کتێبی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران!

0

کتێبی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران!

کتێبی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی کە پێنج بابەتی پایەیی کۆمۆنیزمی کرێکاریی لەخۆگرتووە لەچاپ دەرهات. ئەم کتێبە لە نووسینی مەنسور حیکمەت دامەزرێنەر و ڕابەری کۆمۆنیزمی کرێکارییە. وەرگێری بابەتەکانی ئەو کتێبە حەمە غەفورە، کە لە درێژەی وەرگێرانەکانی بابەتەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسوردا ئەمجارە ئەم باسە بە پێزانەی هەڵبژاردووەو لە زمانی فارسیەوە کردویەتی بە زمانی کوردی. جێگای باسە بەرواری ١٠/٦/٢٠١٩ لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە سلێمانی مەراسیمی بڵاوکرنەوەکەی ئەم بەرهەمە ناوازەیە بە ئامادەبوونی وەرگێری کتێبەکە بەڕێوەچوو. هاوکات لە شاری کەرکوک گروپی شار بۆ بنیاتنانی مەعریفە لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی خۆیدا مەراسیمی واژۆکردن لەسەر کتێبەکەی سازدا… ئێمە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە، دەستخۆشانەیەکی گەرم ئاراستەی هاوڕێ حەمە غەفور وەرگێری کتێبەکە دەکەین و هاوکاتیش سەرنجی خوێنەران و هەموو ئەو ئینسانانەی دڵیان بۆ دنیایەکی باشتر و خاڵی لە ستەم و چەوساندنەوە و بێمافی لێدەدات، بانگەواز دەکەین کە ئەم بەرهەمە بەپێزە بەدەست بهێنن و بخوێننەوە.

بۆپێشەوە

١٥/٦/٢٠١٩

Leave A Reply

Your email address will not be published.