دەستم لەمردن بۆ ڕاناگیرێت

0

دەستم لەمردن بۆ ڕاناگیرێت

بەشێكی ترلەدەقی

دەستم لەمردن بۆڕاناگیرێت

,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

گیرم خواردووە بەدەست

خۆمەوە گیرم خواردووە

ئەوەندەی گلەییم لەسەری خۆم هەیە

ئەوەندە ناڕۆمە بەر ئاوێنەو

ئەوەندەی باران دەنوسمەوە

ئەوەندە گوێێ لەلێدان دڵی خۆم ناگرم

گیرم خواردووە

دەبێت بەیانیان بەسەر هەموو شتەكاندا

بگەڕێم

ئینجانەكان بەرمە بەر هەتاو

قاوەیەك بۆخۆم و خۆم ئامادەكەم

بە قەسیدەیەكی بێ ستیانی خۆم بڵێم

بەبێ زەحمەت ئەو پەردەیە دادەرەوە

باكۆترە شینكەكان هەڵنەفڕن

………….

من گیرم خواردووە

وەك ئەو پیاوەم لێ هاتووە

كە توشی بیر چونەوە بووبێت و

بگاتە هەر شوێنێك بڵێ دادەبەزم

دەمەوێت جانتاكەم بەئامەنەت لای

خۆم دانێم

دەمەوێت سەرم لەژوری پەرستگاكە

وەرگرمەوەو لەگەڵ خۆم بیبەمەوە بۆماڵەوە

…………

توڕە دەبم

زۆر جار لەگەڵ خۆم دەیكەم بەشەڕو

بەدەستی ڕاستم دەڵێم

ئەرێ تۆ بۆئەوەندە. ڕقت لەسەڕی خۆتەو

بۆئەوەندە بەرد دەگریتە

پەنجەرەی ماڵە دراوسێكەتان

ئەی نازانیت كەلوتی گۆرانیەك پژا ئیتر ئاوێنەكان هاڕەدەكەن

شانە دارەكان لەبەر پێكەنین خۆیان پێ ناگیرێت

…………..

من گیرم خواردووە

نە باوەشم بەبێزاری دڵی ئاسكێكی

بێ نیشتیماندا بۆدەكرێت و

نەدەتوانم بەڕاوچییەكیش بڵێم

لەكاتی ڕاودا دەبێت باجێكی ڕوڕەشی

بەگیرفانی كراسەكەتدا هەڵواسیت

گیرم خواردووە

كاتێك لەگەڵ خۆمدا قاوەیەك دەخۆمەوە

ئەمەوێت وەك كوڕە شێتەكەی

ئەودیومان هەر كەسێك لەوێوە ڕۆشت

داوای زەردەخەنەیەكی لێبكەم

بڵێم توخوا گیرفانم بۆپڕكە لە باران

بۆئەوەی چەترەكەی دایكم تاقی بكەمەوە

لەبەر باران

…………….

گیرم خواردووە

نەسەرم بۆدەخرێتەوە ناوجانتاكەم

و نەلە وێستگەیەكیش

ئەدرێسەكەی خۆم دەدەم بەپیاوێكی

بەد مەست و

پێی. دەڵێم كەلەگەڕان بەدوای مندا بێزاربوویت

بمدڕێنەو بمخە تەنەكەیەكی خۆڵەوەو

هیچ هەناسەیەكیشم

بۆ. هەڵمەكێشە

………….

من گیرم خواردووە

حەزدەكەم ڕۆژێك بڕۆمە سەنتەری

شارو بڵێم ئەرێ ئەو غەڵبە غەڵبە

چییە ئەی بۆ تەرمی ئەو گۆرانی. بێژە

غەریبە ئەوەندە بێنازە

ئەی بۆ كڵێساكان ئەوەندە بەتاڵن و

مزگەوتەكانیش

پڕن لەپیاوی درۆزن

…………….

گیرم. خواردووە

بەدەست ئەم سەرۆكە درۆزنەوە

گیرم خواردووە

دەبێت . ڕۆژێك بڕۆمە سەنتەری. شارو

بەخۆم و جووتێك پێڵاوی تاكەو تاك و

بەكراسێكی بێ قۆپچەوە

بەجزدانێكی بەتاڵەوە

هاوار كەم كتێبەكانم بۆفرۆشتن

چاوەكانم بۆهەڵواسین

وەرنەوە یەك چاوو یەك گوێچكەو

یەك دەستم ماوە

من گیرم خواردووە

بەدەست خۆمەوە. گیرم خواردووە

نەسەرم بۆدەدرێتەوە بەكۆڵماو

نەكۆڵیشم بۆدەبرێتەوە گۆڕستان

من گیرم خواردووە

 

حەکیم میرزا

٢١/٦/٢٠١٩

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.