دەست درێژی کردنە سەر
دەست درێژی کردنە سەر
هەفتەی ڕابڕدوو ئه‌فسه‌رێک له‌ناو ئۆتۆمبێلی حكوومیدا له شاری كه‌ركووك ده‌ستدرێژی كرده‌سه‌ر كچێك زۆر بە شێوازێکی دڕاندانە و نامرۆڤانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرد ئەمەش جێگەی داخە و دەتوانین بە زەنگێکی مەترسیداری له قەڵەمبدەین بۆ داهاتووش چونکەلەڕابردوودا و لەئێستاشدا ئافرەتان لەکۆمەڵگەی ئێمە لە بارودۆخێکی سەخت و دژواردادەژین هیچ زەمانێکی ژیانێکی ئاسودەییان نیە وەک دەبیستین و دەبینین ڕۆژانە چەندان ئافرەت دەبنە قوربانی دەستی شەرەف و نامووس بەهۆی کۆمەڵگەی پیاوسالاریەو و بیری کۆنی عەشایەری و هتد … دەیان پاساوی تر سەرەڕای ئەمانە ئەمجارە جیاوازتر لەجاران ئەوانەی خۆیان بە بەرپرسی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە دەزانن هەرخۆیان ئەوانیش هاوتای پیاوە دڕندەکان هێرش دەکەنە سەر ئافرەت و جەستە و شەخسیات و کەسایەتی دەروشێنن و لەکەداری دەکەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی عێراق له كه‌ركووك رایگه‌یاند: “ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه كه كچێكی رفاندووه و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومیی كه‌ركووكدا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی تۆمه‌تباره‌كه‌دا نوسیوویه‌تی: “زانیاریمان پێگه‌یشت كه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ع.أ.م )، كچێكی به‌ناوی (ش.ج.س) رفاندووه و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومی جۆری نیسان پاترۆل ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه “تیمێكی كار پێكهێنراوه و ئه‌و ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا گیراوه كه كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 396 له یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تباره‌كه راگیراوه”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له كه‌ركووك، پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه و ئه‌و كچه‌ی رفاندووه كه له دایكبووی ساڵی 1988 و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری”.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه پله‌ی رائیده له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان، كچه‌كه‌ی ناچار كردووه سواری ئۆتۆمبێله‌كه ببێت كه تابلۆی حكوومی پێوه‌بووه و به كچه‌كه‌ی گوتووه له پۆلیسی ئاداب كار ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌ستگیرانی كچه‌كه‌ی داوه و له‌سه‌ر زه‌وی خستوویه‌تی، كچه‌كه‌ی رفاندووه و له سه‌یاره‌كه‌دا ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ری…
ئامادەکردنی: شوان حەسەن