چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌رگی سابوری
چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌رگی سابوری
مۆزارت به‌و گه‌وره‌ییه‌ی خۆی كه‌مرد دوو سێ كه‌س له ناشتنه‌كه‌ی ئامادده‌بوون، و هیچیش له گه‌وره‌یی ئه‌و مرۆڤه كه‌م نه‌كرده‌وه، پرسه و مه‌راسیمی ناشتن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمەدا هه‌مووی ده‌سیاو و ئاماده‌بوونێكی نابه‌دڵانه‌یه، كه بۆخۆی ڕۆڵی هۆز و ده‌سه‌ڵاتی خانه‌دانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌س، هۆز تاده‌گاته حیزبی سیاسی ده‌بێته نمایشی هێز نواندن و نیشاندانی پێگه‌ی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی. پرسه وه‌ك چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی خه‌ڵكی داگیركردووه بۆته چالاكییه‌كی بێبه‌رهه‌م و زه‌ره‌رمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی. خه‌ڵكی هه‌موو بوونه‌ته ده‌سته و تاقمی رێكخراو له‌م پرسه بۆ و ئه‌و پرسه‌ی تر، هه‌ریه‌كه و هێز بۆ پرسه‌ی ئه‌وی تر ده‌نێرێ، تاكو سبه‌ی خاوه‌ن پرسه هه‌مان هێز بخاته‌وه خزمه‌ت پرسه‌ی به‌رانبه‌ر. مه‌رگی سابوری باشترین نموونه‌ی له‌به‌رچاوی ئه‌م دیارده‌یه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌پرسه‌كه‌دا ئامادده‌بوون ئاشقانی ده‌نگ و هونه‌ر بوون، كۆمه‌ڵێكی پاك و پوخت كه بۆ رێزلێنان و خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌نگه‌یان بۆ دوامه‌نزڵگه‌ی خۆی ڕه‌وانه كرد. ئه‌وان بۆ هیچ ده‌سیاوێك بۆ نواندی هێز له‌وێ نه‌بوون. دڵگرانییه‌كه له ئامادده‌بوونی كه‌می خه‌ڵكی نه‌بوو له مه‌رگی سابووریدا، به‌ڵكو بۆمان ده‌رده‌كه‌وت كه پرسه بۆڕێزلێنان له ژیانی مرۆڤی كۆچبار نییه، به‌ڵكو بۆزیندوانێكه كه سه‌ودا و هه‌ڵپه‌ی مسۆگه‌ركردنی پێگه‌یه‌كی له‌سه‌رووترن.
سەردار عەبدوڵا