ڤیستیڤاڵی باڵا پۆشی…  بانگەشەیە بۆ بەحیجاب کردنی کۆمەڵگە و داسەپاندنی نەرینی کۆنەپەرستی ئیسلامی بەسەر ژناندا

0

ڤیستیڤاڵی باڵا پۆشی…  بانگەشەیە بۆ بەحیجاب کردنی کۆمەڵگە و داسەپاندنی نەرینی کۆنەپەرستی ئیسلامی بەسەر ژناندا

بەرواری ٢٦/٤/٢٠١٩ لەهۆلێ تەلاری هونەری سلێمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامییە لە ڤیستڤالێکدا لە ژێر ناوی” تاجی زێڕین” حیجابی کردە سەر ٤٠٠ ژن، کە گوایە بڕیاریانداوە “باڵاپۆش بن!!”

ئەم هەنگاوەی ڕیکخراوی قوتابیانی یەکگرتووی کوردستان… کارێکی بەنەخشەی یەکگرتووی ئیسلامییە، بۆ بەحیجاب کردنی ژنان و کۆمەڵگەی کوردستان… یەکگرتووی ئیسلامی و سەرجەم رەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان بەوهۆیەوە لە رەوتێکی پاشەکشەو داکوژاندان، لەبەرامبەردا کۆمەڵگەدا کە خەریکە هەنگاو بەرەوکرانەوەی زۆرتر و مەدەنیەتی فراوانتردا دەنێ، هەنگاوێکە بۆ وەستانەوە بەرووی ئەم رەوتی روولەپێشی کۆمەڵگەیە… هاوکات هەوڵێکی نەزۆکی رەوتگەلی ئیسلامییە تا لە ڕیگای داسەپاندنی حیجابەوە “تاجی زێڕین” ژنان لەرەوتی گەشەی کۆمەڵگەو کرانەوە داببڕن و لە رێگایەوە بەر بە هەژموونی مەدەنیەتی کۆمەڵگەی کوردستان بگرن. رەوتە ئیسلامیەکان ئەگەر لەسەرەتای ٩٠ کانی سەدەی رابردوو بەهۆی ئابلۆقەی ئابوری و هەژاری خەڵک و جەنگی دەسەڵاتی ناوخۆیی پارتی و یەکیتییەوە، توانیان بەهرەبەرداری لە هەژاری و نەداری خەڵک بکەن و مناڵان و تازە لاوان راکیێشنە رێزەکانیان و ژنان حیجاب پۆش بکەن، ئەمجارەیان کەئەو بوارەیان لەدەستداوە و هەلومەرجەکە بەزیانیان شکاوەتەوە، بەتایبەتیش کەرەوتی ئینسانکوژی داعش لەباری هیزو توانای سەربازییەوە تیکشکێنراوە و ئەردۆغانی قیبلەشیان، لەبەردەم نەفرەتی نارەزایەتی ملیۆنیدایە، دەیانەوێ لە ژێر ناوی ڤیستڤاڵ و چالاکی تردا، سەرەتا لە رێگای حیجاب داسەپاندن بۆسەر ژنان، گورز بوەشێنە ڕەوتی مەدەنیەتی کۆمەڵگەو ئەو رێگایە بکەنە بەردەبازێک بۆ ‌هێزگرتنەوە… دەمەزەردکردنەوەی نەریتەکانی داعشی. حیجابی ئیسلامی نە باڵاپۆشییە و نە جل و هێمایەکی ئاسایی کۆمەڵگەو نە کەلتوری کۆمەڵگەشە.. بەڵکو هێماو سومبلی و داهێنراوی رەوتگەلی ئیسلامییە بۆ زەلیلکردنی ژنان و مۆردان لە ژێردەستیەییان… وە هەڵاواردنێکی ئاشکرای ژنانە و بیمافکردنیانە لە ئازادی بەرگ پۆشی… دەسەڵاتی سیاسی کۆنەپەرست و بەرگریکەر لە دواکەوتوویی لەپشتی زەمینە سازکردن و ژینگە دروستکردنە بۆ ئەو رەتە ئیسلامیانە بۆ سازدانی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە، تا سومبلەکانی کۆنەپەرستی و ئیسلامی بەهێز بکەن… پێویستە بەرەی ئازادیخوازو ئۆردوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئیسلامیەکانی کوردستان، بوەستنەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.