بۆ سەردەشت و هاوڕێكانی

0

بۆ سەردەشت و هاوڕێكانی

 

هۆنراوەی حەکیم میرزا

 

 

بۆ سەردەشت و

 هاوڕێكانی

 

وێنە كەی

 سەر دەشت…..

لە سەر. پڕۆفایلەكەتان لابەن

وەرن با پێكەوە….خۆپیشاندانێك بكەین

 بچینە سەنتەری شار

 لەبەر دەم ئاوێنەكەی…هۆلاكۆدا….ڕابووەستین

 ……….

 پەڕۆ دڕاوەكەی…سەر ناوچەوانی. قەڵا

 بە مناڵێكی…گەڕەكی. شێخەڵادا بنێرین بۆ ماڵی

 سەرۆكی پەر لەمان

 پێی. بڵێین

 فەرموو پێشمان كە وە

بۆ بەر ماڵی پیاو كوژەكان

 …….

 وێنەی

سەر پڕۆفاییلەكاتان لابەن

 با پێكە وە لەسەر پەنجەرەی …هەموو ماڵێك

 وێنەی سەردەشت و….كاوە گەرمیانی و

 سۆرانی مامە حەمەو

 ئەوانی تریش

 بە بۆیاخێكی…سور بنەخشێنین

بەردەرگاكان

 پڕ كەین لەدار زەیتون

 ……..

 وێنەی…سەر پڕۆفایلەكەتان….لابەن

 باپێكەوە

خۆپیشاندانێك بكەین

 قەڵا بەرد بارانكەین

 هۆلاكۆی ئاخر زەمان شار بەدەر كەین

درگا لەسەر شەقامە داخراوەكان….بكەینە وە

لەسەر سوچی…هەموو كۆڵانێك

كراسی شەهیدێك…لەجیاتی ئاڵا بچەقێنین

 ……….

 با پێكەوە

خۆپیشاندانێك بكەین

سەر كردەی مافیاكان لەماڵ….بێنینە دەرە وە

 ڕسوایانكەین

 جلیان لەبەرا نەهێڵین

شەرەفیان

 بشكێنین

 كۆشكو ڤێلاكانیان…بڕوخێنین

 سەریان بخەینە…ژێر

نەعلەكانی…دایكی…سەردەشت و

 هاوڕێكانی

Leave A Reply

Your email address will not be published.