یەکیەتی و پارتی جەلادی گەنجان

0

یەکیەتی و پارتی جەلادی گەنجان

کاتێک سەیری مێژووی ئەم هەرێمە دەکەی لێوان لێوە لەکوشتنی بەناحەقی خەڵکی بێتاوان بەگشتی و گەنجان بە تایبەتی بەداخەوە ئەم دەسەڵاتە مافیایە کوردبوونی بەتەواوی ناشیرین کردووە لەهەموو وڵاتێک گەنج بەگەورەترین سەرمایە دادەنرێت, بەڵام لەم هەرێمە وێرانە دووحیزبی دەسەڵاتدار دەست ناپارێزن لە ڕەشبگیری و کوشتن وبڕینی گەنجان بەتایبەتی یەکیەتی بۆتە  جەلادێکی ئاشکرای گەنجان و دادگاکانیش بە ئەمری خۆیان خەڵک دەگرن و خەڵک ئازاد دەکەن ئەگەر چاوێک تەنها بەمێژوی ٢٨ ساڵی یەکیەتی و پارتی بخشێنین پڕە لەخوێن ڕشتنی گەنجان. یەک لەدوای یەک تاوان کراوە.

سەیرکەن کاتی خۆی نەزیر عمر گەنجێکی تازە پێگەیشتوو بوو لە بادینان تیرۆرکرا تۆمەتبار، پارتی بوو دەسەڵاتداری ئەم ناوچەیە بوو، بەڵام کەس دادگایی نەکرا. هاوڕێ سۆران ئەو گەنجەی تەرمەکەی بەسەیارەوە ڕاکێشرا لەناو شاری سلێمانی، شەڕی ناوخۆ بە سەدەهاو هەزارها گەنجی بێتاوانی کردە قوربانی. حەمەی حەلاق و هاوڕێکانی دیسان نمونەی ئەوگەنجانەن تیرۆر دەکرێن بەڕۆژی ڕوناک لە بازگەی کۆیە بەبەرچاوی خەڵک، شاپورو قابیل لە هەولێر لەناوجەرگەی شار تیرۆردەکرێن، لە شاری هەولیر پەلاماری چەند لایەنێکی سیاسی نزیک لە پەکەکە دەدرێت و ئێستاش هەندێکیان بێسەروشوێنن.

لە ساڵی ۲۰۰۰ بە بڕیاری سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکیەتی پەلاماری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەدرێ لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی دەیان گەنج قەتل و عام دەکرێن.

سۆران و سەردەشت و کاوەو عبداڵرزاق شەریف نمونەی ئەوگەنجانەن دیسان لەلایەن یەکیەتی  تیرۆر دەکرێن، لە 17ی شوبات و ڕۆژانی دواییدا 11 کەس دەبنە قوربانی هەر لەژێر دەسەڵاتی یەکیەتی، لەم رۆژانەی دواییدا دوو هەڵسوڕاوی پەکەکە لە پێنجوێن بەدوای فراندنیان بە تیرۆرکراوی دەدۆزرێنەوە. ئەوەش هەر لەژێر دەسەڵاتی یەکیەتی.

بە هەزارەها ژنی گەنج هەر لەسایەی ئەم دەسەڵاتە بوونە قوربانی کەلتوری قێزەونی پیاوسالاری و زۆربەی تاوانباران وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچون. لەسایەی ناسەروەری یاسا و باڵادەستی یەکیەتی و پارتی ئەمانەو چەندین تاوانی تر کە بەدەستی ئەم دوو حیزبە ئەنجامدراون، بەڵام نەک هیچ کەس دادگایی نەکراوە بەڵکو تا ئێستاش هەر دەسەڵاتدارن زۆربەی تاوان بارەکان.

من ئەوە بە زەنگێکی زۆر مەترسیدار دەبینم تاوانبارە سەرەکیەکان سەرۆکن و دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، یاخود بە قارەمان و ڕزگارکەر دەناسرێن وە هەندێکیان پرسی مافی مرۆڤیشیان بەدەستە، لەدواین جاریش ڕشتنی خوێنی ئەو لاوە گەنجە بێتاوانە ڕەوند فەرهاد کە سەعات ۱:۳۰  دەقیقە لەناجەرگەی سلێمانی لەلایەن یەکیەتی شەهیدکرا دیسان دوێنێ کەسێکی تر لە سلێمانی بە چەقۆ کوژرا هەفتەی پێشوو چوارکەس لە سلێمانی کوژران مانگی رابردوو ۲٠ کەس بە روداوی جۆراوجۆر لە سلێمانی کوژران باشە کەسێک نییە بە قوباد تاڵەبانی بڵێت تۆ لە سلێمانی دەنگت هێناوە بۆ نایەیتەوە لە سلێمانی دانیشت و لە هەولێر نەبیت. باشە کەسێک نییە سنورێک بۆ ئەو خوێنڕێژیەی یەکیەتی لەسلێمانی و پارتی لەهەولێر دابنێت پرسیارێکی تر لێرە ئەوەیە ئایا خەڵکی کوردستان ئەوەی قبوڵکردوە کە تاوانباران و ئینسانکوژان دەسەڵاتداربن و حوکمیان بکەن؟ ئەوە ڕاستە ئەوان بە میلیشیا خۆیان سەپاندوەو پێویستیان بە تیرۆر هەیە بۆ چاوترساندنی خەڵک، بەڵام ئەی ئەوانەی ئەمرۆ بە قارەمان و فریادڕەس دادەندرێن چی؟ ئایا خەریک نییە تیرۆرو تاوان ئاسایی دەبێتەوە لە کوردستان و لەلایەن خەڵکەوە بەبێ هیچ سزایەک تاوانباران قبوڵ دەکرێن .

ڕۆژنامەنوس و دەروونناس: شوانە حسن ابوبکر

Leave A Reply

Your email address will not be published.