یەکی ئایار لە فەرەنسا، چارەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەریە

0

یەکی ئایار لە فەرەنسا، چارەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەریە

ئەحمەد عبدالستار

ڕۆژی سێشەمە، ڕۆژێک پێش ١ی ئایار؛ ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بانگەوازی وەڵامدانەوەی “زۆر توندی” ڕاگەیاند لەبەرامبەر چالاکوانانی دژ بەسەرمایەداری، لەکاتی کەوتنەوەی هەرتوندوتیژیەک لە١ی ئایار. ئەمەش دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەواز کرابوو بۆ گۆڕینی پاریس بۆ” پایتەختی پەشێوی”. کاستانیر لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە ڕۆژی ٣ شەمەدا گووتی” مەبەست لەوە ترساندن نییە، بەڵکو هۆشداری کردنە، لەوەی سبەی ترسناکە…”

١ی ئایار پاریس بەریەککەوتنی نێوان هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەرانی بەخۆوە بینی، خۆپیشاندەران لەسەر بانگەوازی نەقابە نیشتمانیەکان و ئێلەگ زەردەکان لەو ڕۆژەدا بۆ ڕێپێوان هاتنە سەرشەقامەکان. هێزە ئەمنیەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ئاو و گازی فرمێسکیان بەکارهێنا.

سەرچاوە ئەمنیەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و خۆپیشاندەران هۆکارەکەی تێکپژانی نێوان بزووتنەوەی( بلۆکی ڕەش) کە بریتین لەو کۆمەڵە کەسانەی کە لەپێشەوەی ڕێپێوانەکانی ١ی ئایارەوە دەڕۆن، و ئەوانە بەردبارانی هێزە ئەمنیەکانیان کردووە، بۆیە پۆلیس ناچاربووە بە شێوەیەکی توند وەڵامی هەمووان بداتەوە.

 وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند کە پتر لە ١٥٠ هەزار کەس لەسەرتاسەری فەرەنسا خۆپیشاندانیان کردووە بۆ ١ی ئایار، ١٦ هەزاریان لە پاریس بووە، بەڵام بەپێی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژمارەی بەشداربوان لە پاریس نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بووە، لەکاتێکدا نەقابەی” کۆنفیدراڵی گشتی کار” ئاماژەی بە ٨٠ هەزار خۆپیشاندەر کردووە لە پاریسی پایتەخت.

نەقابە کرێکاری و ناڕازیان لە لە بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان بەشداری ناڕەزایەتیەکانیان کردووە لەسەرتاسەری فەرەنسا، دوای ئەوەی ماکرۆن هەندێک پێشنیاری سیاسی کردووە و کە یەکێک لەوانە کەمکردنەوەی باج و …تاد.

 فیلیپ مارتینیە ئەمینداری گشتی نەقابەی کۆنفیدرالی گشتی کار(سی جی تی)، کە یەکێکە لە گەورەترین نەقابەکانی فەرەنسا، پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە گووتی” کۆبوونەوەی ١ی ئایار دەبێ کۆبوونەوەی هەموو ئەوانە بێت کە چەند مانگێکە خۆپیشاندان دەکەن، و دەڵێن دەبێ گۆڕانکاری سیاسی کۆمەڵایەتی بکرێت…”

لە مەرسیلیای باشووری فەرەنسا، جان لۆک میلنشۆن دامەزرێنەری حزبی(چەپ) گووتی “فەرەنسا لە هەلومەرجێکی بێوێنەدایە، کە پێشووتر نەبینراوە”، دوای ٢٤ هەفتە لە دەستپێکردنی بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان.  ئاماژەی کرد کە ڕێگە چارە لە ڕێگەی “ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەری ڕاستەوخۆیە”.

Leave A Reply

Your email address will not be published.