دیمانە ڕادیۆ ئەنتەرناسونال لەگەڵ مەنسور حیکمەت سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان

0

دیمانە ڕادیۆ ئەنتەرناسونال لەگەڵ مەنسور حیکمەت سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان

وەرگێرانی لەفارسییەوە: کاوە عومەر

دەقی نوسراوەی گفتوگۆیەکە لەگەڵ ڕادیۆی ئینتەرناسیۆناڵ

ئازەر ماجیدی: بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی ئێران دنیایەکی باشتر، تەئکیدی لەسەر گرنگی هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کردوەتەوە.ئەمەوێت لێتان بپرسم بۆچی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران تەئکید لەسەر ئەمە دەکاتەوە کەسزای لەسێدارەدان ئەبێت بەتەواوەتی  هەڵوەشێتەوە؟

مەنسور حیکمەت: زۆر ئاشکرایە. سزای لە سێدارەدان کوشتنی ئەنقەستە. سەرەتا نەخشە دادەڕێژن کە کەسێک بکوژن وە دەڕۆن لە ڕۆژێکی دیاریکراودا لە ڕێو ڕەسمێکدا دەیکوژن. ئەمە بۆ کەسێک کە دژی کوشتنی گیان لەبەرێکە باوەڕێکی سروشتی و ئەنجامێکی مەنتیقیە کە بڵێت سزای لە سێدارەدان ئەبێت هەڵوەشێتەوە، چونکە ئەمەش هەر کوشتنی گیان لەبەرێکە بە ئاگایی و لەگەڵ نەخشەی لەپێشدا داڕێژراو.

ئازەر ماجیدی: بەڵام لە سزای لەسێدارەداندا بۆنمونە قسەلەسەر سزای بکوژان دەکرێت وە سزای لەسێدارەدان وەک لەمپەرێک دەزانن لەبەردەم چونەسەرەوەی تاوان لەکۆمەڵگەدا.بۆچوونی ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

مەنسور حیکمەت: بەبڕوای من ئەمە قسەیەکی پوچە. یەکەم بەشێوەی بەرچاو پەیوەندی نێوان لەسێدارەدان و ڕووداوی کوشتن لە کۆمەڵگەدا بەوشێوەیە نییە.ئەگەر ئێوە بێن و کوشتارێک کە بەدەستی دەوڵەتان بووە،کەسانێک کەدەوڵەتەکان دەستگیری کردون وە لەبەردەم دیوارەکاندا دایان ناون و گوللەبارانیان کردون وە لەداریان داون،لەستونێکدا بینووسیت وە دەبینیت کەچەند کەس لەوانە بەتاوانی کوشتن دەستگیر کرابوون، ئەبینیت کە پەیوەندیەکی ڕاستەقینە لەنیوانیاندا نییە. ئینسانەکانیان بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر کردووە،بە بیانوی جیاواز دەستگیریان کردون وکوشتویانن.ئەمە کاری حکومەتەکانە کە بەدرێژای مێژو و هاوڵاتیان و دانیشتوان لەسەر جێگای خۆیان دانیشێنن و ملکەچیان بکەن، بیانخەنە خزمەتی دەوڵەتەوە وە پێش بە ناڕازەیەتیەکان بگرن.لە هەندێک شوێندا لەبنەڕەتدا بە تاوانی هاوشێوەی ئەوەی کە سەر بە ئاینێکی جیاوازیت،سەربە نەتەوەیەکی تری، خوێنەکەت خوێنێکی ترە، شێوە ژیانێکی جیاوازتر دەژیت…ئینسانەکانیان گرتوەو کوشتویانن. کاتێک ئەڵمانیای نازی ملیۆنان کەس دەباتە ژورەکانی کورەکانی غاز، وە هەموویان بە پیرو مناڵ ولاوەوە بەغاز دەکوشت، ئەوانە تاوانێکیان نەکردبوو. ئەگەر ئێوە ستونی دەستەواژەی قوربانیەکانی حکومەتەکان بەراورد بکەن لەگەڵ لیستی کەسانێک کە بەتاوانی کوشتن گرتویانن دەبینیت کە پەیوەندیەک لەنیوانیاندا نییە.

لە سێدارەدان وەسیلەیەکە بەدەستی حکومەتەکانەوە بۆ ترساندنی خەڵک، بۆ لەشوێن خۆدانانی خەڵک…بەشێکیشی لەلایەن سیستەمی دادوەریەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان بەکار دەبرێت. تەنها تاوانی کوشتن نییە کە بە لەسێدارەدان وەڵام وەردەگرێتەوە.لەزۆرێک لەوڵاتاندا بەدەستبردن بۆ ئاسایشی دەوڵەت،سوکایەتی بە پێگەی فڵان پەیامبەرو ئیمام وئاخوند، بوونی فڵان شێوازی ژیان. بۆ نمونە خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان بەلەسێدارەدان وەڵام وەردەگرێتەوە. لەزۆر جێگا پەیوەندی سێکسی ئینسانەکان بە لەسێدارەدان، وەڵام وەردەگرێتەوە.پاوانکردنی خواردن لەکاتی کەمبونی خۆراکدا بە لەسێدارەدان وەڵام وەردەگرێت. لەسێدارەدان شتێک نییە تەنها لەبەرامبەر کوشتندا وتبێتیان. تەنها گۆشەیەکی بچوکی، بڕیاری لەسێدارەدانە کەلەبەرامبەر تاوانی کوشتندا و بەهۆیەوە سزای بکوژەکان دەدرێت کە هەرئەمەش بۆخۆی شتێکی تێدایە. یانی تۆ ناتوانی بڵێت کە وەڵامی کوشتن بەکوشتن ئەدەمەوە. ئەگەر کوشتن خراپە ئەی بۆچی ئێوە وەڵامی کوشتن بەکوشتن ئەدەنەوە. ئەگەر کوشتن یاساییە وە ئەکرێ بە بریاری یاسا کەسێک بکوژرێت، بۆچی کەسێکی تر ناتوانێت بڕیار بدات کە ئەویش دەتوانێت لەسەر ئەو بنەمایە کەسێکی تر بەبیانوی شتێکی ترەوە بکوژێت؟ پیرۆزکردنی ئەوەی کە ژمارەیەک دەوڵەتیان پێکهێناوە چییە کە ڕێگەیان پێدەدات بەشێوەیەکی مۆڵەت پێدراو مرۆڤ بکوژن، بۆنمونە ڕێگە بەخێڵ نادەن مرۆڤ بکوژێت، ڕێگانادەن بەخێزانەکان ئینسان بکوژن، رێگە بە توێژو کەسەکان نادەن ئینسان بکوژن. دەوڵەت بەهۆکاریک ئینسانکوژی خۆی پاساو ئەدات وە بکوژیش بە پاساوێکی تر… ئەوانە هەردووکیان بێزراون وە ئەبێت بەبۆچونی من هەردووکیان هەڵوەشێتەوە. هەر بەوشێوەیەی کەلەبەرامبەر کوشتنی خەڵک لەلایەن کەسەکانەوە ئەوەستینەوەو ئەبێت بەر بەکوشتنیشیان لەلایەن فەرمانگەکانەوە بگرین. دەوڵەت لە ئیدارەیەک، دامەزراوەیەکی دڵخوازی ئینسانەکان نییە. هیچ شتێک مافی ئەوە بەدەوڵەت نادات کە کەسێک وشیارانە و بەنەخشەی پێش وەختەو داڕێژراو بکوژێت.

ئازەر ماجیدی: ئێوە لە وەڵامەکانتاندا زۆرتر ئاماژەتان بەلایەنی سیاسی و کەڵک وەرگرتنی سیاسی لە سزای لەسیدارەداندا کە دەوڵەتەکان بۆ ترساندنی خەڵک دەکوژن وە جاروباریش بۆ مەسەلەی سود وەرگرتن لە سزای لەسێدارەدان بۆ سزای بکوژەکان. لەکۆتایدا ئایا بەو شێوەیەیە کە مادام دەوڵەتەکان دەیانەوێت سود لە سزای لە سێدارەدان وەرگرن بۆ سەرکوتی کۆمەڵگە،کەواتە هەردوو سزای لەسێدارەدانەکە ئەبێت بخرێنە لاوە؟

مەنسور حیکمەت: نا نا! کوشتنی ئینسان ڕێپێدرواو نییە. ئەمەش ئەبێت ئینسان بەکورتی لە کۆتایی سەدەی ٢٠ وسەرەتای سەدەی ٢١دا تێبگات کە کوشتنی ئینسانێک ڕێگە پێدراو نییە، ڕاست نییە،پەسەند کراو نییە. نابێت ئەو کارە بکەی. ناوی خۆشت بنێت دەوڵەت هەر ناتوانیت ئەو کارە بکەیت، ناوی خۆت بکەیت بە ئیمامیش هەر ناتوانیت ئەو کارە بکەیت. ناوی خۆشت بنێت ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەر ناتوانیت ئەو کارە بکەیت. ناوی خۆت بنێت هەرچی مافی ئەوەت نییە ئینسانێک بکوژیت. ئەگەر ئەم بڕیارە جێ بکەویت، ئیتر باسەکە لێرەوە دەست پێدەکات بۆچی دەوڵەتەکان دەکوژن، بۆچی خێڵ دەکوژێت، بۆچی باوکەکان دەکوژن، بۆچی هاوسەرەکان دەکوژن، بۆچی ئاڵودەبووەکان و بازرگانەکانی مادەهۆشبەرەکان و باندەکانی قاچاخچیەتی ئەکوژن، بۆچی سوپاکان دەکوژن…ئەو کاتە باسێکی ترە، بەڵام بنەمای سەرەکی ئەوە دەبێت کە نابێت مرۆڤێک بکوژرێت. هیچ کەس مافی ئەوەی نییە ژیان لە کەسێک بسەنێت. چ دەوڵەت بێت، چ تاکەکەس بێت، چ خانەدان بێت، چ خێڵ بێت. ئەم ڕاستییە ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەوکاتە لەپەیوەند بەلایەنە جیاوازەکانی وەک دەوڵەتەکان بۆچی دەکوژن، کەسەکان بۆچی ئەکوژن، تاوانە ڕۆژانەکانی کۆمەڵگە چین، تاوانەکانی ڕەوشت کامانەن، تاوانە سیاسیەکان چین، ئەبێت قسەبکەین، بەڵام بڕیارێک کە بەبۆچوونی من کە لەپشت هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانەوەیە ئەوەیە کەهیچ کەسێک لەژێر هیچ بیانویەکدا مافی ئەوەی نییە کە کەسێک بێگیان بکات. بەنەخشەی لەپێشدا داڕێژراو و پلانی پێشوەخت. کوشتنی بەئەنقەست پەسەندکراو نییە، کوشتنی بەئەنقەست ڕێگەپێدراو نییە. من کوشتنی بەئەنقەست دەڵێم لەبەر ئەوەی ڕەنگە کەسێک بەبێ ئەوەی ئامانجی بێت کەسێک لە ڕوداوی ئۆتۆمۆبێلدا وەیان لە ڕوداوێکی تردا ببێتە هۆکاری مەرگی کەسێکی تر، بەڵام ئەوە باسێکی ترە کەسێک کە بەنەخشە کەسێک دەکوژێت ئەوە بکوژی ئەنقەستە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوڵەتە یان دەوڵەت نییە. کاتێک بەشێک دەڵێن سزای لە سێدارەدان ئەوکاتە دەیانەوێت پەردەپۆشی بکەن کە زۆر ئاسانی کوشتن ڕووئەدات. بەیانیەک زوو کەسێک وەسیلەی کوشتنەکەی هەڵدەگرێت و ئەوەی دەیەوێت بیکوژێت دەیبات بۆ شوێنێک و دای دەنێت ودەیکوژێت. هەر بەو ئاسانییە! بەنەخشەی پێش وەخت. ئەمە ئیتر پەسەندنییە، ئێستا ئەو کەسە هەر کارێکی کردوە، ئێوە کە ئیتر ئەوتان دەستگیر کردوەو دەتوانن هەزارو یەک کاری لەگەڵدا بکەن جگەلە کوشتنی، وە سەرباری ئەوانەش بڕیار ئەدەن کە بیکوژن، خۆتان بکوژن، هیچ جیاوازی نییە.

ئازەری ماجیدی: سەیرکە کێشەکە لێرەدا ئەبێتە ئەمە، کەسانێک ئازیزێکیان لەدەستداوە، واتە ئازیزێکیان کوشتون، کاتێک ئێمە بیر لەمناڵەکان دەکەینەوە، دایک وباوکێک کە منداڵەکانیان کەسێک کوشتویەتی، دەستدرێژیان کردوەتە سەرو کوشتویانە…کەسانێک هەن وەک دەڵێن بە “زنجیرە” دەکوژن، دەستدرێژی دەکەنە سەر چەندین ژن ومناڵ، لەگەڵ ئەوانەدا ئەبێت چی بکرێت؟

مەنسور حیکمەت: بەبۆچونی من نەفرەتی ڕەوای هەموو ئێمە لەکەسانی لەم شێوەیە لە شوێنی خۆیدا پارێزراوە. توڕەبوونێک کە ئینسانەکان هەستی پێدەکەن بەتەواوەتی جێگای هەست پێکردنە. بەدڵنیاییەوە خەمی کەسێک کەمنداڵێکی لەڕوداوێکی لەو شێوانەدا لەدەست ئەدات وەیان خۆشەویستیكی هەرچۆن بێت لەدەست ئەدات شیاوی بەرگەگرتن نییە. هیچ گومانێک لەمەدا نییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تۆڵەسەندنەوە وەڵامەکەیەتی؟ وە ئایا سیستەمی دادوەری وڵات ئەبێت لەسەر بنەمای توڕەییەک بێت کە ئێمە وەک قوربانیەکان هەستی پێدەکەین وەیان لەسەر بنەمای عەقڵمان وەئەوەی کە چ شتێک بۆ درێژماوە و لە کۆتایدا لەڕوی ئوسوڵیەوە بۆ کۆمەڵگە باشترە؟ ئەگەر ئێوە بتانەوێت یاسادانان بسپێرن بە قوربانیەکان، هەموشتێک لە کۆمەڵگەدا بەشێوەیەکی جیاواز ڕوئەدات. توڕەیی ئەبێتە بنەمای پەیوەندی ئینسانەکان وتۆڵەسەندنەوەش ئەبێتە بنەمای پەیوەندیەکان یان هەروەک چۆن قوربانی مافی خۆیەتی کە توڕە ببێت وە هەمووان دەزانن ڕوداوێک کە بەسەرئەودا هاتوە چەندە تاقەت پڕوکێنە… لەهەمان کاتدا ئەبێت بلێین هەر بەوهۆیەوە کە کێشەیەکی گرنگی وەکو پەیوەندی ئینسان وکۆمەڵگەی ئینسانی لەگەڵ خۆی، کێشەی مافی ژیان نابێت بدرێتە دەست کەسانێک کە بەڕاستی خۆشەویستێکیان لەدەستداوە… ئەبێت کۆمەڵگە بتوانێت لەگەڵ خۆیدا مەودایەک وەربگرێت وبڵێت لەگەڵ ئەمەشدا، سەرباری ئەو هەموو فشارە، ئایا ئێمە دەتوانین ڕێگا بەخۆمان بدەین وکەسێکی تر بکوژین؟ بەبۆچونی من باسی خەمی قوربانی لەجێگەی خۆیدا پارێزراوە، بنەمای دادوەری لە کۆمەڵگەدا ناتوانێت تۆڵە یان دامرکاندن…

ئازەر ماجیدی: ئەبێت بنەما چی بێت؟

مەنسور حیکمەت: بنەما ئەبێت ڕێگریکردن بێت لە دوبارەنەبوونەوەی ئەو ڕوداوە…. بنەما ئەبێت ڕێگری بێت لەوەی کە ئەو کەسە جارێکی تر ئەو کارە دوبارە بکاتەوە. بنەما ئەبێت ئەوە بێت کە ئەم ڕوداوە بەشێوەیەکی گشتی کەمتر ڕوبدات. کۆمەڵگەیەک کە لەسێدارە ئەدات پڕە لە کوشتن، ئەبێت ئەمە لەبەرچاوبگرین، ئەمریکا نمونەکەیەتی، دەکوژن ولەولاشەوە لایەنی بەرامبەر دەکوژنەوە. کەسێک کە ئەیەوێت ئینسانێک بکوژێت لەو ساتەی ئەیەوێت ئەو کارەبکات، بیرلە سزاکەی ناکاتەوە. یان دەستی لەخۆی شتوە یان وابیردەکاتەوە کە دەستگیر ناکرێت. بەکورتی کەسێک کە ئەیەوێت کەسێک بکوژێت یان ڕق وتوڕەیی کوێری کردوە، یان بەنەخشەو پلانی لەپێشدا داڕێژراو ئەیەوێت کەسێک بکوژێت. ئەشێ وابیر بکاتەوە کە دەستگیر ناکرێت. لەسێدارەدان وەڵامی چونەسەری تاوان نییە لە کۆمەڵگەدا. ئەبێت زەمینەکانی لەناوببرێت وبەری پێبگیرێت. کارێک کە دەبێت بکرێت ئەوەیە کە کۆمەڵگە لەوەها ڕوداوێک بپارێزێت، ڕودانی کەم بکرێتەوەو کارێک بکرێت ئەوکەسەی کە ئەو کارەی کردوە هەست بە قێزەونی کارەکەی بکات وە چاک ببێت وە داوای لێخۆش بوونی خۆی لە کۆمەڵگە بکات. کاتێک لە درێژ ماوەدا سەیری کێشەکە دەکەی، ئەگەر کەسێک نیگەرانی ئەوەیە کە چەندێک منداڵەکان، ژنان وخەڵکی بێ دەسەڵاتر دەبنە قوربانی ئەم جۆرە تاوانە، ئەبێت لەبیری کۆمەڵگەدابێت کە ئەمجۆرە ڕووداوانەی تێدا ڕوونەدات وە سێدارە هەرگیز لە ڕێیدا نییە. لەسێدارەدان دەقێکە بۆ درێژەدانی ئەم کوشتارە، ئەم دەستدرێژی و ستەمە درێژەی هەبێت. ئەگەر کۆمەڵگەیەکت ئەوێت کە تێدا کوشتن ولە سێدارەدانیشی تێدا نەبێت ئەوە ئەبێت یاساکانی خۆی ئینسانی بێت. وە بەلەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ بێت، وە ئەزمونیش نیشانی داوە لەو وڵاتانەی کە سزای لە سێدارەدانیان هەڵوەشاندوەتەوەو تەنانەت لەسەر کوشتنیش کەس لە سێدارە نادەن ڕووداوی کوشتن کەمترە لە وڵاتانێکی وەک ئەمریکا کە ناوەندی سزای لەسێدارەدانە تاوان وچەک بەڕوویەکدا ڕاکێشان هەموو ڕۆژێک ڕووئەدەن.

ماویەتی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.