دەمەوێت زەنگێك بۆباران لێدەم…..
دەمەوێت زەنگێك بۆباران لێدەم…..
دەمەوێت زەنگێك بۆباران لێدەم………….
.
ئێستا لەئێستا ناچێت
خۆشم لەخۆم نا
هەرچی شتی ناو جەستەم هەیە
بەپێچەوانەوە دەڕوات
دڵم بەلامدا دەڕوات و ئاوڕێكم لێ
ناداتەوە
چاوەكانم لەودیو دیواری
ژورەكەمەوە
خۆیان حەشار داوەو نیگایەكم
بۆفڕێ نادەن
پەنجەكانی دەستم لەلقی ئەو دار
بەڕووە
حەپەساوە دەچێت كەبەئاستەم
ناوی خۆی بیر دێتەوە
………….
ئێستا لەئێستا هەر ناچێت
هەموو شتێك بەپێچەوانەوە
دەگەڕێت
شەمەندەفەرێك بەخۆی چەند
نەفەرێكی
سەر خۆشەوە بەئاودا دەڕوات
كاتژمێری سەر دیواری وێستگەیەك
لەخێسە كردنی پۆلیسێك دەكەوێتە
خوارەوە
من هەرخۆم لەخۆم ناچم
پشیلەكانی حەوشەكەمان لەبەرزی
دیوارەكان
توڕەن
ماسیەك لەناو فرمێسكەكانی خۆیدا
دەخنكێت
پێش لە خاچ دانی
…… ……..
ئێستا لەئێستا ناچێت
دەموو چاوەكان بەشنەی بایەك
هەڵدەورن
مردوەكان وەك جاران چاوەروانیمان
ناكەن
من هەر لەمن ناچم
هەموو شتێكی ناوجەستەم بەخوارو
خێچی دەڕوات
نەدەنگێك لەدڵمەوە دێت
نەگلەییەكیشم پیادەچۆڕێتەوە
………..
.كەی ئەمە منم
ئەی بۆدڵم. بەلای سێبەرە
خەواڵوەكەمدا
دەڕوات و
سڵاوێك ناكات و
تەماشایەك بۆتەنیایی جێناهێڵێت
دەهری دەبم
بەم شتانە دەهری دەبم
بەم دەنگە گڕانە شێت دەبم
بەزیكری ئەو دەروێشە درۆزنە
لەپێستی خۆم دێمە دەرەوەو یاخی
دەبم
…………….
دەمەوێت زەنگێك بۆ باران لێدەم
پۆست نامەیەك بۆهەور بنێرم
پێیان. بڵێم
ئەرێ ئێوە لەكوێن
ئەرێ بۆسەردانێكی ئەم دەڤەرە
كوژراوە ناكەن
ئەرێ بۆدەستێك بەسەری ئەم
نیشتیمانە
بێ نازەدا ناهێنن
دەهری دەبم
بەم دەنگە گڕانە دەهری دەبم
گریانی ئەوكچە هەڵەبجەییە.
شێتم دەكات
كەكاتی خنكاندی خۆی
بۆخوا دەگێڕێتەوەو
گوێی لێ ناگرێت
……..
. ئێستا لەئێستا هەرناچێت ………
حەکیم میرزا