ژنانیش دەتوانن
ژنانیش دەتوانن
نووسینی: رۆژنامەنووس شوان حەسەن ئەبوبەکر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژنانى عێراق دوچارى ژیانى خێڵهکیو دهربهدهریو شه‌ڕى زۆر هاتوون له‌سه‌ر خاکه‌که‌یان، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ ژنانێک ده‌بینین له کۆمه‌ڵگاى عێراقیدا به‌درێژایى سه‌دان ساڵ ده‌بنه ناو‌و ناوبانگ بۆ خۆیان‌و ژنانى دیکه‌ى عێراقیه‌کان، یه‌کێک له‌و ژنانه‌ش (زه‌ها حه‌دید)ه، که ناسراوه به شاژنى دیزاین و بیناسازی.
ئه‌گه‌ر له لیستى 100 بیناسازى گه‌وره‌ى جیهان بڕوانیت، ته‌نها ناوى یه‌ک ژنى تێدایه، که ئه‌ویش عێراقیه. “زه‌ها حه‌دید” ئه‌و ژنه‌ى که به‌پێى گۆڤارى تایم یه‌کێکه له 100 که‌سایه‌تیه هه‌ره به‌هێزه‌که‌ى جیهان و به‌پێى گۆڤارى فۆربسى ئه‌مریکایش بێت یه‌کێکه له 100 ژنه هه‌ره به‌هێزه‌که‌ى جیهان.
زه‌ها له ساڵى 1950 له‌به‌غدا له‌دایکبووه، کچى وه‌زیرى پێشووى دارایى عێراق محه‌مه‌د حه‌دیده، که له‌نێوان ساڵانى (1958 -1963) پلانى ئابورى عێراقى داڕشتووه.
زه‌ها له کۆتایى ده‌یه‌کانى ساڵى 1970ه‌وه ده‌ستده‌کات به بیناسازی‌و دیزاینه‌کانى سه‌رنجى زۆربه‌ى پسپۆڕانى ئه‌و بواره‌ى به‌ره‌و لاى خۆى راده‌کێشێت، کاتێک که له پێشبڕکێیه‌کدا له‌ئه‌ڵمانیا به‌شدارى ده‌کات دیزاینه‌که‌ى خه‌ڵاتى یه‌که‌م ده‌باته‌وه.
زه‌ها تا ئێستا 16 خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و یه‌که‌م ژنه دیزاینه‌رى بیناسازیه که توانیویه‌تى له‌ساڵى 2004 خه‌ڵاتى “پریتکزکر” بباته‌وه که به “خه‌ڵاتى نۆبڵى بیناسازیی” ناوده‌برێت. له‌ساڵى 2016 مه‌دالیاى زێڕ‌ینى پاشایه‌تى به‌ریتانیاى پێبه‌خشراوه، که له ساڵى 1848ه‌وه ئه‌م مه‌دالیایه به‌باشترین بیناسازى ئه‌و وڵاته به‌خشراوه.
زه‌ها زیاتر له 1000 پڕۆژه‌ى سهرنجڕاکێشو گه‌وره‌ى له 44 وڵاتى جیهاندا دروستکردووه، له‌وانه (هونه‌ره هاوچهرخیهکانى ڕۆما، وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ستراسبۆرگ له‌ئه‌ڵمانیا، سهنتهى عه‌لیێف له باکۆ – ئازربایجان، پردى ئه‌بوزه‌بى له ئیمارات، یاریگاى ستادیۆمى قه‌ته‌رى تایبه‌ت به مۆندیالى 2022، ستادیۆمى ئۆڵۆمپى له له‌نده‌ن، خانه‌ى ئۆپرا له چین، میترۆى ریاز، مۆزه‌خانه‌ى ماکسى له رۆما، بیناى شانیل له نیویۆرک، به‌نده‌رى سالیرتۆ له ئیتاڵیا‌و گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ى جیهان له په‌کین).
زه‌ها ئه‌و ژنه عێراقیه‌ى ده‌بێته سه‌ر مانشێتى رۆژنامه‌کانى دونیا‌و رۆژنامه‌یه‌کى ئیتاڵى له‌باره‌ى زه‌هاوه ده‌نوسێت: “ئه‌م ژنه ئه‌سمه‌ره چاوڕه‌شه عێراقیه، به‌گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندى سه‌رده‌مى نوێ داده‌نرێت.
زه‌ها وه‌ک ژنێکى عێراقى و شاژنى دیزاین‌و بیناسازى وانه‌ى له زۆرێک له ناودارترین زانکۆکانى ئه‌مریکاو ئه‌وروپا وتۆته‌وه‌و تا کاتى خانه‌نشینکردنى له ساڵى 2015، له ئه‌نیستیتۆى بیناسازى زانکۆى هونه‌رى ڤییه‌ننا خاوه‌نى کورسى پڕۆفیسۆرى بووه.
ئه‌و ژنه عێراقیه که ناوبانگێکى گه‌وره‌ى هه‌بوو له جیهانى بیناسازى و دیزاینى بیناسازیدا، ئه‌و مێزه‌ى کارى له‌سه‌ر ده‌کرد نرخى 380 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریکى بووه.
ئه‌و ژنه عێراقیه به‌ته‌نها کارى بۆخۆى نه‌کرد به‌ڵکو بووه سیمبول له مێژووى ژنانى جیهانو عێراقیه‌کاندا، که یه‌که‌م ژنى دیزاین‌و بیناسازى سه‌ده‌ى بیست‌و بیست و یه‌کیش هه‌ژمار ده‌کرێت ئێستا ئه‌و ناوێکى درهشاوهیه له‌مێژووى ژنانى عێراق و جیهاندا.