دڵتەزێنترین کوشتن

0

دڵتەزێنترین کوشتن

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە میدیاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆوە لەڕواندز لەسەر دەمەقاڵەیەکی ئاسایی کوڕێک دەم و لووتی دایکە ٦٥ ساڵەکەی دەبڕێت و پاشان دەیکوژێت و هەردوو چاوی دەردێنێت بەداخەوە ئەمە سەخترین هەواڵی ناخۆش و تاڵ بوو کە ئەمساڵ بەرگوێم کەوت لەکۆی هەموو ئەو توندوتیژی کوشتنانەی بەرامبەر ئافرەتان ئەنجامدراوە گەر تێڕامێنین و پرسیاربکەین باشە مرۆڤ بتوانێنت کارێکی ئاوا بەرامبەر رووحی خۆی بکات دەبێت چۆنبێت بەرامبەر خەڵکی تر و ئافرەتانی تر ؟ لەکاتێکدا کە دایك مناڵەکەی خۆی وەکو پارچەیەك لە جەستەی خۆی ئەبینێت نۆ مانگ و نۆ رۆژ جەور و ناخۆشی و ئازار دەکێشێت مناڵەکەی لە مناڵداندا ھەڵدەگرێت زۆر جار ژیانی ئەکەوێتە مەترسیەوە لەبەر دووگیانبوونی بە مناڵێکەوە کاتێك مناڵەکەی لە دایك ئەبێت پێی ئەڵێت ڕۆڵەکەم ، جەرگەکەم ، جگەرگۆشەکەم ، ھەموو ژیانم پێی ئەڵێ مەرگی من پێش مەرگت کەوێ !!بەرگەی سەرمای زستان و گەرمای ھاوین و ھەموو ناخۆشیەکی ژیان دەگرێت لە پێناو پەروەردەکردنی مناڵەکانیدا دایك ھەیە ھاوسەرەکەی بۆی خراپە و توندوتیژە لەگەڵیدا بەڵام لەبەر خاتری مناڵێکی یان مناڵەکانی بەرگە دەگرێت ، ئارام دەگرێت خۆی دەکاتە قوربانی !!من تێناگەم ئەم کوڕە چ جۆرە بوونەوەرێك بووە ھێندە بێ وێژدان و دڕندە و بەربەری بووە دایکی خۆی بەو شێوە دڕندانەیە کوشتووە !!؟ لە پای چیدا تۆڵەی چی لێکردۆتەوە!؟ لەبەرئەوەی باش بەخێوی نەکردووە رەنج و شەونخونی نەکێشاوە تا ئەم مەخلوقەی ھێناوەتە ژیان !؟ ئەستەمە زۆریش ئەستەمە باوەربکرێت مناڵێکی وەحشی ئاسا دایکی بکوژێت و دەم و چاوی بشێوێنێت !؟ بە تەوراس دەم و لوتی لێبکاتەوە و ھەردووچاوی دەربھێنێت و ھەتکی بکات !!؟؟ چ داتەکینێکە لە ھەموو پێودانگ و مرۆڤایەتیەك چ کارەساتێکە دایکێك باجی میھرەبانیەکانی وەربگرێت !؟ دایکەکان ببورن ئێوە ئازارتان خوارد ، دڵتان ڕەنجا بە رەفتاری تیرۆریستانەی کوڕێك بۆ دایکەکەی !! ئەوە کوڕ نیە مرۆڤ نیە ، گوناحە ناوی مرۆڤ بێت ، ئەو بونەوەرێکی نەگریسە ئەوە لەهەموو بەهاکانی انسانیەت شۆراوەتەوە بەر نەفرەتی نەبوونی ویژدان کەوتووە.

ڕۆژنامەنووس و دەروونناس : شوانە حسن ابوبکر

Leave A Reply

Your email address will not be published.