لە زمانی خۆیانەوە…

0

لە زمانی خۆیانەوە…

دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكیتی نیشتیمانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا و لە کارادانەوەی لەبەرامبەر کاندید نەبوونی کوڕەکەی بۆ وەزیر…. لێداونێکی داو هێرشی کردە سەر پارتی و مەسعود بارزانی… بەجیا لەوەڵامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کارادنەوەی یەکێتی کە ئەمە رەئی یەکێتی نیشتیمانی نییە، ژمارەیەک لەکادر و بەرپرسانی پارتی هەستی نیشتمان پەروەری!! و سۆزی بەرگری لە ئازادییان و تەباییان!! لەوەڵامی مەحمود سەنگاویدا جوڵاو کەوتنە هەڵدانەوەی بەشێک لە فایل و کارنامەی مەحمود سەنگاوی. ئومێد خۆشناو دەڵێت “سەنگاوی چەکی میلانی بە داعش فرۆشتووە، بەڵگەی تەواوی ئەو چەکانەم لایە. هەروەها  سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پێشتر مەحمود سەنگاوی سكاڵای یاسایی لەدژ تۆمار كردوە لەسەر ئەوەی باسی لەوە كردوە كە چەكی میلانی فرۆشتوە، دەشڵێت “دەیڵمەوە مەحمود سەنگاوی لەگەرمەی شەری داعشدا چەكی میلانی بەداعش فرۆشتوە‌و ژمارەی میلانەكەم لایە… هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵیت: كە گوناهی ئەوان نییە كوڕەكەی سەنگاوی هەڵنەبژێردراوە، دەڵیێت “گوناحی ئێمە نییە، کوڕەکەت لەلایەن حزبەکەی خۆتەوە هەڵنەبژێردرێت، کوڕەکەت کە بێ ئیشە و دانیشتووە دۆمینە دەکات، خۆ پارتی ڕەتی نەکردووەتەوە، ڕومان لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و خەڵکی عاقڵی ناو یەکێتییە، وەڵامیان بۆ ئەو دەربڕینانە هەبێت و سنووریان بۆ دابنرێت، چونکە ئەمڕۆ ئەگەر ڕێ لەو چەتەیە نەگیرێت، چەتەی دیکەش سبەی دێتە دەنگ “.

 چ لێدوانە ئاگرینەکانی سەنگاوی و چ کاردانەوەی کادرانی پارتی، شتێکی تازە لە ململانێی حزبەکانی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کوردا بەیان ناکات… ئەو حزبە سیاسیانە کە خاوەنی هیچ پرانسیپێکی مۆدێرنی کاری حزبی و ململانێی سیاسی نین، لە بەرامبەر هەر لێدوانێکی گرژ، یان قوڵبونەوەی ململانێکانیاندا، دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی کوردستان دروست دەکەن. هاوکات تا ئەوکاتەی نەکەوتوونەتە بەرامبەر بەیەکتری تاوانەکان و کارنامەی حزبەکان و بەرپرسەکان دیزە بەدەرخۆنە دەکەن و لەچاوی ڕای گشتی دەیشارنەوەو پەردەپۆشی دەکەن… کاتێکیش ململانێی خۆیان دەخوازێت، پەڕاو فایلە پڕەکان لە دۆسیەی دزی و گەندەڵی و سەرکوتگەری و کردەی مافیایی هەڵدەدەنەوە… ئەمەیە کارنامەی حزبەکانی بۆرژوازی کورد و بزوتنەوەی کوردایەتی… خەڵکی کوردستان حەقیانە داوا بکەن، کە دۆسیەی هەموو تۆمەتبارانی دزی و تاڵانی و فەرهودی نەوت و کردەوەی دژە ئازادی و مافیایی و خۆشخزمەتی بە داعش و وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە، ئاشکرا بکرێن و تۆمەتبارانیان راپێچی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێن… زوربەی بەڵگەکان لای بەرپرسانی حزبەکان و دەزگا هەواڵگریەکانیان هەن… و شاردنەوەیان تاوانە و لێ خۆش بوون هەڵناگرێت.

 ئامادەکردنی: ڕۆژنامەنووس شوان حەسەن

Leave A Reply

Your email address will not be published.