لەماوەی ١٠ ڕۆژدا، ٧ کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ ژمارەیەک بریندار

0

قوربانیانی نائەمنی شوێنی کار

بەرواری ١/٥/٢٠١٩ واتە رۆژی یەکی ئایار، رۆژی جیهانی چینی کرێکار کرێکارێکی کورە لەکاتی کارکردندا کەخەڵکی گوندی قشڵاخە گیانی لەدەستداوە…

لەهەمان ڕۆژدا کرێکارێکی تر  لە شارۆچکەی کۆیە کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە لەکاتی کارکردندا بەهۆی ڕوخانی دیوارێک بەسەریدا گیان لەدەست دەدات.

بەرواری ٦ی ئایار، لەکاتی کاکردندا و لە یەکێک ئاوەڕۆکانی شارۆچکەی زاخۆ، دوو کرێکار بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە ئاوەڕۆکەدا گیان لەدەست دەدەن و سێ کرێکاری تریش بریندار دەبن…

بەرواری ١١/٤/٢٠١٩ لەگەرەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا و لە ئاکامی روخانی خانویەکدا کرێکارێک گیانی لەدەستداو کرێکارێکیش برینداربوو…

بەرواری ١١/٥/٢٠١٩ کرێکارێک بە ناوی جەلال خەڵکی گوندی چیاسەوزی سەر بە ناحیەی ئاخجەلەر لە کاتی کارکردندا و لەیەکیك لە کورەکانی گەچەکان بەهۆی ڕوخانی کورەیەکەوە بەسەریدا گیان لەدەست دەدات.

لە بەرواری ١٢/٥/٢٠١٩ کرێکارێکی تەمەن بیست ساڵان بەناوی ئەیاد حەیدەر بەهۆی بێزاری لەژیان و نەبوونی سەرباری ئەنجامدانی بەردەوامی کاری سەخت و تاقەتپروکێن لە رێگای خۆ فڕیدانە خوارەوە لە باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە…

واتە تەنها لەماوەی ١٠ رۆژدا ٧ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکیش بریندار بوون… ئەو هەواڵە دلتەزێنانە نیشانی دەدات کە شوێنی کار چەندە نائەمن و چەندە خاڵییە لە سەرەتاییترین پێداویستیەکانی کارو خۆپارێزی… ئەم دۆخەش بەرئەنجامی چاوچنۆکی کۆمپانیاو بەڵیندەرەکان و خاوەنکارەکان لەلایەک و بێدەربەستی حکومەت و دەسەڵاتی پارێزەری سەرمایەیە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.