دوای ٢٦ ساڵ بکوژی ڕەئوف ئاکرەیی ئاشکرا نەکراوە!

0

دوای ٢٦ ساڵ بکوژی ڕەئوف ئاکرەیی ئاشکرا نەکراوە!

شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ئایاری ١٩٩٣، رەئوف ئاکرەیی هەڵسوڕاوی سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس و سەرنووسەری رۆژنامەی “ڕێگای ڕەنجدەران” لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەشاری دهۆک لەلایەن باندێکی چەکدارەوەو تیرۆردەکرێت…

لەو کاتەوە تائیستا کە دەکاتە ٢٦ ساڵ، هیچ کەسێک چ وەکو بریاردەو چ وەکو بکەری ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە… رەئوف ئاکرەیی کەدەکرێ بڵین یەکەمین رۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی و پارتییە، تا ئیستا دۆسیەکەی بەکراوەیی ماوەتەوە… ئەو دەسەڵاتە رەشەی بزوتنەوەی کوردایەتی کە بەردەوام لافی یاساو سەروەری یاسا لیدەدەن بە ٢٦ ساڵ نەیان توانییوە بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە بدۆزنەوە، ئەمەش ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێتەوە، کە دەسەڵات خۆی لەپشتی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەیە، و یاساش تەنها بە بەری پاراستنی ئەو دەسەڵاتە دیزاین و دارێژراوە. بکوژی رۆژنامەنووسان، نەیارانی سیاسی، نادۆزرێنەوە!! کەچی فایلی ناسنامەی هەموو رۆژنامەنووسێکی ئازاو ئازاد، هەموو هەڵسوڕاوێکی لێبراوی نەیاری دەسەڵات… لەدەزگا سەرکوتگەرەکانیان ئامادەیە، لێدوان و نووسین و چالاکیەکانیان، تۆمارکراوە…دۆسیەی رەئوف ئاکرەیی و سەرجەم رۆژنامەنووس و هەڵسوڕوانی سیاسی تیرۆرکراو، کراوەیە… چەندە ئەم دۆسیەیە ئەستور بیت، بێگومان توڕەیی و نەفرەتی بەرەی ئینسان دۆست و ئازادیخوازو گەورەتر دەبێت و کاتێک دێت، نەخشە دارێژەران و بکەرانیان لە داداگی جەماوەری داپەروەرانەدا، بەسزای یاسای و جەماوەری بگەیەنرێن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.