ڕۆژی جیهانی خزمەتگوزاری گشتی
ڕۆژی جیهانی خزمەتگوزاری گشتی
لە ڕۆژمێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا 23 ی حوزەیران دیاریکراوە بۆ ئەوە ڕۆژە، مەبەست لێی دیاریکردنی بەهای مرۆڤایەتییە، وابەستەیە بە خزمەتکردنی گشتی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی، وە لەو ڕۆژەدا لە ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتدا خەڵاتی ڕێز لێنان دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن و هانی خەڵک دەدەن بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری بۆ کۆمەڵگەو کارئاسانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ فەراهەم بکەن، لەساڵی 2003 وە بەپێی یاسای 57 لە ماددەی 277 لە ڕۆژمێری ڕۆژە جیهانیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 23ی حوزەیران بە ڕۆژی جیهانی خزمەتگوزاری گشتی ناسێندرا. خزمەتگوزاری گشی بە چالاکیەکی گرنگی مرۆیی دادەنرێت کە لەنێو کۆمەڵگەدا پەیڕەو دەکرێ، کاریگەری گەورەی دەبێ لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیان و پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە کاروبارە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانەوە هەیە. خزمەتگوزاری کار دەکات لەسەر سەرچاوە ئابووریەکان لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستەکانی تاک و کۆمەڵ لە کۆمەڵگەدا وە لەگەڵ ئەوەی کە پەرەسەندن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە پشت دەبەستێ بە کارگێڕی. خزمەتگوزاری گشتی پێناسەی زۆر و جیاوازی بۆ دەکرێ لەوانە: خزمەتگوزاری پڕۆسەیەکە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو لەکاتی بەکارهێنانی سەرچاوە و پێکهاتە بەردەستەکان، بە پڕۆگرامێکی دیاریکراو و لە ژینگەیەکی دیاریکراو. خزمەتگوزاری گشتی پێناسە دەکرێ بەوەی پڕۆسەی پلاندان و ڕێکخستن ئاراستەکردن و چاودێری و گونجاندنە لە سەرچاوە مرۆیی و دارایەکان لەپێناو بەدیهێنانی باشترین ئەنجام و بەکەمترین تێچوون و بە باشترین و کورترین ڕێگا. جۆرەکانی خزمەتگوزاری خزمەتگوزاری گشتی: واتا ژمارەیەکی گەورە لە موچەخۆر یاخود کارمەند کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی گەورە بێ بەدەستهێنانی قازانج لەو پێشکەشکردنە وە ئەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە ئەرکە و گرنگە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە و دەبێ بێ جیاوازی کردن و بە یەکسانی دابەش بکرێت. خزمەتگوزری کار: خزمەتگوزاری کار جیاوازە لە خزمەتگوزاری گشتی بەوەی ئامانجی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی گەورەترین قازانجی ماددیە لە کاتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی تایبەت، بەدەر و جیاواز لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری گشتی، وە ژمارەی کارمەندەکان تیایدا کەمترە بە بەراورد بە خزمەتگوزاری گشتی.
دیارە سەرباری بانگەشەی ریكخراوەی نەتەوە یەکگرتووکان و دیاریکردنی رۆژێک بە وێنەی رۆژی جیهانی خزمەتگوزاری… کەچی بە سەدان ملیۆن ئینسان لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارەییەکان بێبەشن… لە نەبوونی خۆراکەوە بۆ ئاوی پاکی خواردنەوە… لە بیمەی تەندروستیەوە بۆ بیمە کۆمەڵایەتیەکان، لە خوێندن و پەرەوەردەوە بۆ ژینگەیەکی ئارام و پاک و خانوی گەنجاو بۆ ژیان کردن… تەنانەت لە ناو دڵی ئەوروپا و ئەمریکادا، ئەو خزمەتگوزاریانەی بە خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوە کرێکاریی و جەماوەری رادیکاڵ و شۆرشگێرەکان بەسەر دەوڵەتدا سەپێنرابوون… وردە وردە خەریکن ئەو خزمەتگوازرییانە کەم دەکەنەوە و لە کەرتی گشتیەوە دەیگوازنەوە بۆ کەرتی تایبەتی…
رۆژنامە نووس: شوانە حسن ابوبکر