تابلۆ با خۆی دەنگ هەڵبڕێ

0

تابلۆ با خۆی دەنگ هەڵبڕێ

بێریڤان محەمەد

دەمەوێ بەکورتى ئەوە بڵێم، باشە بۆ دەبێ تەنها ئێمە خۆمان لە تابلۆ نەخشێنراوەکانى خۆمان بگەین، من و هاوڕێکانم کاتێ پێکەوە کۆدەبینەوە زۆرجار ئەم پرسیارە دەبێتە خەمێکى گەورەمان و گەنگەشەى وەڵامەکەشى دەمانباتە نێو دنیایەکى ترەوە. ئەوە ڕوونە تابلۆکانى ئێمە تەنها بۆخۆمان نین، کاتێ پێشانگەکان دەکەینەوە وێنەکان نمایش دەکەین بۆ هەمووانە. بۆخۆمان بەداخەوە زۆرجار ئاشکرایە بۆ ئێمەو دەبینین بینەر تەنها دیوێکى وێنەکان دەبینێ کە ئەویش تەنها ڕەنگەکانەو هیچی تر لەکاتێکدا ئێمە دنیایەک تێڕوانین و نیگارى قوڵمان تێداچاندووە. هەڵبەت ئەگەر لەسەر ئەم بابەت بچین زۆرى دەوێ بەدەیان پەڕەش تەواو نابێ. ئەوەى کە ئێستا بوەتە خەمى من چۆن بتوانم  وا لە تابلۆ و بینەر بکەم لەیەک بگەن؟ چونکە ئەو ئاوێنەیەى کە ئێمە داى  دەنیێن تەماشاکەر بەئاسانى خوى تێدا ببینێنتەوە.

ئەگەر لەئاوێنەکەدا ئەوە بەرجەستە نەکرا، بێگومان ناتوانرێ  قەبارەى خۆى بەگەورەى دابنێت، کە من یان هەر شێوەکارێکى تر دەمانەوێ وە گرنگى وێنەکانیش لەوەدایە خۆى بدوێ ئەگەر دوور لە ئامێزى ئێمەش بوون، بۆیە ئێستا خەمى گەورەى من بۆ ئاینندە ئەوەیە ئەوەى ئامانجە هەر وەکو لەناونیشانەکادا ئاماژەم پێداوە کارى بۆ دەکەم بەشێکیشم بڕێوە دەبێ لەگەڵ قوڵى ئەو هونەر کە دەستم پێکردووە بەناخى بینەرانى هونەردۆستاندا بچمەوە هەڵبەت هەرچەندە ئەمەکارێکى قورس و گرانیش بێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.