ڕژێمی فاشیستی تورکیا، بەردەوامە لە بۆمباران و سنور بەزاندنەکانی، لەبەرامبەریشدا هێزێکی چەکداری تازە پێکهاتوو هەڕەشە دەکات…

0

ڕژێمی فاشیستی تورکیا، بەردەوامە لە بۆمباران و سنور بەزاندنەکانی، لەبەرامبەریشدا هێزێکی چەکداری تازە پێکهاتوو هەڕەشە دەکات…

بەرواری ٢٧ ئەم مانگە لە ئاکامی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا لە بناری قەندیل ژمارەیەک هاوڵاتی کە لەناویاندا چەندین مناڵ هەن کوژران و بریندار بوون… دیارە ئەوە یەکەمین جار هاوڵاتیانی بێتاوانی کوردستان لە ئاکامی دەستدرێژی و سنوربەزاندنی دەوڵەتی ئێران و تورکیادا دەبنە قوربانی و زەروزیان بە کاروکاسبیان دەگەیەنرێت… بەڵکو لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابردووداو لەو کاتەوە کۆمەڵگەی کوردستان توشی دۆخێکی تایبەتی و بێناسنامەیی وڵاتی بۆتەوە، کوردستان بۆتە مەیدانێک بۆ تەراتێنی باندو دەسترێژی و سنور بەزاندنی سەربازی وڵاتانی ناوچەکەو لەوکاتەشەوە تائێستا بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون و بەدەیان گوندو ئاوایش کەوتونەتە ناو دۆخێکی نائەمنییەوە…

حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردستان “پارتی و یەکێتی” کە هەمیشە هەردوو دەوڵەتی ئیران و توکیا بەدۆستی کورد لەقەڵەم دەدەن و پەیوەندیەکی ناهاوسەنگیان لەگەڵیاندا هەیەو تەنانەت لە پەیوەندییەوە گۆڕدراوە بە نۆکەرایەتی و خزمەت پیشەیی… لەبەرامبەر بەو تاوانانەدا جگە لە هەڵوێستی زۆر شەرمنانە، هیچ کاردانەوەیەکی تەندروستیان لەخۆیان نیشان نەداوە، لەجێگای ئەوەی بوونی ئۆپۆزیسێۆنی ئەو وڵاتانەیان کردۆتە پاساوهێناوە بۆ دەستدرێژی بەردەوامیان..

هەر لەدرێژەی ئەو دەستدرێژیانەدا کەئەم وڵاتانە رۆژانە دەیکەنە سەر سنورەکانی کوردستان، لەچەند رۆژی رابردوودا هیزێک بەناوی”هێزی پاراستنی جەوهەری – هەپەجە” راگەیاندنی خۆی بەیان کردو وەکو لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە ئامانجیان بە ئامانجگرتنی هێز و سوپای وڵاتانی ناوچەیە لە ناو سنوری هەرێمی کوردستاندا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.