بژی یەکی ئایار، پیرۆزە یەکی ئایار

0

بژی یەکی ئایار، پیرۆزە یەکی ئایار

یەکی ئایار یادو بۆنەی هیچ نەتەوەو نەژاد و دین و مەزهەبێک، یادو بۆنەی هیچ و جۆرە خودا و پەیامبەرو پاشاو سەرۆک و مەلیکێک، نییە. سومبولی ڕیز دانان بۆ هیچ سنور و نیشتمان و قارەمانەکانی نییە… یەکی ئایار رۆژی نوێکرنەوەی هاوپشتی و هاوچارەنوسی جیهانی چینی کرێکارە، بێگویدانە، ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی و رەنگی وپێست و دین و مەزهەب، بێگوێدانە ژن و پیاو بوون، بێگوێدانە دوور و نزیکایەتی سنورەکان و چغرافیا…
یەکی ئایار، رەمزی نەفرەتی چینی کرێکاریی جیهانییە لە زوڵم و نابەرابەری و جەنگ و بێمافی… ئەم هاوارە ئینسانییە، پیرۆزە لەهەموو ئوردوی هاواری ئازادی…
یەکی ئایارێکی ترە و سیستەمی سەرمایەداری هێشتا چنگی لە گەروی کۆمەڵگای مروڤایەتی، گیر کردووە… یەکی ئایارێکی ترە و تۆماری ئۆردوی بێکاران، شەپۆل ئاسا هەڵدەکشێ… هەژاری و نەداری و گرانی، بەرین و بەرینتر دەبێتەوە… بیخانەولانەیی سنور ناناسێ… ئاوارەیی و جەنگ هەموو کون و قوژبنێکی دنیای تەنیووە… یەکی ئایارێکی ترەو سیستەمی سەرمایەداری دنەدەری کۆنەپەرسترین ئایدۆلۆژیایی ئیسلامی و راسیستی و نەژادپەرستی و قەوم پەرستییە…. یەکی ئایارێکی ترەو زوڵم و بیمافی سەر ژنان و مناڵان بێداد دەکات… ئەم نیزمە دیلی هێنەرو بە ئەتۆمیزەکردنی ئینسانە، ناتوانێ و هیچ ئاسۆیەک و رێگایەکی نیوە ناچلیشی بۆ باشتر کردنی ژیان، لە هەگبەی دا نییە… نیزامی سەرمایەداری نیشانی دایەوە کە سیستەمێکی ئاوسە بەهەموو گرفتە ئابوری وسیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و کەلتوریەکانی ئەم سەردەمە… ئەم سیستەمە بە هەموو پێوانەیەک نەک هەر زیادەیە بەسەر کۆمەڵگای ئینسانیەوە، بەڵکو سەرچاوەی بە دۆزەخکردنی ژیانی ملیاردەها ئینسانی ئەم گۆی زەویەیە… بۆ ئەوەی شکۆ و ئیرادە بۆ ئینسان بگەرێتەوە. بۆ ئەوەی ستەمی چینایەتی و هەڵاوردنی قەومی و دینی نەژادی و کۆتایی پێ بێت. بۆ ئەوەی بیکاری و گرانی و ئاوارەیی وبیمافی و جەنگ و کوشتارو نائەمنی، سایەی رەشی توڕ بدرێت… پێویستە نیزامی سەرمایەداری بەهەموو مۆدێل و شیوازو رەنگەکانیەوە، بۆ ئەبەد زیندەبەچاڵ بکرێت… زیندەبەچاڵکردنی ئەم سیستەمە، کاری چینی کرێکاری و ڕیکخراو و حزبی مارکسیستی و کۆمەڵاتەتی خۆیەتی… پەیامی چینی کرێکار، لە ئایاردا، دەبێ پەیامی کۆتاییهێنان بێت بە نیزامی دیلی هێنەری سەرمایەداری…

 عەبدوڵا مەحمود

Leave A Reply

Your email address will not be published.