ئاماری گرتنی پەنابەران لە ٦مانگی ڕابردودا

0
ئاماری گرتنی پەنابەران لە ٦مانگی ڕابردودا
شارەکانی ئایدن و کوشاداسێ لەتورکیا بەرواری 27/6/2019 لە ناوچەی چەشمە سەر بە شاری ئیزمیر 22 پەنابەر دەستگیر کران کە ١١ یەمەنی و ٦ سریلانکی و ٣ ئەفریقایی و ١ فەلەستینی ویەک کۆنگۆی بوون . بەرواری 27/6/2019 لە ناوچەی کوشاداسێ 37 پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی سوریاو کۆنگۆ و ئەفریقا بوون کە زۆربەیان ژن و مناڵ بوون . لە شاری ئایدین و کوشاداسێ لەماوەی ٦ مانگی رابردا لە ٢٩ ئۆپەراسیونی هێزە دەریاوانەکانی تورکیادا لە ٤٨ بەلەمی جیاوازدا 1659 پەنابەر دەستگیر کراون٣٨ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کراون . پەنابەرەکان لە چوار بەلەمی گەورەو لە ١٤ بەلەمی بچوک و لە ١٣ بەلەمی چوپ و یەک پاس و دوو سەیارەدا دەستگیر کرابوون .. ئاماری یەک هەفتەی رابردوی شارەکانی دەوروبەری دەریای ئیجەش 1067پەنابەر دەستگیر کراوبوون .. ئەم پەنابەرانە زۆربەیان خەڵکی سوریا فەلەستین وعێراق و ئەفریقاو یەمەن و جەزائیرو وڵاتانی دیکە بوون …
رۆژ عەزیز: نوێنەری فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا 27/6/2019

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.