لەماوەی سێ رۆژدا 451 پەنابەر لەسنوری نێوان تورکیا _یونان دەستگیر کراون
لەماوەی سێ رۆژدا 451 پەنابەر لەسنوری نێوان تورکیا _یونان دەستگیر کراون
بەرواری 22/6/2019 لەناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئیزمیر 78 پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی گۆنگۆ و سۆماڵ و سوریاو ئەفغانستان و ئەفریقا بوون . بەرواری 22/6/2019 لەناوچەی ئایڤاجیکی سەربە شاری چاناکاڵێ 46 پەنابەر دەستگیر کران ، یەکێکیان ئێران بوو چلوپێنج کەسی دیکەیان خەڵکی ئەفغانستان بوون . بەرواری 21/6/2019 لەناوچەی ئایڤاجیک سەربە شاری چاناکاڵێ 33 پەنابەری دیکە دەستگیر کران . هەر لە بەرواری 21/6/2019 لەئایڤاجیک لەنێو بەلەمێکی دیکەدا 40 پەنابەری دیکە دەستگیر کران . بەرواری 21/6/2019 لە شاری ئەدرنە 142پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی وڵاتانی میسر و جەزائیر وسوریا ووئەفغانستان و لبیاو تونس و پاکستان بوون ..بەرواری 23/6/2019 لە شاری چاناکاڵێی تورکیا 41 پەنابەر دەستگیر کران . بەرواری 23/6/2019 لە ناوچەی کوشاداسێ 56 پەنابەر دەستگیر کران کە ٩ ژن و ٢٩ی دیکەشیان مناڵ بوون . بەرواری 23/6/2019 لە شاری بودروم 15 پەنابەر دەستگیر کران ….
رۆژ عەزیز: نوێنەری فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا