قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

0

قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

*بەرواری ٢٩/٤/٢٠١٩ ژنێک لەشارەدێی سلێمان بەگ لەسنوری شاری خورماتوو بەوهۆیەوە پیاوەکەی کە ئەفسەر سوپای عێراقە، بەپێی یاسای رێپێدراوی کۆنەپەرستانەی دژە ژن و دژە ئینسانی عێراقی ژنی دوومی بەسەر هێناوە… گڕی بەرداوەتە جەستەی خۆی و بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە مەترسی گیان لەدەستانی لەسەرە.

*بەرواری ٢٦ ئەم مانگە ژنێکی خەڵکی هەولێر دوای ئەوەی ئاشکرا دەبێت کە نامەیەکی لە دۆستە خۆشەویستەکەیەوە لە رێگای موبایلەوە بۆ هاتووە، لەلایەن کەس و کارییەوە دەبرێتە ناوچەی زرارەتی لەدەرەوەی هەولێر و لەوی دەیکوژن… هاوکات کە دۆستەکەی هەواڵی کوشتنی ژنەکە دەبیستێت ئەویش بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆ دەهێنیت.

*چەند رۆژ بەر لەئێستا ژنیكی تر کە بە لچکەکەی خۆی خنکێنراوە لەدەرەوەی شاری هەلێر تەرمەکەی دۆزاوەتەوە…

 *بەپێی هەواڵی رێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە 2019.4.21 کچێكی تەمەن ١٨ ساڵی  خەڵکی مەریوان بە ناوی “دڵنیا رەحمانی” بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دڵنیا دەزگیراندار بووە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

* شەوی 17ـی نیسان، تەرمی ئافرەتێك بەناوی “ت . ب ” لەدایكبووی ساڵی 1990، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی شەهیدان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی كە هۆكاری مردنەكەی نادیارە، بۆ دەرکەوتنی هۆكاری مردنەكەشی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی کراوە، دەوترێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.