ڕێکخراوی”یەکێتی بۆ ئازادی و گۆڕان” لەسودان بانگەوازی مانگرتنی گشتی دەکات بەدژی کوشتاری خۆپیشاندەران…

0

ڕێکخراوی”یەکێتی بۆ ئازادی و گۆڕان” لەسودان بانگەوازی مانگرتنی گشتی دەکات بەدژی کوشتاری خۆپیشاندەران…

لەبەرامبەر بە خۆپیشاندان و کۆبونەوەی نارەزایەتی جەماوەری خەڵکی سوداندا، بەدژی دەسەڵاتی سەربازی و داوکاری گواستنەوەی دەسەڵات لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی ئێستا بەدەسەڵاتی مەدەنی، سوپای ئەو وڵاتە دەستی دایە کوشتاری خۆپیشاندەران و کە ئێستا بەسەدان کەس کوژروان و بریندار کراون، بەپێی سەرچاوەیەکی پزیشکی نزیک لە خۆپیشاندەران تەنها ٣ی ئەم مانگەو لەسەرەتای هێرشی هێزە چەکدار و ئەمنیەکان بۆسەر کۆبونەوەی نارەزایەتی جەماوەری لەبەردەم تەلاری بارەگای سەرەکی سوپادا لە خەرتومی پایتەختدا، ١١٨ کەس کوژراون و زیاد لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون… هەمان سەرچاوەی نزیک لە خۆپیشاندەران دەڵێت… هێزە ئەمنییەکان و سوپا دەست لە کارمەندانی پزیشکیش ناپارێزن و چەندین کارمەند بریندار بوون و کەمی داودەرمانی پێویستیش واکردەوە کە بەشێک لە بریندارەکان گیان لەدەست بدەن. ئەم ڕەفتارەی سوپاو هیزە ئەمنیەکان و کوشتاری خۆپیشاندەران بەشوێنێک گەیشت کە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچار بوو ئیدانەی ئەم توندوتیژیانە بکات و دوا لە دەسەڵاتی سەربازی سودان بکات کە رێز مافەکانی مرۆڤ بگرن…

رێکخراوی” یەکێتی بۆ ئازادی و گۆڕان” کە سەرەکیترین رێکخراوی رابەری بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییەو خوازیاری رادەستکردنی تەواوی دەسەڵاتی سەربازییە بە هێزو دەسەڵاتی مەدەنی، لە بەرامبەر بەو هێرشانەدا بانگەوازی خەڵکی سودانی کردووە کە دەست بدەنە مانگرتنی گشتی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.