری لەناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دەکات وسەرکوت وزیندان وسێدارە درێژە پێدەدات، بەڵام ناتوانێت سەرکەوتووبێت قۆناغ بەقۆناغ ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک لەبەشە جیاوازەکانی مامۆستایان وکرێکاران ودستفرۆشان ودووکانداران وکۆڵبەران وبێکارانی کۆمەڵگە بەرەو یەکگرتوویی وتێکۆشانی گشتگیرتر دەچێت. هەربۆیە پیاوانی ئاخوندی ئیسلامی هارو دڕندەئاسا بەربوونەتە خەڵکی ئاسایی و ئازار وئەشکەنجەیان دەدەن وزیندانیان دەکەن، ئەوەتا بەبێ هیچ هۆکارێک تەنها لەبەرئەوەی وانەی كوردی وتۆتەوە دەستگیركراوە. زارا محمدی خەڵكی شاری سنەیەو پیشەی مامۆستایە ماوەیەكە بەتاوانی وتنەوەی وانەی زمانی كوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی شاری سنەوە دەستگیركراوە. سەرچاوەیەك رایگەیاند كاژمێر(4)ی ئێوارەی رۆژی (23/5/2019) هێزێكی سەربە ئیتلاعاتی ئێران هەڵیان كوتایەسەر ماڵی مامۆستا (زارا محمدی)و لەدوای پشكنینێكی وورد ناوبراویان دەستگیركردووەو هەتا ئێستا چارەنووسی ون و نادیارە. شایانی وتنە (زارا محمدی) بەهۆی چالاكیەكانیەوە لەرۆژی جەژنی جیهانی ژنانەوە دەستگیركراوە هەرەوەها دوو کەسی تر کە لەگەڵ مامۆستا زارا دەستگیرکرابوون ئەو دوو کەسە ئازادبوون بەڵام مامۆستا زارایی محمدی لە زینداندا ماوەتەوە کە بەرپرسی گشتی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژینی ئوستانی کوردستانە. لە کاتێکدا هیچ پەیوەندیەکی بە کاروباری سیاسییەوە نەبووە. تەنها مامۆستایەکی خۆبەخش بووە. دەتوانین بڵێین ئەم ڕژێمە لە لێواری مەرگی کۆتایی نیزیک بۆتەوە بەرپرسەکانی بەدرێژایی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەیان بەرپرسیارێتی فرێوکاری ودرۆ ودزی وگەندەڵی جێبەجێ دەکەن بۆیە لەکۆتایی دا لەلایەن خودی خەڵکەوە بەسزایی خۆیان دەگەن و تڕۆ دەکرێن ولەدەسەڵات دەهێندرێنەخوارەوە. جۆرێکى تریش لە بەر پرسیارێتی هەیە ئەویش کە بەرپرسیارێتى یە کە داپۆشراوە بە میکاجى قسەى باق وبریق وبەڵینى درۆینەى جۆراوجۆر ئەمەش بۆ ئامانجى بەدەستهێنانى پلەوپایەکى دیارىکراو یان بۆبەدەستهێنانى پارەو سامان بەرێگاى نایاسایى و یان بۆ بەردەوام بوون لەجۆرى دزى و فرێوکارى بەسامانى گشتى، لەم جۆرە بەرپرسیارێتییە لەناو دەوڵەت و حکومەت و کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا بە زۆری دەبیندرێت و خۆنمایش دەکەن کە گویە دڵسۆزی خەڵکن، بەڵام تەنها دەیانەوێت خەڵکی کۆمەڵگەکەیان فرێوبدەن و چەواشە بکەن، ئەمجۆرە بەرپرسانە هەرگیز واز لە دەسەڵات و پۆست و پلەی بەرپرسیارێتی ناهێنن، تەنها بە دوو ڕێگا نەبێت ئەویش یەکەمیان نەخۆش بوون و مردنیان. دووەمیان گۆڕانکاری لە جۆری سیستەم و دەوڵەت و حکومەتدا لەو کاتەدا کە خەڵکی چەوساوە و ژێردەستە و وشیار بۆوە بۆ خۆ ڕێکخراوکردن و تێکۆشانی یەکگرتووانەی هاوبەش بۆ گۆڕانکاری لە جۆری سیستەمی سەرکوتگەر و دز و گەندەڵدا.. ئەوکاتەش خەڵک خۆی دز و گەندەڵکاران و چەوسێنەران لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانیان سزا دەدات و دادگایی دەکات. دەوڵەتانی خاوەن دەستوور و یاسای کۆنەپەرستانەی چەوسێنەر وسەرکوتگەری سیستەمیی فاشیزمی ئیسلامی ئێران و سیستەمی ئیسلامی تورکیا و دەوڵەتانی خاوەن سیستەمی دینی و قەومی زۆرینەی بەرپرسەکانیان دزو گەندەڵکار و فرێودەرن و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵە وکەسوکاریان سوودبەخشن و دەسەڵاتی بەرپرسیارێتیان بۆ کۆکردنەوەی پارە و سامانی گشتی کۆمەڵگە بۆخۆیان بەکار دەهێنن لە ڕێگای ئەنجامدانی دزی ولوشادان و گەندەڵیەوە. لەم وڵاتانە دەستوورو یاساکانیش لە بەرژەوەندی بەرپرسانی دزوگەندەڵکاران داندراوە. هەر بۆیەشە بەدرێژایی تەمەنی ئەم جۆرە سیستەمە کۆنەپەرست و دواکەوتوو چەوسێنەرانە هیچ کەس لەبەرپرسانی باڵای وڵات دادگایی نەکردووە و وە ناشتوانن ئەو دز گەندەڵکارانە دادگایی بکەن، لەبەرئەوەی دەستوور و یاساکان لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو سیستەمەوە دادەڕێژرێت، هەر بۆیەشە سەرجەم کێشەکانی کۆمەڵگە لە جیاتی چارەسەر ملدەنێن بەرەو هاتنەکایەوەی کێشەی زیاترو بوون بەقەیرانی گەورە لەسەر شانی هاوڵاتی وخەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشدا، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت لەگەڵ بەردەوام بوونی کێشەو قەیرانەکانی کۆمەڵگەش هەر ملیان پانترو ئەستوورتر دەبێت بەپارەی دزراوی گشتی خەڵکی کۆمەڵگە. ئەم بەرپرسە دزو مافیایانە لە ناو حکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستاندا زۆرینە پێکدەهێنن کە ئەوانیش نوێنەرى حیزبەکانن لەناو حکومەتدا بەناوى حکومەتەوە بریار دەدەن و سیستەم بەرێوەدەبەن،هەربۆیەشە بەدرێژایى چەندین ساڵە سەرەڕایى هەبوونى گەندەڵى ودزینى زۆرى سامانى سەرزەوى وژێر زەوى باشوورى کوردستان بەئاشکراو بەبێ ترس ئێستاش کەبەردەوامن لەدزى و بەهەدەردانى سامانى گشتى، بەلام بەرپرسانى باڵایى حکومەتى هەرێم کەمترین کەسیان لەبەرپرسانى گەندەڵکار و دز دادگایى نەکردووە. هەربۆیە ئێستاش خەڵکى زەحمەتکێش وکرێکار پێویستى بەنەوت وسوتەمەنییە پێى نادەن، بەلام رۆژانە پارەى نەوت وغاز کاتێک دەفرۆشێت دیارنامێنێت و کەس نازانى ئەوپارەیە چى لێدێت، سەرەرایى بەردەوام فرۆشتنى نەوتو غاز، بەلام قەیران وکێشەکان هەر زیاد دەبن بۆ کۆمەڵگەى باشوورى کوردستان، بەچەند مانگ جارێک نیوە موچەکەش بەفەرمانبەران نادەن دەستاو دەستیان پێ دەکەن، لەکوێى وڵات وکۆمەلگەکانى جیهان هەیە کە بەو ڕێژەیە زۆرە نەوت وغازو بەرهەمە جۆراوجۆرەکانى ژێرزەوى وسەرزەوى هەبێت، بەڵام بەرپرسانى حکومەت نەتوانن مانگانە موچەى فەرمانبەرەکانى بەڕێک وپێکی لە کاتی خۆیی دا دابین بکات، نەتوانێت سووتەمەنى بۆ خەڵک دابین بکات؟! یاسایی دژە بەشەری لەسێدارەدان دەردەکەن و دەیانەوێت جێبەجێی بکەن!! هەرخۆشیان درێژەدەدەن بەنابەرابەرى و چەساندنەوە دزينى سامانى سامانى گشتى، ئەمە نیشانەى هەبوونى… سیستەمێکى ناتەندروست ونادیموکراسى وناشارستانییە کە لە وڵاتێکدا زۆرترین سامانی ماددى هەبێت زۆرترین نەوت و کەرەستەی خاوى كانزايى هەبێت، بەڵام خەڵکی زەحمەتکێش و رەنجدەر و خەڵکی کوردستان بەسەرمای زستان ڕووبەڕوی کێشەی قەیرانی گرانی و نەبوونی و سوتەمەنی ببنەوە. ئەرکی حکومەتە، کیشەی سوتەمەنی، سەرجەم کێشەکانی خەڵک بەزووی چارەسەر بکات. یان خەڵکى ناڕازى پێویستە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو نابەرابەرى ودزى وگەندەڵییە کەبەردەوام بەکێشەوگرفتى جۆاوجۆر بەردەوام بەرۆکییان دەگرێت، پێویستە خەڵکى نارازى خۆ ڕێکخراو بکات بۆگۆڕانکارى لەسیستەمى حکومڕانى وڵات لەبەرئەوەى هەتا بێدەنگى هەبێت لەئاست قەیران وکێشەکان دزى و گەندەڵى و بەفیرۆدانى سامان وپارەى گشتى زیاتر دەبێت، ئەوەش دەکەوێتە سەر بیرکردنەوەو بریاردانى خەڵکى باشوورى کوردستان بەگشتى کە ئایا ڕازین وشوکرن بەقەدەرى ئەم جۆرە حکومڕانییە کە لەلایەن ئەوجۆرەى سیستەمە وئەوجۆرە بەرپرسانەوە کۆمەڵگەى باشوور بەڕێوەبەرن بەرەو ئایندەیەکى نادیارى دەبەن پاش چەندین ساڵى تر دیسان بگوترێت هێزی سوپایی دەوڵەتی تورکیاو ئێران سنوورەکانی باشووریان بەزاندو کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و هەڵسووڕاوانی ئازادیخوازانیان تیرۆرکرد، ئیتر بەسە هەموو جیهان دەزانێت بەرپرسان گەندەڵ ودزن بۆیە مووچەى فەرمانبەران نادەن! بۆیە سووتەمەنى نەوت وبەنزین و غاز نییە بۆخەڵک، بۆیە خزمەتگوزارى کارەبا وئاو و رێگاکان باش نییە و زۆر خراپە یاخود خەڵکى ناڕازى هەنگاوەکانى بۆ گۆرانکارى لەخوارەوە بۆسەرەوە دەست پێدەکات بەخۆ ڕێکخراوکردن وهاتنەمەیدانى یەکگرتوانەى سەراسەرى دەست لەناودەست بۆ کۆمەڵگەیەک وسیستەمى باشتر وئازادو بەرابەر دەست پێ دەکات. کەئەمەش بەگەشەدانی بزووتنەوەی جەماوەری خەڵک دەبێت کەلەجۆری شوورایی داخۆیان ڕێکخراو بکەن و لەخەمی بەرەو پێشبردنی یەکێتی ناڕەزایەتییەکان وتێکۆشانی گشتگیری سەرتاسەری دابن، ئەمە بکرێتە پلاتفۆرمی سەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی کۆمەڵگەی کوردستان بۆئەوەی لەگۆڕانی دەسەڵاتدا هەرچی زووترە هەنگاوی بۆ بدرێت و تێکۆشانەکانی شەقام بەهێزبکرێت و خەڵک خۆی ڕابەرایەتی خۆی بێت بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو کاریگەری خەڵک بەهێزبێت، پێویستە خەڵک داهاتوویی خۆی بەدەستی خۆی دیاری بکات. ئەمەش ئەرکی جێبەجێکردنی بەرپرسیاریتی خودی خەڵک خۆیەتی بۆئەوەی باجی زیاتر نەدات دەبێت خەڵک بێتە مەیدانی بۆگەشەدانی بزووتنەوەی شوورایی خۆیان کە لەدوایی گۆڕانکاری لەدەسەڵاتی گەندەڵ و دزو مافیاکانی کۆمەڵگە خەڵک خۆی خۆی بەڕێوەبەرێت و ئیدارەی شوورای وحکومەتی شورایی دابمەزرێنێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.