بێکاری لە بەرزبوونەوەدایە، خاوەنکارەکانیش هەلومەرجی سەخت تر ئەسەپێنن بەسەر بێکاراند.ا.!

0

بێکاری لە بەرزبوونەوەدایە، خاوەنکارەکانیش هەلومەرجی سەخت تر ئەسەپێنن بەسەر بێکاراند.ا.!

بەڵێن ئیسماعیل

لە سایەی بۆرژوازیدا، بێکاری لە ئێراق و کوردستاندا کە دیاردەیەکی هەمیشەیی نیزامی کۆیلەتی بەکرێیە بۆتە دیاردەیەکی بەرچاوی ژیانی بەشێکی فراوانی و کرێکاران و خێزانەکانیان. ژمارەی ئەو خێزانە کرێکاریانەی کەبێکاری و برسیەتی هەرەشەی نیزیک بەمەرگیان لێدەکات بەرادەیەک زۆرە کەبەشێکی بەرچاوی پەراوێزی گەرەک و ناوچەو شاروچکەو شارەکانی کرێکارییەکان پێک دەهێنێت. ژمارەی بەلێشاوی ئەوکەسانەی کە چەند ساڵە بۆ کارێکی موناسب دەگەرێن و، چنگیان ناکەوێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەموو رۆژە روو لە مەیدانی کاری شارو شارۆچکەکان دەکەن و بەنائومێدی دەگەرێنەوە، بەدەیان وسەدان هەزارە. لێشاوی پەنگ خواردوی بێکاری بازارەکان و،گەرەکە کرێکاری و فەقیر نشینەکانی سەرانسەری وڵاتی پرکردووە، هەموو رۆژێک سەدان و هەزاران کرێکاری بێکار، روو لە بازارەکان و مەیدانی کار دەکەن، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان کارێکی نارەحەتیان دەست کەوێت، ئەویش خاوەنکار  هەقدەستێکی زۆر کەمیان ئەداتێ. باقی بەنائومێدی دەگەرێنەوە. ئەمرۆ بازارەکانی سەرانسەری ئێراق بە ملیۆن لە بێکارانی لەخۆگرتووە. ئەگەر ئینسان بۆ کەمێکیش بگەرێ بە لێواری شەقامەکان وکۆڵانەکان لە زۆربەی هەرە زۆری شارو شارۆچکەکانی عێراق ق هەرێمدا، بۆی دەردەکەوێ شەقامەکان پڕن لەسەدان و هەزاران زەحمەتکێشی دەستفرۆش کە زۆربەیان منداڵ و ژنی بە تەمەنی دەست فرۆشن کە بێکاری و نەبوونی ناچاری کردوون، ڕۆژ تا ئێوارە لە لێواری شەقامەکان راوەستن و دەست فرۆشی بکەن. هاوکات زۆرجار ناچارن ئیهانەی شارەوانی و پۆلیسی شارەکان قبوول بکەن. هەژاری و نەبوونی موتڵەق، ژیانی نیسبەتێکی بەرچاوی زەحمەتکێشانی هەرێمەو ئێراقە. بێکاری و برسیەتی زۆربەی هەرەزۆری خێزانەکانی سەرانسەری وڵات زەحمەتکێشانی ناچار کردووە کە منداڵانیان ڕەوانەی بازاری بێرحمی کار بکەن، تەمەنی ئەم منداڵانە زۆر جار ٥ بۆ ٦ ساڵانە. کاری ئەم منداڵانە زۆرتر دەست فرۆشی و بۆیاخ و عەلەگە فرۆشی و ئاو فرۆشی شاگردی و جارجارەش حەماڵی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە لە بازاڕا کەلوپەلیان کریوە بۆئەوەی هەڵیگرن بۆیان بۆ شوێنی مەبەست، یان ئەو ژنانەی کە رۆژانە دەستفرۆشی تەڕە فرۆشن، بەناچاری هەلومەرجێکی سەخت و کارکردنێکی زیاتر لە سایەی خاوەن کاران و بۆرژوازی کورد بەسەریاندا سەپاوە. لە کوردستان ناوەندەکانی کار، بۆکرێکاران بۆتە مەعسکەرێکی تەواو، وە هیچ  لەوە رۆشنتر نییە، دنیای ئەمڕۆی ژێرسایەی سەرمایەداری، دنیای نابەرابەریەکی قوڵی ئابورییە. دنیای دزینی بەنەخشەی دەستڕەنجی ئۆردوی چینی کرێکارە. دنیای جەنگ و تیرۆر و کوشتار، دنیای نائەمنی و بێکاریی و گرانی، دنیای بێمافی و هەڵاواردن، دنیای سەرەوخوارە. دنیای کەڵەکەی سەرمایەو هەڵتۆقینی خێرای مەڵتی ملیاردێرەکان و لەبەرامبەردا دنیا بەرینبوونەوەی خێرای هەژاریی و نەبوونی و بێکاری و هێرشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی پێشووی خەباتی چینی کرێکار و کۆمەڵگە. دنیای پشتکردنە بەها مەدەنیەکان و جێخستنی پۆستمۆدێرنەو ڕاسیزمی ئاشکرایی دەوڵەتییە.

دنیای ئەمرۆ دنیای هێزێکی بەرینی کۆمەڵایەتی بەرهەم وهێن  و چەرخاندنی کۆمەڵگە چینی کرێکاری زوربە و کەمایەتیەکی مفتەخۆری خاوەن هۆیەکانی بەرهەمهێنان، چینی سەرمایەدارە. دەوڵەت و سوپا و جەنگ و دەستێوەردانی سەربازی، هەڵاواردنی قەومی و ڕەگەزی، جنسی و ڕەنگی پێست، بەرامبەرکێی پێشبرکێی چەک و… تاد، هەموویان بەرهەمی ئەم نیزامەی سەرمایەداریین.

لێرە لە کوردستانیش، هەمان دنیا، دنیای زاڵمانەی سەرمایەدارییە. دنیای نابەرابەری و قڵشتی بەرینی چینایەتییە. چینی کرێکاری بەرهەمهێنی زوربەو کەمایەتیەکی تەوەزەل کە دەستیان بەسەر هۆیەکانی بەرهەم هێناندا گرتووە… کۆمەڵگەیان بۆ زوربەی کۆمەڵگە کردۆتە دۆزەخ و ژیانی شاهانەو فیرعەونیان بۆ خۆیان، سازداوە. ئەوەی بەرهەم دەهێنی و کۆمەڵگە دەسازێنی، بینا و پارک و قوتابخانەو خەستەخانەو رێگاوبان و ئامرازەکانی ژیان و سەرگەرمی دروست دەکات، بازار پر کاڵا دەکات و بەرهەمی دواین پێشکەوتنەکان دەخاتە بازاڕ… خۆی لێیان بێبەش و بەشێکی زۆر ناچیزی بەردەکەوێت و بەشی هەرە زەبەلاح و قەبەشی دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارەکانەوە، تەنها بەو هۆیەوە کە دەستیان بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێناندا گرتووە.

هەر لێرەوە ئەمەوێ نموونەیەکی خۆم بەیان کەم :لەم رۆژانەی دوای من و هاوسەرم بەهۆی دۆستێکی خۆمانەوە کارێکمان بۆ دۆزرایەوە لە کارگەیەکی چلورە دروستکردن لەناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی، بەڵام کاتێک چوینە ئۆفیسی کارگەکە، دوای سڵاو قسەکردن لەسەر کارەکەی بۆمان دۆزرابۆوە پێیان وتین ئەبێ چوار وێنەو فۆرمی بەیاعی و کۆدی ئاسایش بێنن! ئینجە ئەتوانن کاربکەن…منیش لەو کەسەی لە ئۆفیسەکەبوو پرسیارم لێکرد لەسەر عەقدی کار لەم کارگەیەدا دیارە هیچ کاتێک پێشانی کرێکارانی نادەن بۆ ئەوەی باشتر سەرکوتیان کەن. دوای مشتوومرێکی زۆر لەگەڵ ئەو کەسەی لە ئۆفیسەکەبوو، من پرسیارێکم لێ کرد لەسەر ساعات کار لەم کارگەیە لە وەڵامدا وتی ڕۆژی ١٠ ساعات کار ئەبێت بکەن یەک ساعات ئیسراحەت، وە لە مانگێکدا ٢٦٠ ساعات کارکردن لە بەرامبەر ٤٠٠ هەزار هەق دەست، هیچ ئیمتیازێکی تری نییە، ئێمەش دواجار کارگەکەمان جێهێشت. بەڵکو منیش ئەڵێم بێکاران و کرێکاران خەڵکی زەحمەتکێش با هێزمان یەکخه‌ین بۆ فشار خستنە سەر ده‌سەڵاتدارانی کوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی دەسه‌ڵاتداران بەرپرسن لە نه‌دانی هەقدەستی مووچەی کارمەندان و فەرمەنباران. بۆیە بەبرسیکردنی ئێمە دەسەڵاتداران دەیانەوێ ڕیزه‌کانمان پارچەپارچە بکەن بۆئەوەی باشتر بمان چەوسێنەوە. بۆیە ئەڵێم باشترین وەسیلە  رێکخراوبوونە بۆگێڕانەوەی هەموو مافە زه‌وتکراوەکانمان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.