.کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە لە سلێمانی ماندەگرن

0
.کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە لە سلێمانی ماندەگرن
 
کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلووجە ئەمڕۆ ٣٠/٦ لەسەرلەبەیانیەوە دەرگای کارگەکەیان داخست و کاریان ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی نەدانی قازانجی ساڵانە لە لایەن کۆمپانیاکەوە کە ماوەی ١٢ساڵە کەڵەکە بووە. هەروەها کۆمپانیاکە دان بە نوێنەرانی کرێکاران ناکات بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن. جگە لەوانە کۆمپانیاکە هەلسوکەوت و مامەڵەی لەگەڵ کڕیکاران زۆر خراپە..
شایانی باسە کرێکارانی ئەو کارگەیە ژمارەیان ٦٠٠ کرێکار دەبێت و بەسەر دوو شفتی ئیشکردنی بەیانیان و ئێواران دابەش کراون . کارگەکە ٢٤ کاتژمێر بەبێ وەستان کاردەکات. ئێمە وەکو بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لە کاتێکدا پشتیوانی لە داخوازی کریکارەکان دەکەین، هاوکات داوکارین کرێکارانی ئەو کارگەیە ریزەکانیان رێکخراو یەکگرتوو بکەن و رێکخراوەی سەربەخۆی کرێکاریی خۆیان بۆ بەرگری لەخۆیان و مافەکانیان پێک بهێنن.
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.